نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
کاوە کاوانی- گۆرانی بێژ
ناوی تەواوی (کاوە عەبدولڕەزاق ئەحمەد) ە، لە #1968-2-12# لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە، بڕوانامەی دبلۆم لە پەیمانگەی باڵای تەل و بێتەل بۆ پۆست لە بەغدا، ساڵی 1986 دەستی بەکاری هونەری کردووە، لەهەمان ساڵ لەگەڵ هونەرمەندان (بژار دیلان- باسل سەباح- لوقمان شێخانی) تیپی مۆسیقای سازان دادەمەزرێنن، ساڵی 1989 لەگەڵ تیپی مۆسیقای سازان چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری تۆمار کردووە، ساڵی 1990 لە هەمان تیپ چەند بەرهەمێکی نوێیان تۆمار کردووە، ساڵی 1991 هەر لە هەمان تیپ یەکەم گۆرانی لەسەر بەرەی کوردستانی تۆمار کردووە بەناوی (ئاڵاکەمان یەکگرتووە)، ساڵی 1996 بەهۆی شەڕی براکوژی کوردستان جێدێڵێت و دەچێتە وڵاتی تورکیا لە شاری ئەستەنبۆڵ نیشەجێ دەبێت و کۆمپانیای (کاوانی پرۆدەکشن) دادەمەزرێنێت، لەو شارە یارمەتی چەندین هونەرمەندی گەنجی کوردی داوە و سەرەتای یارمەتیەکانیش بە یارمەتیدانی (زەکەریا عەبدوڵڵا) لە ئەلبومی (ڕۆژگار) دەستی پێکردووە، هەر لە تورکیا کار ئاسانی و کاری بۆ چەندین هونەرمەند کردووە لەوانە (هەردی سلاح- ئەیوب عەلی- ماهیر محەمەد ئەمین- قادر ئەسعەد- هێمن حوسێن- لەیلا فەریقی- عەدنان کەریم- ناسر ڕەزازی- ئاڵان عومەر- عەزیز سەلام- چۆپی فەتاح- هەیسەم یوسف- کازم ساهیر- جەیلان- عزەددین یڵدزهان- نیهاد دۆغان) و هیتریش، کاوە کاوانی چەندین ئاوازی کراوە بە گۆرانی،
سەربردەی گۆرانی دەریا هونەرمەند کاوە کاوانی بەم جۆرە بۆی گێڕامەوە: ساڵی 1996 کە بەهۆی شەڕی براکوژی کوردستان جێدێڵێ دەچێتە وڵاتی تورکیا لە شاری ئەستەمبۆڵ نیشتەجێ دەبێت، لە #25-05-1997# لەو وڵاتە کچێکیان دەبێت ناوی دەنێن (دەریا)، کاوە کاوانی لەبەر بێ ناسنامە و پاسەپۆت و فیزە لەلایەن حکومەتی تورکیا دەگیرێت و بەند دەکرێت و دواتر یوئێن وەریدەگرنەوە، لەو ماوەیە دەریا تەمەنی بووەتە سێ مانگ و نیو دایکی لەگەڵ براکانی واتە خاڵوانی دەریا کاوە کاوانی جێدێڵێت و ڕوو دەکاتە وڵاتێکی تر، ئیتر کاوە دەریا نابینێتەوە تا مانگی 12ی ساڵی 2011 بە گۆرانی (دەریا) دەیبینێتەوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,654 times
Write your comment about this item!