کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,184
ۋېنۍ 104,651
کتېبۍ PDF 19,254
فایلی پەیوەڼیدار 97,497
ڤیدیۆ 1,397
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
مووچە وەک گوتاری سیاسی
کوردیپێدیا، تارېخو ھیزی و ئارۊی پەی نەۋەکا سەبای ئەرشیۋ کەرۊ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مووچە وەک گوتاری سیاسی

مووچە وەک گوتاری سیاسی
=KTML_Bold=مووچە وەک وتاری سیاسی=KTML_End=
#ڕابەر تەڵعەت#
خەریکە نزیک دەبێتەوە لە دەیەیەک، پرسی بودجە و مووچە بووەتە تەوەری سەرەکی لێکنزیکبوونەوە و دوورکەوتنەوەکانی نێوان #هەولێر# و #بەغدا#. لەناوخۆی کوردستانیشدا پرسی مووچە بووەتە جەوهەری وتاری سیاسی حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییە کوردییەکان. بووە بە هەواڵ، بە مانشێتی ڕۆژنامەکان و باس و خواسی ناو خەڵک. تێگەیشتن لە زەمینە و فاکتەرەکانی پشت ئەم پرسە، بەستنەوەی بە پرسی کوردەوە لە ئێراقدا، هەروەها بە پرسی شوناس و نەتەوەخوازییەوە لەناوخۆی هەرێمی کوردستان دا، جێگە بایەخی ئەم وتارەیە.
#حکومەتی هەرێمی کوردستان# لەپێناو سەربەخۆیی سیاسیی و ئیداریی و خەونی بەدیهێنانی دانپێنانێکی تۆکمەتری ناوچەیی و جیهانیی، پەنای بۆ “سیاسەتی فرۆشتنی سەربەخۆییانەی نەوت” برد. لە ئەنجامدا تەنگەژەی دارایی زیاتری بۆ خۆی درووستکرد. خراپ بەکارهێنانی داهاتی نەوت، خراپ ئیدارەدانی سامانی نەوت، گرژیی و ململانێکانی نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەسەر دەسەڵات و سامانی نەوت، دابەزینی نرخی نەوت، شەڕی #داعش#، پەتای کۆڕۆنا، بڕینی بەشە بوودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، هەمووی بەسەریەکەوە بوون بە مایەی درووست بوونی دۆخێکی سەختی دارایی بۆ حکومەت و خەڵکی هەرێم، بەتایبەت مووچەخۆرەکانی کەرتی گشتیی. دۆخەکە بووە مایەی سەرهەڵدان و فراوانبوونی نیگەرانی و بێزاری خەڵک و لەدەستدانی متمانە بۆ ژیان و داهاتووی خۆیان.
ناتوانایی حکومەتی هەرێم لە دابینکردنی مووچەدا، بووە مایەی فراوانبوونی پانتایی نائارامی و گرژی کۆمەڵایەتی و سیاسی. کاتێک ژمارەیەکی زۆر لە مووچەخۆری کەرتی گشتی کە ژمارەیان خۆی لە ملیۆنێک و دوو سەد و پەنجا هەزار فەرمانبەر دەدا و بەشێکی بەرچاوی دانیشتووان پێکدەهێنن، تووشی سەختیی ژیان دەبنەوە بەهۆی نەهاتن یان بڕینی مووچەکانیان. ئیتر متمانەیان بە حکومەت نامێنێت، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان زیاد دەکەن، خەڵک بەدوای شوناس و ئینتیمای بەدیلدا دەگەڕێن، وتاری زاڵ دەبێتە پرسی بژێوی و ژیان نەک هیچ شتێکی دیکە.
پرسی کورد، پرسی شوناس و ناسنامەی نەتەوایەتی و خاکە کە ئامانجی بەدەستهێنانی مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانە، دواجاریش سەروەریی و سەربەخۆییە، کە لە ئاست چاوەڕوانیەکانی خەڵک بۆ مووچەکانیان و ناتوانایی حکومەتەکەیان لە دابینکردنیدا، پاشەکشە دەکەن. خەڵک گومان لە حکومەتەکەیان دەکەن، کۆی پڕۆسەی سیاسی دەخەنە ژێر پرسیارەوە، شەرعیەتی حکومەت و دامەزراوەکانی پاشەکشە دەکات، بەشداریی لە ژیانی گشتی و سیاسیدا ڕوو لە کزی دەکات، تا ئەو ئاستەی ئیتر خەڵک نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدانیش.
پرسی کورد لەسەر ئاستی ئێراق و ناوخۆییشدا، کوورت دەبێتەوە بۆ وتاری مووچە. هێزە ئێراقییەکان و هەرێمییەکانیش ناڕەزایەتی و ماندووبوونی خەڵک بەکاردەهێنن بۆ ئامانجی سیاسی و لاوازکردن یان سنووردارکردنی کورد و پرسەکەی لە ناوچەکەدا. لەناوخۆی ماڵی کوردیدا، دابڕان لەنێوان هێزەکاندا ڕوودەدات، حزبەکان خاڵی لاوازی جەماوەر کە پرسی مووچەیە، دەکەنە چەکی سیاسەت و وتاری سیاسی خۆیان.
ناکۆکی ناوخۆیی، ناڕوونی و نەبوونی ستراتیجی دوورمەودا لەسەر بنەمای دیدگایەکی ڕوون، وای کردووە شەقامی کوردی لە بەرانبەر هەموو کردەوەیەکی دوژمنکارانەی بەغدا بەرانبەر بە هەرێم، تەنیا خۆی سەرکۆنە بکات، ناکۆکییەکان زەقتر بکاتەوە. دۆخێک درووست بووە نەخەڵک و نەسیاسییەکان نەتوانن بەغدا وەک فاکتەری پشت نەهامەتییەکانی خەڵکی کوردستان ببینن و بناسێنن.
