لەساڵی 1984 لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایکبوە و خاوەنی پێنج براو خوشکێکە. لەساڵی 2012 یەکەم کاری هونەری تۆمارکرد بەناوی (چاوەڕوانی) . شانازی بەوە دەکات کە لەرابردوی ژیانی خۆیدا بەرلەوەی ببێتە گۆرانیبێژ چەندین کاری کردوە و لەوبارەیەوە دەڵێت “لەژیانمدا زۆرترین کارم کردوە، لەدەزگایەکی ڕاگەیاندن کاری چایچێتیم کردوە و دواتر بومە دەرهێنەری دەنگ و دواتریش بیرم لەکاری هونەری کردەوە”.
چەند ساڵێکە لایڤ میوزیکی هەیە، خاوەنی چەندین ئەلبومی گۆرانییە، نازناوی سوڵتانی پێبەخشراوە.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,937 times