لە ساڵی 1950 لە #هەولێر# لەدایک بووە سەرەتا ڕێکخستنی حزبی (پ.د.ک) بووە و لە ساڵی 1969 لە زانکۆی بەغدا لە کۆلێژی ئاداب بەشی کوردی وەرگیراوە هەر لەو ساڵەوە پەیوەندی کردووە بە ڕێزەکانی (ی.ق.ک) و لە ساڵی 1982 ژیانی خێزانی پێکهێناوە کوڕێک و دوو کچی هەیە، مامۆستا یوسف ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ق.ک) بووە لە کۆنگرەی (6 و 7)دا وە یەکێک بووە لەو ئەندامانەی کە گۆڤاری خەباتی قوتابیانی دەرکردووە، لە پاش هەڵوەشاندنەوەی بەیاننامەی 11ی ئادار چۆتە ڕیزی شۆڕشەوە لە قوتابخانەی تۆپخانەی گەڵاڵە بەڕێوەبەری کارگێڕی بووە، دواتر ئاوارە بووە وەک پەنابەرێک لە ناو خاکی ئێران بۆتە مامۆستای ئامادەیی لە زێوە وانەی کوردی بە قوتابیانی ئەو ناوچەیە وتووە، پاشان گواستراوەتەوە باشووری کوردستان و وەک ڕێکخستنی نهێنی (پ.د.ک) لەگەڵ شەهید ئەکرەم مەنتک لە هەولێر کاریان کردووە، پاشان لە ساڵی 1983 لە ئەمنی شیمال واتا هەولێر گیراوە لەگەڵ براکەی، دوای ئازادبوونی لە زیندان گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی خۆی وەک فەرمانبەر لەگەڵ کۆمپانیای پەلەوەری باشوور کاری کردووە، وە لە ڕاپەرینی بەهاری ساڵی 1991 بەشداری کردووە لەگەڵ شەهید مستەفا ناوپردانی سەیتەرەی شاوێسیان گرتووە، لە دوای ڕاپەڕینەوە بۆتە جێگری بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی لقی2ی (پ.د.ک) پاشان بۆتە بەڕێوەبەری کارگێڕی دەزگای ڕۆژنامەی برایەتی و خەبات، ئێستاش وەک فەرمانبەرێکی ئاسایی لە وەزارەتی کشتوکاڵە، هەروەها بەڕێوەبەری کارگێڕی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,384 times