ناو: سۆران
نازناو: سۆران نەدار
ناوی باوک: ئیبراهیم جەبار
ساڵی لەدایکبوون: 1985
شوێنی لەدایکبوون: #کفری#
$ژیاننامە$
سۆران ئیبراهیم جەبارە و لە بنەماڵەیەکی هەژار و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر و گوندێکی بچکۆلەی کشتوکاڵی بە ناوی: (دوازدەئیمام)ی سەربە شارۆچکەی شاری کفری لە ساڵی 1985لە دایکبووم ...
تاکوو سێی ناوەندیم خوێندووە و بەهۆی هەژارییەوە نەمتوانیوە درێژە بە پڕۆسەی خوێندن بدەم و بە ناچاری وازمهێناوە و ژیانی گوندم هەڵبژارد، لە ساڵی (1999) ئارەزووی نووسینم هەبووە و ساڵی (2000) دەستم بە نووسینی هۆنراوە کردووە و هەر لەو ساڵەدا، یەکەم دەقی هۆنراوەی خۆمم لە گڕەی هاوینی #گەرمیان# و، لەسەر تەپۆڵکەیەکی کەناری جۆگەلەی ئاوی کانی سوڵتانی چەمی دوازدە ئیمامدا بۆ منداڵانی شارەکەم (کفری) نووسی و .. ناونیشانی هۆنراوەکەشم: (باوەشاسوار) بوو، کە ئەمەش هۆنراوەکەیە:
باوەشاسوار بڵندە
لێوی پڕە لە خەندە
هەمیشە بەرز و جوانە
هەوارگەی شەهیدانە
باوەشاسوار پیرۆزە
جێی ئاگری نەورۆزە
چوار دەورەکەی سەوزییە
هێمای شاری کفرییە
ئیتر بەوجۆرە بەردەوام بووم لە نووسینی هۆنراوە و خوێندنەوەی هۆنراوەی شاعیرانی کۆنی کلاسیک و نوێی کوردی
لە ساڵی (2000)ەوە، تاوەکوو پڕۆسەی ئازادی ئێراق، چیم نووسی بوو، هەموویانم دڕاند و سووتاند و لەنێو برد، چونکە لە ئەنجامی خوێندنەوەی بەردەوامم، هەستم بە گەشەی زیاتر و پەروەردەکردنی بەهرەکەم کرد و ئەو هۆنراوانەشم کە نزیکەی سەد هۆنراوەیەک دەبوون، بە سادە و سەرەتام دەزانی و سەرلەنوێ دەستم بە نووسین کرد.
- سەرنووسەری گۆڤاری: (لەتیف هەڵمەت) م بۆ پەرەپێدانی ئەدەبی و ڕۆشنبیری لە گەرمیان و کوردستاندا، تاوەکوو ئێستا 2023 پازدە ژمارەی لێ چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
- ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردی لقی #کەرکووک#م.
- دەیان هۆنراوەی منداڵانم کراون بە سروود و لە قوتابخانەکانی هەرێمدا دەخوێنرێن.
- چەندین کۆڕی هۆنراوە خوێندنەوەم بۆ گەورە و منداڵان، لە شاری سلێمانی و کەرکووک و #خانەقین# و کفری و #کەلار# و #هەولێر# و ... هتد بۆ ڕێکخراوە.
- زیاتر لە پازدە بۆ بیست پێشەکیم بۆ هۆنراوەی چاپکراوی لاوانی بەهرەمەندی گەرمیان و کەرکووک و سلێمانی نووسیوە و دەنووسم.
$بەرهەمە چاپکراوەکان$
کۆی بەرهەمە چاپکراوەکانم لەو کاتەوە تاوەکوو ئێستا 2023 نزیکەی هەفتا پەرتووک و نامیلکە و بەرهەمی جۆراوجۆری ڕۆشنبیری و هونەری و ئەدەبین کە ئەمانەن:
1- کۆنگرەی ئاشقان/ کۆمەڵە هۆنراوەێکە بۆ گەورە و ساڵی (2008) لە چاپخانەی ڕەهەند لە سلێمانی چاپکراوە، لەتیف هەڵمەت گەورە شاعیری نوێخوازی گەلەکەمان پێشەکی بۆ نووسیوە.
