دەڤەری بارزان ئەو ناوچە جوگرافیەیە کە دەکەوێتە سەر سێگۆشەی سنووری ئێراق، ئیران، تورکیا کە بەشی سەرەکی لەناو خاکی باشووری کوردستانە. ئەم دەڤەرە زیاتر لە 1500 گوند لە خۆوە دەگرێ کە دابەشکراوە بە سەر 7 تیرەی بارزاندا (شێروانی، بەرۆژی، دۆلەمەری، مزوری، نزاری، هەرکی بنەجی، گەردی) . ئەم دەڤەرە لە مێژووی 200 ساڵی ڕابردووی دا هیچ کاتێک زیاتر لە 10 ساڵ ئاوەدانی بەخۆوە نەبینیوە، بە بەردەوامی تووشی کۆچ و ڕاماڵین و ئاورەبوون هاتووە بەهۆی هەلگیرسانی شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کورد لەم ناوچەیەدا وەک شۆڕشی شێخ عەبدولسەلامی یەکەم و شۆڕشی بارزانی یەکەم و دووەم و ئەیلول و گوڵان ئەوانی پێش ئەمانیش. لە ڕووی ئیدارییەوە یەک شارۆچکەیە (مێرگەسۆر) کە لە 4 شارەدێ پێکدێت. بژێوی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لەسەر ئاژەڵداری بە پلەی یەک و کشتوکاڵ بە پلەی دوو دەگوزەرێت. لە بناری چیاکانی ئەم ناوچەیە چەندین شوێنی مێژووی هەیە وەک ئەشکەوتی شانەدەر و گۆڕەکانی زریمۆک و پایەکانی پردی پاشای گەورە و هتد.
تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (ئالان) لە: 1-10-2009 10:55:09
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,372 times