کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,597
ۋېنۍ 105,231
کتېبۍ PDF 19,487
فایلی پەیوەڼیدار 97,516
ڤیدیۆ 1,394
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
شێخ عەدنان حەمید شەفی سەرۆکی ﮪۆزی قەرەلووسی بۆ گوڵان: مەلا مستەفا بارزانی هەستی خۆشەویستیی بۆ کوردانی فەیلی زۆر بەرز بوو
کوردیپێدیا، بېیەن بە کورڎەسانی گۆرە! چە گرڎ لێۋ و شېۋەزۋانېۋو کورڎەسانی ئەرشیڤەکەر و ھامکارېش ھەنۍ.
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شــێــخ عــەدنــان حــەمــیــد شــەفــی

شــێــخ عــەدنــان حــەمــیــد شــەفــی
کوردانی #فەیلی# هەرگیز ڕاپێچکردنی زۆرەملێ و کوشتن و بەتاڵانبردنی ماڵ و حاڵیان لەبیر نەکردووە، ئەوان بە شانازییەوە باسی مێژووی پڕ لە سەروەریی کوردبوونی خۆیان و خۆشەویستییان بۆ مەلا مستەفا بارزانی دەکەن، نیگەرانیشن بەوەی کەیسی بەجینۆسایدناساندنی کوردانی فەیلی لەلایەن حکومەتی ئێراقی فیدڕاڵی بەپێی پێویست گرنگی و بایەخی پێ نەدراوە و قەرەبوو نەکراونەتەوە. بۆ قسەکردن لەسەر جینۆسایدی کوردانی فەیلی، گۆڤاری گوڵان دیدارێکی لەگەڵ شێخ عەدنان حەمید شەفی سەرۆکی هۆزی قەرەلووسی و کەسایەتیی دیاری ناو شۆڕشی کوردستان ساز دا، لێرەدا پوختەی وەڵامەکانی بڵاو دەکەینەوە.

* وەکوو سەرۆک هۆزی قەرەلووسی و کوڕی حەمید شەفی قەرەلووسی، کە بنەماڵەکەتان لە #مەندەلی# ڕۆڵێکی گەورەی لە شۆڕشی ئەیلوولدا هەبووە، دەمانەوێت لەو پرسیارەوە دەست پێ بکەین، کە مەندەلی وەکوو شارێکی دێرینی کورد چۆن دانیشتووانە ڕەسەنەکەی بەر شاڵاوی جینۆساید کەوتن؟