2- فێرگە... کۆمەڵێ هۆنراوەی منداڵانە و لە هەمان ساڵ و هەمان چاپخانەی پێشوودا چاپکراون.
3- جۆلانە.. هۆنراوەی منداڵانە و بە هەمان شێوە لە هەمان ساڵ و هەمان چاپخانەدا کە لەسەرەوە ئاماژەمان بۆ کردوون چاپکراون...
4- بەهار ... هۆنراوە بۆ منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا بڵاوکراونەتەوە...
5- جەژنانە ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و هەمان چاپخانەدا چاپکراون ...
6- هێلانە ... هۆنراوەی منداڵان، هەر لە هەمان ساڵدا و لە هەمان چاپخانە چاپکراون، دکتۆر ئاری عوسمان خەیات هەڵوەستەیەکی لەسەر نووسیون ...
7- باران ... هۆنراوە بۆ منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپ و بڵاوکراونەتەوە ...
8- گڕوگاڵ ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و هەمان چاپخانەدا لە چاپ دراون ...
9- لاوێکی تێکۆشەر چۆن دەبێتە کەسێکی کارامە و سەرکەوتوو ... بیروڕای تایبەتیی خۆم، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
10- توانەوە ... هۆنراوەی گەورەیە و لە ساڵی (2009) لە چاپخانەی ڕەهەند لە سلێمانی چاپکراوە ...
11- ئەنجامی ئەشقێکی بێکۆتایی... چیرۆکێکی درێژە بۆ گەورە ساڵان و هەر لە ساڵی (2009) لە چاپخانەی ڕەهەند لە سلێمانی چاپکراوە...
12- جاڵجاڵۆکە ... هۆنراوەی منداڵان، هەمان ساڵ و چاپخانە چاپی کردوون ...
13- سمۆرە... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵدا و لە هەمان چاپخانە بڵاوکراونەتەوە...
14- هەتاو... هۆنراوە بۆ منداڵان، هەمان ساڵ و چاپخانە لە چاپی داون ...
15- پەپوولە ... هۆنراوە بۆ منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
16- دارگوێز ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
17- یاری ... هۆنراوە بۆ منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
18- گەڵاڕێزان ... هۆنراوەی گەورەیە و لە ساڵی (2010) لە چاپخانەی ڕەهەند لە سلێمانی چاپکراوە، مامۆستا لەتیف هەڵمەتیش پێشەکی بۆی نووسیوە و تیادا دەڵێ: (لەم کۆمەڵە هۆنراوەیەی سۆران نەدار هۆنراوە و شاعیرێتی هەنگاو بەرەو چیای داهێنان دەنێن و نەخشەی جیهانیی هۆنراوەیی نەدار درووست دەکەن، لە بازاڕی عەترفرۆشاندا بۆنی عەتر دەبارێ و لەم وشانەی سۆرانیش تەنیا هۆنراوە هەڵدەقووڵێ).
19- دیاری و شەپۆل... یەکەمین ڕۆمانی منداڵانە بە زمانی کوردی و لە ساڵی (2010) لە چاپخانەی ڕەهەند لە سلێمانی چاپکراوە، لەتیف هەڵمەت پێشەکی بۆ نووسیوە و لەوبارەیەوە دەڵێ: (شایەنی باسە کە سۆران نەدار نووسەری یەکەمین ڕۆمانی خۆماڵییە بۆ منداڵانی کورد و ئەویش ڕۆمانێکە بە ناونیشانی: دیاری و شەپۆل).
20- ورچێکی قەڵەو ... چیرۆک بۆ منداڵان، لە ساڵی (2010) لە چاپخانەی ڕەهەند لە سلێمانی چاپکراون ...
21- چرۆی نوێ ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
22- تۆپەکەم ... هۆنراوەی منداڵان، هەمان ساڵ لە هەمان چاپخانەدا چاپکراوە، دکتۆر نیان مەحموود پێشەکی بۆ نووسیون، کە دەڵێ: (سۆران نەدار یەکێکە لەو شاعیرە جوانانەی کە دەتوانین پشتی پێ ببەستین لە ئەدەبیاتی کوردیدا، بۆ هۆنراوەی منداڵان).
