کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,803
ۋېنۍ 106,146
کتېبۍ PDF 19,341
فایلی پەیوەڼیدار 97,361
ڤیدیۆ 1,398
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ڕێزگرتن و پاداشتدانەوەی مامۆستایان
کوردیپێدیا، (مافو دەسیاۋای بە زانیاری گرڎینەیی) پەی گرڎ کەسېۋی کورڎی دەسەبەر کەرۊ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێزگرتن و پاداشتدانەوەی مامۆستایان

ڕێزگرتن و پاداشتدانەوەی مامۆستایان
ناونیشانی بابەت: ڕێزگرتن و پاداشتدانەوەی مامۆستایان
ناوی نووسەر: #ڕەئوف ئالانی#

(مامۆستایان نوسەری باشن کاتێ لەسەر دڵی نەوەکانی داهاتوو دەنووسن- جویس میر)
ڕێزگرتن مانای پابەند بوونی مرۆڤ بە سنووردانان بۆ کەسانی بەرانبەرو دەربڕینی سۆز وخۆشەویستی و پێزانین بۆیان، لە چوارچێوەی مامەڵەی گفتار و ڕەفتار و کارکردنی کۆمەڵایەتیدا.
دەکرێ ئەم ڕێزگرتنە چوارچێوەیەکی گەورەتر وەربگرێت و بکرێتە کەلتوور و نەریت بۆ کۆمەڵگە.
ئینجا دەبێت بێینە سەر شێواز و ئاراستەکانی ڕێزگرتن بۆ بەها و نەریت و دابی کۆمەڵایەتی، کێ بەرپرسە لەو ئاراستەکردنە؟
بۆ وڵامی ئەم پرسیارە، گومانی تیا نیە دەوڵەت و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی شارستانی، بەپێی یاسا و دەستوور و پرەنسیبەکان، بە پلانی زانستی و پڕۆژە، لەگەڵ میدیا و هۆکارەکانی ڕاگەیاندن، هاوتای فەلسەفەی پەروەردە، هەنگاوی پێویستی بۆ دەنێن.
لەمباسەماندا ئەوەی جێیدەبێتەوە ومەبەستمانە، ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە بۆ ڕێزگرتن و پاداشتکردنەوەی مامۆستایان لەهەرێمی کوردستاندا، کە توێژێکی گرنگ و کاریگەرن و خزمەتی زۆریانکردووە، لەم کۆمەڵگەیەدا، لە هەموو کات و سەردەمەکاندا، لە کاتی خەباتی شۆڕش وبەرەنگاریدا لە شاخ ئەوان لە گوندەکان و لەناو ئەشکەوتەکاندا وانەی فێربوون و شۆڕش و کوردایەتیان بە مناڵانی کورد وتۆتەوە. لەدوای ڕاپەڕینیش کاتێ ڕژێمی بەعس دامەزراوەکانی دەوڵەتی لە هەرێم کێشایەوە، مامۆستایان یەکەم توێژی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردستان بوون، بە دروشمی (سەری بەرزمان بۆ موچە نەوی ناکەین) وڵامی ڕژێمی داگیرکەریاندایەوە و لەو کاتەدا نەیانهێشت پیلانی دوژمنان بۆ کۆتایی هێنان بە ئامانجەکانی ڕاپەڕین بێتە دی، ئەوە بوو زۆربەی مامۆستایان دەرگا وپەنجەرەی ماڵەکانیان دەرهێنا و فرۆشتیان و بەکولە مەرگی دەژیان، تەنها لەبەر نیشتمان و گەلەکەیان.
بەڵام کاتێ پەرلەمان هەڵبژێردرا و کابینەی حکومەت پێکهات، پاداشتی مامۆستایان چیبوو؟
بار ودۆخی ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران، هەر مەمرە و مەژی بووە، بەڵام بەرپرسەکانی حیزبەکانیش بوونە خاوەنی ملیۆنان دۆلار و دەیان ئۆتۆمبێل و پاسپۆرتی وڵاتان و باخ و ژیانی خۆش، هاوڵاتیانیش بەشیان هەژاری و خەمباری بووە.
لە ناو کۆمەڵگەدا لەجیاتی پاداشتکردنەوەی مامۆستایان، نوکتە و وتەی بریندارکەر بە مامۆستایان دەوترا، بەنمونە لە زمانی گۆشتفرۆشێکەوە دەوترا (بۆ مامۆستا ئێسقان بە خۆڕایی) یان ( کێ ژن بە مامۆستا دەدا؟) ئەم وتانە هیچ لێکدانەوەیەکی باش لە خۆ ناگرن جگە لە سوکایەتی و بێڕێزی بەرانبەر مامۆستایان، لای خۆمان ئاوا ڕێز لە شکۆی مامۆستایان گیرا، بەڵام با بزانین، کەسێکی وەک ( عەلی ئیبراهیم ئەلموسەوی) چۆن ڕێزلەمامۆستایان دەگرێ کاتێ دەڵێ: (پێش ئەوەی باسی مامۆستا بکەیت، دەبێت دەمت بە گوڵاو بشۆیت) .