-مەندەلی ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانی سرووشتیی نەوت و گاز و کشتوکاڵ و بازرگانی و، پێگەیەکی جوگرافیی لەنێوان ئێران و ئێراقدا لەسەر ڕێگەی ئاوریشم هەیە، مەندەلی بە کۆنترین شارەدێکانی ئێراق لە پارێزگای دیالە دادەنرێت، بەو پێیەی ئەم شارە و ناوچەکانی دەوروبەری نزیک بووە لە سنووری ئێرانەوە، بۆیە لە شەڕی ئێران و ئێراقدا زۆربەی گوندەکانی وێران و خاپوور کراون و، خەڵکەکەی کە زۆرینەی کوردی فەیلی بوون، کۆچیان پێ کراوە، لە ئێستادا سیاسەتی بەعەرەبکردن دیمۆگرافیای مەندەلی گۆڕیوە. باوکم کە سەرۆکی هۆزی قەرەلووسی بووە و بازرگانێکی گەورە و ناسراوی سەردەمی خۆی بووە، هەر لەبەر کوردبوونی و بەشداریکردن و پاڵپشتیکردنی لە خەباتی مەلا مستەفا بارزانی، کەوتووەتە بەر نەفی و دەرکردن، ئەوە بوو لە سەردەمی (نووری سەعید و عەبدولسەلام عارف) دا سێ جار نەفی کراوە بۆ شارەکانی (حلە و ناسرییە و عەمارە) و دوور خراوەتەوە لە نیشتمانی کوردانی فەیلی، کە لە ڕۆژهەڵاتی دیجلەوە لە خانەقین و بەدرە و زوڕباتییە و جەلەولا و سەعدییە و خاڵس و بەعقوبە و شارەبان دەستپێدەکات، تا دەگاتە شێخ سەعد لە چیاکانی حەمرین، لەوێشەوە وەکوو سنوورێکی ئیلاهی ئەم سنوورەی کوردستان درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە شنگال، ئەم سنوورە ناوچەیەکی فراوان و دەوڵەمەندە و کەوتووەتە سەنگەری پێشەوەی بەردەم هێرشی بەعەرەبکردن و ڕاگواستن. لەناو کوردانی فەیلیدا پیاوانی ئایینی و بازرگان و سەرۆک هۆز و کاسبکار و فەرمانبەری زۆر هەبوون، بۆیە لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراقەوە لە ساڵی 1921 ڕۆڵێکی باشیان لە بوونیادنانی بناغەی دەوڵەتی ئێراق هەبووە، تەنیا جوو لە ڕووی بازرگانی و کاسبییەوە لە پێش کوردانی فەیلی بوون، هەر لەبەر ئەم کوردبوون و پێگە ئابوورییە و بەشداریکردنیان لە شۆڕشی ئەیلوول و پاڵپشتیکردنیان بۆ مەلا مستەفا بارزانی بوو کە جینۆساید کران، کوردانی فەیلی خۆشەویستییان بۆ ئەم سەرکردەیە زۆر بوو، لەبەر کوردبوون و خۆشەویستی و هاوکاریکردنی بارزانی بووە کە بە زۆرەملێ ڕاپێچی ئێران کراون، ئێ خۆ لە ئێراقدا دەیان هۆز و پێکهاتەی دیکەی شیعە هەبوون، ئەی بۆچی بە زۆر ڕاپێچی ئێرانیان نەکردوون؟ لەو شاڵاوەشدا لە نوگرە سەلمان زیاتر لە 22 هەزار کوردی فەیلی دەستگیر کرابوون، ژمارەیەکی کەمیان دەربازیان بوو، ئەوانی دیکە بێسەروشوێن کران.

* کەواتە دەستپێکی شاڵاوی جینۆسایدی کوردانی فەیلی کەی دەستی پێ کرد و ئایا دەکرێت بگوترێت ئەم جینۆسایدە دەچێتە چ شێوازێکی کۆمەڵکوژی و تاوانی نێودەوڵەتییەوە؟

-هەرچەندە پەراوێزخستن و دژایەتیکردن و ڕاپێچکردنی بەزۆرەملێی کوردانی فەیلی و دەستگیرکردن و کوشتنی گەنجەکانیان مێژوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام هاتنی ڕژێمی بەعس بۆ سەر حوکم تاوانەکەی چڕتر و قێزەوەنتر و خێراتر کرد، سەدان خێزانی کوردی فەیلی بە زۆرەملێ ڕاپێچی ئێران کران و دەست بەسەر ماڵ و حاڵ و بەڵگەنامەکانیاندا گیرا و، بە سەدان گەنجی کوردی فەیلییش ڕاپێچی زیندانەکان کران و بێسەروشوێن و قەتڵوعام کران، ئەمە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی و پێکهاتەیەکی ڕەسەنی نەتەوەییە و دەچێتە قاڵبی تاوانی نێودەوڵەتییەوە، چونکە ئامانجی سەرەکیی سڕینەوەی ناسنامەی کوردانی فەیلی و چۆڵکردنی بەغدا بوو لەم پێکهاتە ڕەسەنەی کورد، هەر خۆی لەخۆیدا تاوانبارکردنتان بە «التبعیة الایرانیة» و تەقاندنەوەی زانکۆی موستەنسرییە زیاتر پاساوێکی بێ بنەما و بیانوویەک بووە بۆ ئەوەی بەزۆرەملێ ڕاپێچی ئێرانیان بکەن، دواتریش بۆ هەڵگیرسانی شەڕی (ئێراق-ئێران) ڕژێمی بەعس خۆی ئامادە کرد، بە هۆکاری ئەو جەنگە هەشت ساڵەی لەنێوان دەوڵەتی ئێراق و ئێران ڕووی دا، تەواوی ناوچەی کوردانی فەیلییان لە ڕۆژهەڵاتی دیجلە و لەسەر سنوورەکان تەختی زەوی کرد، کورد هەر ئەوە چارەنووسی بووە کەوتووەتە نێوان سێ ئیمپراتۆریەتی ساسانی و عوسمانی و عەرەبی، حوکمڕانەکانیان دڕندە و داگیرکەر بوون و ئازارێکی زۆری میللەتی کوردیان داوە، لەگەڵ ئەمەشدا کورد سازشی لەسەر ناسنامە و کوردبوونی خۆی نەکردووە، شای ئێران ناردی بە شوێن باوکمدا و وتی ڕەگەزنامەت پێ دەدەین، لە وەڵامدا باوکم پێی گوت: «ناسنامەی کورد بە هەموو دنیا نادەم»، ئەمە لە کاتێکدا باوکم لە ئێراقدا سێ فەرمانی لەسێدارەدانی هەبوو، بەهۆی بەشداریکردنی لە شۆڕش و خەباتی مەلا مستەفا بارزانی بە خۆی و 350 پێشمەرگەی کوردی فەیلییەوە.

