کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,843
ۋېنۍ 106,289
کتېبۍ PDF 19,330
فایلی پەیوەڼیدار 97,303
ڤیدیۆ 1,399
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
محەمەد بن سەلمان لە کارلتۆنەوە بۆ پاریس!
مەرامو ئېمە ئانەنە، پېسە ھەر نەتەۋېۋی تەری خاۋەنو داتابەسېۋی نەتەۋەیی وېما بیمۍ..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

محەمەد بن سەلمان لە کارلتۆنەوە بۆ پاریس!

محەمەد بن سەلمان لە کارلتۆنەوە بۆ پاریس!
ناونیشان: محەمەد بن سەلمان لە کارلتۆنەوە بۆ پاریس!
نووسەر: #عادل باخەوان#
ڕۆژی دەرچوون: #17-06-2023#
محەمەد بن سەلمان، کە میدیای سعودی بە جەمال عەبدولناسری نوێ ناوی دەبەن، بۆ هەفتەیەکی درێژ لە پاریسە، لەگەڵ گەورەترین شاندی وڵاتەکەیدایە و دوێنێ، 16ی حوزەیرانی 2023، سەرۆک ماکرۆن و شاندێکی یەکجار گەورەی فەرەنسی لە کۆشکی ئێلیزێ (کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا) پێشوازییان لێکرد. من، لە چەند کەناڵێکی میدیای فەرەنسیەوە شرۆڤەی ئامانج و هەلومەرجی ئەم سەردانەم کرد و لێرەدا نامەوێت بگەڕێمەوە سەر ئەو چوارچێوەیە. ئەوەی دەمەوێت لەم بابەتەدا باسی بکەم؛ قەسابخانە ڕەمزییەکەی ئۆتێل ڕیتز کارلتۆنە لە ڕیاز.
لە چواری نۆڤەمبەری 2017، شەوێکی درەنگ، ئێمە لە کوردستان سەرقاڵی ئەنجامەکانی گستپرسیی سەربەخۆیی کوردستان و 16ی ئۆکتۆبەر بووین، بەڵام لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، 381 کەسایەتیی گەورە و بەناوبانگی سیستم، ڕاپێچی ئۆتێل ڕیتز کارلتۆن کران. لەنێو ئەم 381 کەسایەتییەدا، چەندین ئەمیر، وەزیر، خاوەنی کۆمپانیای گەورە، سەرۆکی گرووپی بازرگانیان تێدابوو، بەبێ ئەوەی بزانن بۆچی دەستگیراون، دەست بەسەر فڕۆکە تایبەتەکانیاندا گیراوە، بۆچی و لەبەرچی و بە فەرمانی کێ ڕاپێچی کارلتۆن کراون. تەنیا شتێک پێیان گوتراوە ئەوەیە؛ شازادە محەمەد بن سەلمان دەیەوێت بتانبینێت. بەڵام گیراوەکان دەزانن چەند کاژێرێک پێش ئێستا، محەمەد بن سەلمان کۆمیسیۆنێکی بەناوی دژەگەندەڵییەوە ڕاگەیاندووە.
هەر لەم شەوە درەنگەدا، چەندین کەسایەتیی بەنێوبانگی دیکەی سیستمی سعودی، کە لە ئیمارات بوون، کۆکرانەوە و بە فڕۆکەیەکی تایبەت هێنرانەوە بۆ کارلتۆن و هەموویان پێکەوە لەوێ یەکیان گرتەوە و هەر یەکێکیان لە ژوورێکدا دانرابوون بەبێ ئەوەی مافی ئەوەیان هەبێت پێکەوە قسەبکەن! هەروەها هەموو ئەو کەرەستانەی دەکرێت کەسێک خۆی پێبکوژێت و کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، لابراون و دەرگای ژوورەکانیشیان کراوەیە و لەژێر چاودێریی فەرمانبەرانی کۆمپانیایەکی ئاساییشی ئەمریکیدان بەناوی (بلاکوۆتەر - Blackwater) بۆ ئەوەی هیچ پەیوەندیێکیان لەگەڵ پۆلیسی سعودیدا نەبێت و تەلەفۆنەکانیشیان لێ سەنراوە و ئینتەرنێتیشیان بڕاوە!
هەریەکێک لەم 381 کەسایەتییە، کە تەنیا چەند کاژێریک پێشتر وەک ئەو ئەکتەرانە پێناسەدەکران، کە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نەبوو تەنانەت ڕەخنەیەکیشیان لێبگرێت و بەنازەوە بەسەر زەویدا دەڕۆشتن و فەرمانیان بەسەر دونیادا دەکرد، چەندین هەفتە هیچ کارێکیان نییە، تەنیا چاوەڕوانی تەلەفۆنێکی محەمەد بن سەلمان یاخود لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە نەبێت.
لە دۆخێکی ئاوادا و لەژێر فشارێکی دەروونی یەکجار سەختدا، لەنێو گیراوەکاندا 17 کەسایەتی زۆر بە تووندی نەخۆش دەکەون و هەر لەنێو کارلتۆندا چارەسەری تەندرووستییان بۆ دابین دەکرێت، بەڵام ژەنەراڵێکی گاردی نیشتمانی، کە زۆر لە شازادە تورکی بن عەبدوڵڵاوە نزیک بوو، بەرگە ناگرێت و لەنێو ئۆتێلەکەدا کۆچی دوایی دەکات.
هەر لەم چوارچێوەیەدا 1700 هەژماری بانکیی ئەم 381 کەسایەتییە بلۆککراون و خێزانەکانیان هەفتانە تەنیا 25 هەزار یۆرۆیان دەدرێتێ بۆ ئەوەی پێی بژین! بێگومان ئەم بڕە پارە بۆ هەفتانەی ئەم چینە کۆمەڵایەتییە یەکجار کەمە و بەهیچ شێوەیەک لەسەری ڕانەهاتوون، بۆیە هەست بەوەدەکەن فڕێدراونەتە نێو دۆزەخەوە.
