دواڕۆژ
بە سەدان دوکان لە بازاڕی داخراو (قاپاڵیچارشی) لە شاری ئەستەنبوڵ بەهۆی ئەو قەیرانی گەشتوگوزارەی ڕوی لە تورکیا کردووە دادەخرێن.
دوکاندارەکان تەنانەت سفتاحیش ناکەن، لەکۆی 3600 دوکانی ئەو بازارە 600یان داخراون و پێدەچێت تا کۆتایی ساڵ بگاتە 1500 دوکان.
سەرۆکی سەندیکای دوکاندارانی (قاپاڵیچارشی) ڕایگەیاند بەهۆی بارودۆخی تورکیاوە هاتنی گەشتیار بۆ تورکیا زۆر کەمی کردوە و بازاڕەکەش چۆڵ بووە.
وتیشی "دوکاندارەکان ڕۆژانەی خۆیان دەرناهێننەوە و دوکانەکانیان دادەخەن، 10 هەزار کەس لە کاسبکارانی بازاڕەکە بێ ئیش بوون".
دوکاندارەکان ڕایانگەیاندوە کە ئەوان لە چاوەڕێی کۆتاییهاتنی قەیرانی نێوان تورکیا و ڕوسیا بوون کە ڕووداوی هەوڵی کودەتاکەی 15ی تەموزی بەسەردا هات.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد
- 09-10-2016
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,359 times
Write your comment about this item!