* باسی ئەو خۆشەویستی و پاڵپشتییەی کوردانی فەیلیت کرد بۆ مەلا مستەفا بارزانی، دەکرێت باسێکی ئەو خۆشەویستییەمان بۆ بکەیت کە کوردانی فەیلیی بەستووەتەوە بەم سەرکردە گەورەیەی کوردەوە؟

-ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی خۆشەویست و ئومێدی کوردانی فەیلی بوو، ئەو سەرکردە گەورەیەی کورد ڕێز و خۆشەویستی بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی کورد و کوردستانیان هەبوو، بە یەک چاو سەیری هەمووانی دەکرد و خۆشەویستی بۆ کوردانی فەیلی و قەزییەی کوردی هەبوو. لە بیرمە باوکم کە سەرۆکی هۆزی قەرەلووسی بوو، چەند جارێک لەگەڵ پیاوانی ئایینی و کەسایەتییە ناسراوەکانی مەندەلی چوونەتە خزمەتی ژەنەڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی، باوکم خەنجەرێکی زێڕی پێشکەش بە مەلا مستەفا بارزانی کردووە، بارزانی لە چەندین مەجلیسدا گوتوویەتی حەمید شەفی برا و خۆشەویستی منە، لەو سەردەمەدا حەبیب محەمەد کەریم کە کوردێکی فەیلی بوو، جێگیری سەرۆکی کورد بووە، باوکم لە شەڕی زۆزکدا سەرکەوتنێکی بێ وێنەی بەسەر سوپای ئێراقدا تۆمار کردووە، ئێمە بە چاوێکی بەرزەوە دەڕوانینە بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی، کە هەمیشە درێژکراوەی ڕۆحی کوردایەتی و خەبات و قوربانیدان بوون، بنەماڵەکانی کوردانی فەیلی مەسعود بارزانی بە درێژەپێدەری ڕێبازی کوردایەتی دەناسن، عەقیدە و ڕێباز و مێژوویەکی دەوڵەمەند و شەرەفمەندی هەیە، لەناو کوردانی فەیلیدا خەڵکی کاسب و هەژار و بازرگان و دەوڵەمەند هەبوون، هەمووان بەپێی توانا کۆمەک و هاوکاریی بارزانییان دەکرد، لە هەموو ماڵەکانی ئێمەدا (بنەماڵەی شەفی) ئەگەر وێنەی بارزانی وەکوو بڕوانامەیەک هەڵنەواسرابێت، بە شتێکی نامۆی دادەنێین، ئێمە حزبایەتی بە بابەتێکی ئاسایی و سرووشتی و لاوەکی دەبینین بەرانبەر خۆشەویستیمان بۆ بارزانی و عەقیدەی بارزان.

