لەنێوان سالانی 1905-1910 لە ئاوایی شۆڕە زەردکە لە ناوچەی دەشتی دزەییاتی هاتۆتە جیهانەوە، هەر لە تەمەنی مندالیوە باوکی ئەمری خوای بەجێ هێناوە،لە لایەن مامی مەلا ئەبوبەکر چاوە دێری و سەرپەرشتی کراوە، ژیانی فەقێیاتی و مەلایەتی هەر لە ناوچەی دەشتی #هەولێر# و شاری هەولێر بردوتە سەر، ئێجازەی مەلایەتی لە لایەن ماموستای زاناو بەڕێز ماموستا مەلا سالح کۆزەپانکەیی لە شاری هەولێر وەرگرتووە،لە دەورو بەری سالانی 1920 لە ئاوایی دووسەرە کەدەکەوێتە ناوچەی دەشتی هەولێر بوەتە مەلا و تا دەورو بەری شەستەکان لەو ئاواییەدا مەلایەتی دەکات و پاشان دێتە شاری هەولێرو ئیتر ڕوو دەکاتە خانەقا نشینی و دەبێ بە سۆفی شێخ مستەفا شێخ ئەبوبەکری نەقشەبەندی خوا عەفویان بکات، مەلا خەلیل بە تەواوی تەرکی جیهان دەکات و لەو خانەقایەدا لە هەولێر دەمێنتەوە و خەریکی خواپەرستی دەبێت و پاشان ڕوو لە شاری #شەقلاوە# دەکات و لەوێش دەچێتە خانەقای شێخ مستەفای نەقشبەندی و لەوێ دەژی تا بۆ هەمیشە لە سالی 1985دا مال ئاوایی لە جیهاندا دەکات.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,297 times