(شێخ مەحمود) لەئەنجامی گفتوگۆیەکدا لە گەڵ کاربەدەستانی ئینگلیز ژمارەیەک دیلی فڕۆکەوانی ئینگلیزو ئەفسەرێک ئازاد دەکات. ببینن شێخ مەحمود وەک ڕێبەرێکی ئاشتی خواز چۆن و بە چ شێوەک لە نێوان دیلەکاندا سۆزو میهرەبانی گەلی کورد نیشان دەدات " ئەم وێنەیە ئەو ڕاستی یە نیشان دەدات کە شێخ مەحمود مرۆڤێکی ئاشتی خوازو سادەو خاوەنی بیروباوەڕێکی مەزنی مرۆڤ دۆستی بووە لە پێناوی کێشەو مافی نەتەوەکەی جەنگاوە بۆ ڕزگارکردنی خاکی کوردستان لە داگیرکەران و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ گەلی کوردستان. لە ئایندەدا ووتەی ئەو ئەفسەرو فڕۆکەوانە دیلانە بڵاودەکەینەوە کە پاش ئازادکردنیان لە سەر هەڵوێست و کەسایەتی شێخ مەحمود و سەرکردایەتی شۆڕش لێدوانیان داوە " ئەو کات زیاتر کەسایەتی سیاسی و مرۆڤ دۆستی شێخ مەحمود دەردەکەوێت و هەموو بوختان و ئەو تۆمەتانەی کە ناحەزانی کورد و کوردستان دەیانخستە پاڵ شێخ و شۆرشەکەی پوچەڵ دەکاتەوە
داناز عەبدولڕەحمان
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,524 times
Write your comment about this item!