چارەسەرکردنی ئەم پرسە پەیوەندی هەیە بە ئیدارەی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە، پێش هەر شتێکی دیکە. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بیر لە چارەسەری یەکجارەکی و ڕیشەیی ئەم پرسە بکاتەوە، ئەگینا بەستێنی سیاسی، جەماوەریی و ناوچەیی ئەم وتارەی کە پشتی بە مووچە بەستووە فراوانتر دەبێت و کۆی چارەنووسی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا دەخاتە ژێر پرسیار و مەترسییەوە.
“مووچە”، ئیتر بە تەنیا ماف و شایستەی خەڵک نییە، بەڵکوو بەشێکە لە وتاری سیاسی گەورەتر کە لە ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئێراق و ناوچەکەشدا بەرانبەر بە کوردستان بەکاردەهێنرێت. سیاسی و سەرکردەکانی هەرێم پێویستە لە هەستیاریی ئەو پرسە وەک وتار تێبگەن، نەک بە تەنیا خۆیان وەک قوربانی نیشان بدەن و خەتاکەش بخەنە سەر بەغدا یان لەناوخۆدا یەکتری تۆمەتبار بکەن.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە دەبێت چ بکرێت؟ هەرێمی کوردستان پێویستییەکی حەتمی بە سەرکردایەتییەکی بەهێزی دامەزراو هەیە لەسەر سێ پایەی بنەڕەتی:
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= دیدگایەکی ڕوون و درێژخایەن، کە بتوانێت هەرێم بەرەو داهاتوویەکی باشتر ڕێنمایی و ئاڕاستە بکات.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= پلان و ستراتیجیی درێژخایەن، بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتگەلێکی تۆکمەتر و کاریگەرتر.
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= مەعریفە و زانست، کە بتوانێت ڕێگاچارەی گونجاو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکان دەستنیشان بکات.
بوونی ئەم سێ پایەیە، ئاسانکاریی دەکات لە داڕشتنی “ئامانج” لە سیاسەت و ئیدارەی وڵاتدا. ئەگەر ئامانج ڕوون بوو، خەڵک لە ڕۆڵ و پێگەی خۆیان لە بەدیهێنانیدا تێدەگەن، زیاتر پێوەی پابەند دەبن، باوەڕی پێ دەهێنن و کاری زیاتریشی بۆ دەکەن.
سەرکردایەتی بەهێز، بریتییە لە توانایی کۆکردنەوەی خەڵک لە دەوری ئەو “ئامانج”ە. داڕشتنی ئەوەش هەنگاوی کرداریی پێویستە و بە درووشم و موزایەدەی سیاسی نایەتەدی. خەڵک بۆ ئەوەی هەست بە مەترسی و دەرفەتەکان بکەن، دەبێت بزانن لەگەڵ کێ و بە چ ڕێگایەکدا بەرەو کوێ هەنگاو دەنێن. ڕەفتاری نوخبەی سیاسی وڵات، بە پلەی یەکەم ئەوە دەستنیشان دەکات، کە خەڵک دەیبینن یان هەستی پێ دەکەن.
چارەسەرکردنی ئەم پرسە ئاڵۆز و هەمەلایەنەیە. حکومەت و حزبە بڕیار بەدەستەکانی کوردستان دەبێت ئیرادەی ئەوەیان هەبێت کە دەست بۆ هۆکارەکانی پشت ئەم بارودۆخە بەرن، وەک، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و نەبوون یان لاوازیی ڕۆڵی یاسا.
خەڵکی کوردستان ماندوون، سیاسەتی ناوخۆی هەرێم، بەتایبەت حزبە دەسەڵاتدارەکان؛ گەورەترین بەشدارییان لە خوڵاقاندنی قەیرانی ئابووری، ناوخۆیی و متمانەی کۆمەڵایەتیدا هەبووە، کەچی لە چارەسەرکردندا دەستەوەستان ماونەتەوە. وتاری سیاسی و میدیای ناوخۆ، هیچ شتێکی لە سەرمایەی کۆمەڵایەتی دامەزراو لەسەر متمانە نەهێشتۆتەوە، بۆشایی نێوان خەڵک و حزبەکان، هاووڵاتی و حکومەت لەفراوان بووندایە. چارەسەرکردنی ئەم پرسە، ڕزگاربوون لەم سیاسەتی بارمتەگرتەییەی بەغدا بەرانبەر بە هەرێم، پێویستی بە تێگەیشتنێکی هاوبەشی ناوخۆیی هەیە کە بتوانێت مەترسی و دەرفەتەکان ببینێت. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 60 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 14-10-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 14-10-2023 (1 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: پەرسۊ کورڎی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 27-03-2024 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( شنە بەکر ) چە: 27-03-2024 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:06-04-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 60 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,184
ۋېنۍ 104,651
کتېبۍ PDF 19,254
فایلی پەیوەڼیدار 97,497
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) کوڵەباس - جۊرو بەڵگەنامەی - زۋانی یەکەم کوڵەباس - جۊرو ۋەڵاکەرڎەی - دیجیتاڵ کوڵەباس - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) کوڵەباس - شار و شارەکڵۍ - بېیارۍ (هۆرامان) کوڵەباس - شار و شارەکڵۍ - پاۋە (هۆرامان) کوڵەباس - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی کوڵەباس - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.547 چرکە(چرکۍ)!