* پێشنیارت چییە بۆ ئەوەی کەیسی جینۆسایدی کوردانی فەیلی بە زیندوویەتی بمێنێتەوە و، جارێکی دیکە کەس جورئەتی ئەوە نەکات، ئەم تاوانە قێزەوەنە دووبارە بکاتەوە؟

-وێڕای گلەیی و نیگەرانیمان لە سەرکردایەتیی کورد بۆ ئەو هەڵە و کەموکوورتییانەی لە بەغدا و ناوچەکانی دیکەی دیالە پەیڕەوی دەکات، کە کەسانی وا پۆست و دەسەڵاتیان دراوەتێ، لای کوردانی فەیلی خۆشەویست نین، ئێمە ئومێدمان بە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی سیاسی کوردستان زۆرە بەوەی پاڵپشتیی تەواوی کەیسی کوردانی فەیلی بکەن و کێشە و گرفتەکانمان بۆ چارەسەر بکەن. بەغدا بۆ ئێمەی کورد زۆر گرنگە، نابێت خۆمان لە هەرێمێکدا قەتیس بکەین کە لە هەر چوار لاوە بە دوژمن دەورە دراوە، لە سەرجەم قۆناغەکانی مێژوودا هەمووان شەڕیان لەسەر بەغدا کردووە، کەچی ئێمە ئەو هەموو کوردەمان هەیە و نازانین کۆیان بکەینەوە و ڕێکیان بخەین، لە کاتێکدا ئەو هەموو کوردە فەیلییە لە بەغدا هەیە و هەرگیز شەرم لە کوردبوونی خۆیان ناکەن. من شانازی بە کۆنفرانسی بەجینۆسایدناساندنی کوردانی فەیلی دەکەم، کە لە هەولێری پایتەختی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی بەڕێوەچوو، خۆم بەشداریی ئەو کۆنفرانسەم کرد، کە تێیدا ئازار و ئەشکەنجەکانی کوردانی فەیلی خرانە ڕوو، ئومێدەوارم لە قۆناغی داهاتوودا سەرۆک بارزانی زیاتر ڕوو لە بەغدا بکات و ئیعتیماد لەسەر ئەو کوردە فەیلییانە بکات کە ماڵ و خانەوادە و هۆزەکانیان لە بەغدایە، نەک کەسانێک لە شارەکانی دیکەوە بێن و شارەزاییان لە واقیعی بەغدا و سیاسەتدا نەبێت، پێم سەیرە لە بەغدا ئەو هەموو گەندەڵی و کەمتەرخەمییە هەیە، کەچی لێپرسینەوە نییە، با بەرپرسێکی کەمتەرخەم، دڵی لە حزبەکە بڕەنجێت، نەک پێکهاتەیەکی زیاتر لە دوو ملیۆنیی کوردانی فەیلی کە بارزانی ڕابەرایەتییان دەکات، لە بەغدا پشتگوێ بخرێن، با پرسیار لەو بەرپرسانە بکەن، بزانن چەند کەس لە دەوریان کۆبوونەتەوە، لە بەغدا عەشیرەت ڕۆڵی هەیە، دەبێت تۆش ڕوو بکەیتەوە ئەو هۆز و عەشیرەتانەی پێگە و مەکانەتیان لەناو جەرگەی بەغدا هەیە، چونکە هۆز و عەشیرەت ئاسۆیەکی فراوانی هەیە و پشتگوێخستنی هەروا ئاسان نییە، ئێمە لە بەغداین و هۆزەکانمان لێرەیە و بازرگانی و کاروکاسبیمان لێرەیە، ئیتر نازانم بۆ دەسەڵاتی سیاسیی کوردستان کەڵک لەم سامانە مرۆییە نابینێت؟ لە کاتێکدا کوردانی فەیلی ئەو پردەن لەنێوان کورد و مییلەتی ئێراقدا کە نابێت هەروا بە ئیهمالی پشتگوێ بخرێن.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 162 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | gulanmedia.com 22-01-2024
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 3
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 22-01-2024 (0 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: دیمانە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هەژار کامەلا )یۆ جە: 26-01-2024 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 29-01-2024 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:29-01-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 162 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.1134 KB 26-01-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
تەنیایی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
عەبوولە (2)

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,597
ۋېنۍ 105,231
کتېبۍ PDF 19,487
فایلی پەیوەڼیدار 97,516
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
تەنیایی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
عەبوولە (2)
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - دڵداری ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - عیرفانی ھۊنیێ - جۊرو ھۊربەسۍ - کلاسیک ھۊنیێ - کېشو ھۊربەسۍ - بڕگەیی/ پەنجەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.969 چرکە(چرکۍ)!