23- جووجەڵە ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون...
24- کۆلارە ... هۆنراوەی منداڵان، هەمان ساڵ و چاپخانە چاپی کردوون ...
25- بلوێر... هۆنراوە بۆ منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا بڵاوکراونەتەوە، لەتیف هەڵمەت پێشەکی بۆ نووسیون و دەڵێ: (سۆران نەدار یەکێکە لە ئاشقە گەورەکانی وشەی کوردی و من لە تەمەنی ئەدەبی و هۆنراوەی خۆمدا کەم لاوم بینیوە بەم ئەشقەی سۆران نەدارەوە بۆ منداڵان بنووسێ و کەم لاوم بینیوە وەکوو سۆران نەدار سەراسێی وشەی کوردی بێ).
26- بووکەکەم ... هۆنراوەی منداڵان، هەمان ساڵ لە هەمان چاپخانە چاپکراون ...
27- چۆلەکە ... هۆنراوەی منداڵان، هەمان ساڵ و چاپخانە بڵاوکراونەتەوە ...
28- تابلۆ ... هۆنراوە بۆ منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون، مەهەباد قەرەداغی پێشەکی بۆ نووسیون، کە دەڵێ: (ئەم کۆمەڵە هۆنراوەیەی سۆران نەدار، زمانێکی شیرین و ڕەوانیان هەیە، چێژ و زانیاری بە منداڵ دەبەخشن و هەوڵەکانیشی بۆ بەرجەستە کردنی پەیامی پەروەردەیی سەرکەوتووە).
29- هەڵمەت و خەونی ڕەنگاڵەی منداڵان ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
30- بێکەس و گڕەی هاوینی گەرمیان ... بیرەوەری ئەدەبی، ساڵی (2010) لە چاپخانەی ڕەهەند لە سلێمانی چاپکراوە ...
31- زین جێناهێڵم ... چوارینە هۆنراوە بۆ گەورە، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
32- شەنگەستەی قەڵای مەمکێک ... هۆنراوەی گەورەیە و لە ساڵی (2011) لە چاپخانەی ڕەهەند لە سلێمانی چاپکراون، دکتۆر #فەرهاد پیرباڵ# پێشەکی بۆ نووسیون، کە دەڵێ: (ئەم دیوانە جوانەی سۆران هەوڵدانێکی سەرکەوتووی گەنجانەی بوێرانەی باش و دیارە بۆ دەرچوون لە بازنەکانی لیریک، بە شێوازێکی نوێی شاعیرانە و دەربڕینی هونەرمەندانە و تابلۆی داهێنەرانە و زمانی جوان و ڕەوان و بێ گرێ و گۆڵەوە).
33- سوتووی دەم ڕەشەبا ... هۆنراوەی گەورەیە و ساڵی (2011) لە چاپخانەی ڕەهەند لە سلێمانی چاپکراوە ...
34- ئاوازی سەوزی کانی سوڵتان ... هۆنراوەی گەورەیە و لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون، مەهاباد قەرەداغی پێشەکی بۆ نووسیون ...
35- بەرزی و نزمی لە ئەزموونی هۆنراوەی شێرکۆدا ... لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
36- هونەری جوانکاری لە هۆنراوەەکانی شێخ ڕەزادا، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
37- کفری و نوێگەری ... لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
38- لەتیف هەڵمەت لە بواری منداڵاندا ... لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
39- لەتیف هەڵمەت پێشڕەوی هۆنراوەی نوێی کوردی ... لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، هەمان ساڵ و چاپخانە بڵاوکراونەتەوە ...
40- لەتیف هەڵمەت لە کفرییەوە ... لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
41- بیروڕام دەربارەی هۆنراوە ... لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
42- گەرمیان و ئەدەبی منداڵان ... لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
43- لە هۆنراوەوە بەرەو هۆنراوە ... لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
44- بروسکەی هەوری هۆنراوە ... بیرەوەری ئەدەبی، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
45- سۆزێ بۆ لەتیف هەڵمەت ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
46- هاوڕێ نزیکەکەی منداڵان ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
47- بابەنوئێل ... هۆنراوە بۆ منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون، کەژاڵ ئیبراهیم خدر پێشەکی بۆ نووسیون ...
