زەلامی #کۆيە# و گاڕانی #تەقتەق#
بازاڕی کۆيە لە کۆندا جگە لە قەيسەری شەقامێکی تەنگەبەر بوو لە فلکەی حاجی قادرەوە تا وەکو چوارڕيانی گردی(جەمعيە) ئينجا ئەگەر بە ئۆتومبيلەوە به و شەقامە گوزەرت بکردايە لەبەر بچوکی شەقامەکە و قەرەباڵغی بازاڕ زۆر بەخراپی پياوەکان لە شەقامەکە دەڕۆيشتن و شۆڤێر دەبوايە بەکاوەخۆ(لەسەرەخۆ) ئۆتۆمبيلەکەی بهاژوێت يان لێبخورێت، شەقامی سەرەکی تەقتەق-يش لە شاخی قەلانەوە تا کەندڕی نەنە حەلۆمە(لێژی زراعەکە) بوو، بەيانيان و ئێواران گاڕانيانيان بە شەقامی سەرەکی هەورازی گردی گۆرستانی مەلاساڵح و شێخ مستەفا(کارەبا) و شاخی قەلانەوە دەبرايە لەوەڕ و لەکاتی گوزەری گاڕان دەبوايە شوڤێرەکان لێخورينی ئۆتۆمبيلەکانيان زۆر کەم بکەنەوە تاوەکو ئه و گاڕانەی بەپانی جادە و شەقامەکەی گرتووە لەشەقامەکە دەڕۆيشتن، ئينجا لەمەوە شوڤێرانی نێوان کۆيە و تەقتەق بە درکە و ئيديۆم و کينايە ئه و دەربڕينەيان دەگوت(زەلامی کۆيە و گاڕانی تەقتەق).[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,291 times