بوداق سوڵتان کوڕی شێرخان کوڕی شێخ حەیدەر، یەکێکە لەفەرمانڕەوا ناودارەکانی #موکریان#، بوداق سوڵتان شاری سابڵاخ (#مەهاباد#) ی درووستکردوو کردییە پایتەختی خۆی، هەر لەو شارەدا پردی سابڵاخ و مزگەوتی گەورە و چەند پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوی درووستکردووە، بوداق سوڵتان ڕێزی زانا و ڕۆشنبیرانی گرتووە، لە مزگەوتی گەورەدا بە فەرمانی ئەو پەرتووکخانەیەکی گەورە دامەزراوە، بۆ دابینکردنی تێچوونی ئەو مزگەوتە و مامۆستا ئایینیەکان وەقفی چەند گوندێکی ڕووبەڕوو کردوونەتەوە. بوداق سوڵتان بەخواپەرستی و دادپەروەری ناوبانگی دەرکردووە، خزمەتێکی زۆری هەژاران و لێ قەوماوانی کردووە، لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ پاشای سەفەوییەکاندا درووستکردووە، ناوی (بوداق) لە ناوچەی موکریان هێندە ناوێکی خۆشەویستە، زوربەی میرەکانی پاش ئەم ناوی (بوداق) یان لەخۆیان ناوە.
وێنە: گۆڕی بوداق سوڵتان لە مەهاباد [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,448 times