#هیوا ئەحمەد مستەفا#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕایەگەیاند، پارتی لە ڕابردوودا زۆر بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ پرسی ئافرەت کردووە، تا بە ئەمڕۆ گەیشتووە، قۆناغی سەختی بڕیوە.
هیوا ئەحمەد، لە ڕێوڕەسمی نۆیەمین کۆنگرەی #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان# وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: ڕێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کە لە ساڵی 1952 لەسەر دەستی مەلا مستەفای بارزانی دامەزرا، کۆمەڵگەیەکی زۆر جیاوازتر لە ئێستا هەبوو، ئەو کات پیاوسالاری لە لووتکەدابوو، بە کۆیلە سەیرکردنی ئافرەت لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان ببووە کولتوور.
وتیشی: لە مێژوودا پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ پرسی ئافرەتان کردووە، تا بە ئەمڕۆ گەیشتووە قۆناغی سەختی بڕیوە، لە لایەک هەوڵیداوە بڕوا بە پیاو بهێنێت کە ئافرەت وەک پیاو مافی هەیە، لە لایەکی دیکە پارتی هەوڵیداوە بڕوا بەخۆبوون لای خودی ئافرەت درووست بکات، تا داوای مافی بکات و بزانێت ئەرک و مافی چییە، بیخاتە ناو تای یەک تەرازوو لەگەڵ پیاو کۆمەڵگەیەکی تەندرووست بنیاد بنێنن.
هیوا ئەحمەد، ڕاشیگەیاند: یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، پشت ئەستووری بە پارتی دیموکراتی کوردستان خەباتی ئافرەتانی تێکەڵی خەبات و شۆڕشی پێشمەرگانە کردووە، لەو پێناوەشدا قوربانی گەورەی بە کوردستان بەخشیوە، لە ئێستای تێکۆشانی مەدەنیدا، ئافرەت لە هەموو جومگەکانی وڵاتدا هەیە، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان هانی ئافرەت دەدەین خۆیان لەگەڵ زانست و تەکنەلۆجیای سەردەم بگونجێنن و لێی دانەبڕێن، دەبێت ئەم ڕێکخراوە لە هەموو دامەزراوەیەک و کەناڵێکی ڕاگەیاندن بوونی هەبێت، بۆ داکۆکی کردنی دۆزی ئافرەتان. [1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 334 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!