48- باخچە ... هۆنراوە بۆ منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون، ڕۆژ #هەڵەبجە#یی شاعیر پێشەکی بۆ نووسیون ...
49- بەردەکانی وڵات ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون، لەتیف هەڵمەت پێشەکی بۆی نووسیوە و دەڵێ: (سۆران نەدار ئەوەندە پەرتووکی بۆ منداڵان چاپکردووە ڕەنگە لە زۆربەی ماڵەکانی کوردستاندا پەرتووکێکی منداڵانی سۆران نەدار بەدی بکرێ)
50- بەفر و خۆر ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
51- پشیلەکەم ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون، دکتۆر فەرهاد قادر پێشەکی بۆ نووسیون، دەڵێ: (کاک سۆران دڵسۆزانە و ژیرانەش مامەڵە دەکات و یەکێکە لە دەنگە دیار و نوێیەکانی هۆنراوەی منداڵان و هۆنراوەی کوردی)
52- بیست و هەشت کۆتر ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
53- پێشمەرگە ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراوە ...
54- پێنج ئاژەڵ ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراوە ...
55- فێڵی ڕێوی ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
56- کەو ... هۆنراوە بۆ منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
57- گورگەبۆر ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون، دکتۆر فاروق نەقشبەندی پێشەکی بۆ نووسیون، کە دەڵێ: (ئەدەبی منداڵانی کوردستان بە ڕێگای سۆران نەدار گەشە دەکات و ئەنجامی لێکۆڵەران باشتر دەبن)
58- مۆسیقاژەن ... هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
59- کەڵەشێریش شێرە ... چیرۆک بۆ منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
60- نان و ژیان ... ڕۆمان بۆ منداڵانی تەمەن چواردە و پازدە ساڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
61- خەون ... ڕۆمان بۆ منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا بڵاوکراونەتەوە ...
62- پێنج منداڵە ئاوارەکە ... هۆنراوەی منداڵان، لە ساڵی (2013) لە چاپخانەی ڕەهەند لە سلێمانی چاپکراوە ...
63- دڵسۆزترین مرۆڤ ... هۆنراوە بۆ منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراوە ...
64- تۆ بنووسە ئازادی ... دیوانە هۆنراوەی منداڵان، بەرگی یەکەم، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراوە، لەتیف هەڵمەت پێشەکی بۆ نووسیوە کە دەڵێ: (لاوی شاعیر سۆران نەدار یەکێکە لە ئاشقە ماندۆکانی وشەی کوردی و پێشمەرگانە لە بواری ئەدەبی منداڵدا کار دەکات و ماندوو دەبێ و دونیایەکی جوانی پڕ لە باڵەخانە و کەپر و سابات و دوورگە و بەندەری بە وشەی پڕ لە سۆز و خۆشەویستی و نیشتمانپەروەری بۆ منداڵانی کورد درووستکردووە)
65- ڕەنگەکانی ژیان ... دیوانە هۆنراوەی منداڵان، بەرگی دووەم، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
66- کورستان نیشتمانمە ... دیوانە هۆنراوەی منداڵان، بەرگی سێیەم، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراوە ...
67- سۆزی و پەری ... دیوانە هۆنراوەی منداڵان، لە هەمان ساڵ و چاپخانەدا چاپکراون ...
68- منداڵێکی کەمئەندامم ... هۆنراوە بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە ساڵی (2013) دا لە چاپخانەی ڕەهەند لە سلێمانی چاپکراوە و لەتیف هەڵمەت پێشەکی بۆ نووسیوە و دەڵێ: (هۆنراوەی بۆ منداڵانی کەمئەندام نووسراوت ، یەکەمین کۆمەڵە هۆنراوەی چاپکراوی نوێی کوردییە بۆ منداڵانی کەمئەندام نووسرابێ و هیچ کەسێک پێش سۆران نەدار لە ئەدەبی منداڵانی کوردی و ئەدەبی منداڵانی نیشتمانی عەرەبیشدا ، لەو جۆرە هۆنراوەانەیان نییە و نەنووسیوە).
نزیکەی شەش بەرهەمی دیکەم بۆ منداڵان و گەورەساڵان ، ئامادەی چاپن. [1]