مانگێک دواتر، لە دیسەمبەری 2017دا، محەمەد بن سەلمان پێیان ڕادەگەیەنێت ئامادەیە دانووستانیان لەگەڵدا بکات! ئەوانیش ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن، بەڵام هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد، لیژنەکانی بن سەلمان تەنیا دوو بژاردە بخەنە بەردەستیان: یان بەخشینی 60٪ی سەرمایەکانیان بە دەوڵەت، یان خۆیان بەرپرسیارن لەوەی پاش دادگاییکردنیان بەتۆمەتی گەندەڵی، ڕووبەڕوویان دەبێتەوە!
لێرەوە و بەناچاری؛ شازادەکان، وەزیرەکان، خاوەن کۆمپانیا گەورەکان دەست بە دانووستان دەکەن و ئەوانەی بەخێرایی ڕازیدەبن، بەبێدەنگی و بە نهێنی لە کارلتۆن دەهێنرێنە دەرەوە و دەبرێنەوە بۆ ماڵەکانیان، بەڵام گەشتیان لێ قەدەخە دەکرێت و دەخرێنە ژێر چاودێریی هەمیشەییەوە.
یەکێک لەوانەی گیرابوو، شازادە وەلید بوو، کە پشکی گەورەی لە ئۆتێلەکانی فۆر سیزنس - (Four Seasons) دا هەیە، کە یەکێکیان هۆتێلی جۆرجی پێنجەمە لە پاریس، یەکێک لە هۆتێلە هەرە بەناوبانگەکانی فەرەنسا. هەروەها پشکی گەورەی لە هۆتێلە بەناوبانگەکانی لەندەن و نیۆیۆرکدا هەیە و خاوەنی بەشێکی گەورەی یورۆ دیزنیی و ئەپڵ و تویتەرە. شازادە وەلید، پاش ئەوەی 60٪ی هەموو سامانەکەی دەدات بە دەوڵەت، بە بن سەلمان، بەئارامی و بەڕێزەوە دەیبەنەوە بۆ کۆشکەکەی خۆی کە لە 300 ژوور پێکهاتووە! بە مەرجێک ئیتر گەشت تەواو! پەیوەندیکردن بە دەرەوە تەواو!
شازادە وەلید تاکە کەسی ناسراو نییە، شازادە موتعب بن عەبدوڵڵا، کە کوڕەی پاشای پێشووی سعودیەیە و خاوەنی هۆتێلی کریلۆنی پاریسە، یەک ملیار دۆلاری بە محەمەد بن سەلمان بەخشیوە بۆ ئەوەی لە هۆتێل کارلتۆن ڕزگاری ببێت و بگەڕێتەوە بۆ نێو خێزانەکەی!
ئەوەی شازادە بن سەلمان ویستی، بەدەستی هێنا: کۆکردنەوەی 130 ملیار دۆلار لە گیراوەکان، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی لە بودجە خەیاڵکراوەکەیدا درووستببوو. هەروەها بۆ چاوترساندنی تەواوی دەستەبژێرانی وڵات، کە چیدیکە هیچ کەسێک لە هیچ ڕووبەرێکدا پارێزراو نییە و دەکرێت هەر ساتەوەختێک کۆتایی بە چیرۆکەکەی بێت.
ئەو مۆدێلەی محەمەدی بن سەلمان دەیەوێت بیسەپێنێت بەسەر کۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بریتییە لە ئاساییش و سەقامگیری و گەشەی ئابووری، دوور لە هەر فۆرمێکی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادییەکان.
پیکین، مۆسکۆ، ئەنقەرە، تاران، قاهیرە: پشتیووانەکانی بن سەلمان یەکجار زۆرن و هاوئاهەنگن لەگەڵ ئەم مۆدێلەدا کە لی کوان یو (Lee Kuan Yew) لە پەڕتووکەکەیدا بەناوی (From Third World to First. The Singapore Story - لە جیهانی سێیەمەوە بۆ یەکەم. چیرۆکی سەنگاپوور) چوارچێوەی بۆ دانابوو. ئەو پێییوایە بۆ ئەوەی دەوڵەتێکی سەرکەوتوو بینابکەیت، دەبێت لە سێ شت دووربکەویتەوە: دیموکراسی، ئازادیی ڕادەربڕین و بەشداریی سیاسی. تاکە شتێک کە بۆ ئەو گرنگە، بریتییە لە گەشەیەکی ئابووریی بەهێز و چڕی بیناکراو لەسەر ئاساییش و سەقامگیری.
ئەمە هەمان ئەو مۆدێلەیە کە کوڕەکەی سەلمان ئینتیمای بۆی هەیە و نەک هەردەیەوێت بەسەر ڕۆژهەڵاتدا فەرزی بکات، بەڵکوو دەیەوێت ئەورپییەکان و ئەمریکییەکانیش ناچاربکات بەوەی، بۆ بیناکردن و سەرکردایەتی ئەم مۆدێلە، گرفتی بۆ درووستنەکەن. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 510 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 17-06-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 17-06-2023 (1 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: ڕاپۆرتە
کتېب - کوڵەباس: پەیجۊری
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 27-06-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئاراس ئیلنجاغی ) چە: 27-06-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:06-04-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 510 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەدی مەلا کەریم
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,843
ۋېنۍ 106,289
کتېبۍ PDF 19,330
فایلی پەیوەڼیدار 97,303
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.234 چرکە(چرکۍ)!