- پاش تێپەربوونی پێنج مانگ بەسەر نەخۆشکەوتنیدا ئەمڕۆ ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی چەند وێنەیەکی نوێی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراقی بڵاوکردەوە کە لە باخچەی ئەو نەخۆشخانەیەی تاڵەبانی تیادا چارەسەردەکرێت لە ئەڵمانیا گیراوە.، بەهۆی ئەمەوە لە سلێمانی و هەندێک ناوچەی تردا بووە تەقەی خۆشی و نزیکەی 4 کەس برینداربوون. هەندێک لە هەوادارانی پارتی ڕایانگەیاند کە ئەو وێنانە هی پارن و جەلال تاڵەبانی دەمێکە کۆچی دوایی کردووە.
- تەقینەوەیەکی خۆکوژ لە حسەینێ-یەکی شاری کەرکووک 8 کوژراو و 38 برینداری لێدەکەوێتەوە.
- بۆ یەکەمجار لە مێژووی باشووری کوردستاندا لە سلێمانی لە مزگەوتێک بە زمانی ئینگلیزی گوتاری هەینی دەخوێندرێتەوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,635 times