لەو کاتانەی مامۆستایان بەشێوازێکی شارستانی داوای مافەکانیان لەدەسەڵاتی خۆماڵی کوردی کردووە، یان وڵام نەدراونەتەوە، وەک ئێستا کە بەهۆی بایکۆتی خوێندن وەرزی یەکەم نەخوێندرا، بۆ چوار مانگ دەچێ حکومەت مێش میوانی نیە، لە هەر شوێنێکیتر بوایە حکومەت هەڵدەوەشایەوە، کەچی بێباکی و بێخەمی ئەم حکومەتە گومان دروست دەکات، کە خۆیان حەز بەو دۆخە نەکەن.
جگە لەوە هەموو خەڵک بینی لە شاری هەولێر لەبەر نەڕەزایەتی و چوونە شەقام، بە تەلەفۆن هەڕەشە لە مامۆستا کرا، بەوەشەوە نەوەستان، قاچیان بەرز کردەوە و شەقیان لە مامۆستا هەڵدا.
ئەحمەد شەوقی دەڵێ:
قم للمعلم وفە تبجیلا
کاد المعلم ان یکونرسولا
واتە (هەستە لەبەر مامۆستا دەستە و نەزەر، خەریکە مامۆستا دەبێتە پێغەمبەر) .
دەبوایە ئێستا وەک ئەو وڵاتانەی کە خۆشگوزەرانن و شارستانیان لە کۆڵناوە و شانازی بەخۆیان دەکەن گەیشتوون بە کوێ؟ لە سایەی بیری بەرز و خزمەتی مامۆستاکانیان بەو گەلانە، ئێمەش لەو ڕیزبەندیانەدا بووینایە، نەک نەدانی موچەی سێ مانگ و بێڕێزیکردن بە شکۆی بەرزی مامۆستایان.
دڵنیام ئەگەر هەل و مەجەکە گشتی بووایە و هەموو چین و توێژەکانی ئەم هەرێمە لە یەک ئاستی بژێوی ژیاندا بوونایە و نادادی بەو ئاستەی دەبینرێ بەدینەکرایە، وەک ساڵانی دوای ڕاپەڕین، مامۆستایان دەبوونە چرا هەڵگری ژیان، بەڵام دیارە پەتی ئارامگرتنیش دەپچڕێ و حکومەتیش بەو بیرکردنەوە خراپە هیچیان دەست ناکەوێ جگە لە پەشیمانی کە دوایی دادیان نادات.
دەکرا ئەزمون وەربگرن و فێری جوان بینینی ژیان وچاک ئاراستەی حوکمڕانی بن، نەک هەموو شتێک لە خزمەتی خۆیان و حیزبەکانیان و بنەماڵەکانیان و کۆمپانیاکانیادا ببینن، هەموو شتێک بازرگانی نیە بۆ خۆتان، ئەوەی ئیمامی غەزالی ئاماژەی بۆ دەکات هەم ژیان وهەم خۆشی و هەم بازرگانی و هەم ئایندەیە، وەک دەڵێ : (شەرەفمەندترین پیشە و باشترین پیشەسازی کە مرۆڤ دەتوانێت وەک پیشەی خۆی وەریبگرێت، پەروەردەیە، مامۆستایان میراتگری پێغەمبەرانن، چونکە جەهل لە مرۆڤەکان لادەبەن و دەیگوازنەوە بۆ ڕووناکی زانین و باوەڕ) .
بە پێی سەرنجدان و خوێندنەوە وتێنینیکردن لەم شێوازە خراپەی حوکمڕانیەی هەرێمی کوردستان، وا هەست دەکەم ئەوەی شکۆ و ڕێز وپاداشتکردنی مامۆستایانی شکاند دەستێکی نا بەرپرسی حوکمڕانی خۆماڵی و جەهلی عەقڵی تەسکی حیزبایەتی و بنەماڵەیی و خێڵەکی بوو، چونکە ئەم سەردەمە و عەقڵی خێل و هۆزیان نەوتووە بۆ حوکمڕانی گەل. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 296 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 02-01-2024 (0 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: پەرۋەرڎە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە: 04-01-2024 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( شادی ئاکۆیی ) چە: 04-01-2024 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( شادی ئاکۆیی )یۆ جە:04-01-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 296 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەفوەت

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,803
ۋېنۍ 106,146
کتېبۍ PDF 19,341
فایلی پەیوەڼیدار 97,361
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەفوەت

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.219 چرکە(چرکۍ)!