=KTML_Bold=یەکێتی، لیستى داواکارییەکانى دەباتە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران.
ئامادەکارى بۆ کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتیى دەکرێت.
دواى سەردانەکەى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەرەی ئەمریکا، لێکتێگەیشتن لەنێوان پارتى و یەکێتیى درووست بووە.=KTML_End=
بەهۆى نێوەندگیرییەکانى چەند ڕۆژى ڕابردوو نێوان پارتى و یەکێتیى ئامادەکارى بۆ کۆبوونەوەى نێوانیان دەکرێت و یەکەم هەنگاویش بە پێشکەشکردنى لیستى کێشەکانى یەکێتیى بۆ ناو کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران دەبێت.
بەهۆى نێوەندگیرییەکانى چەند ڕۆژى نێوان پارتى و یەکێتیى و هاتنى باربارالیف، یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بۆ هەرێمى کوردستان لێکتێگەیشتن لەنێوان پارتى و یەکێتیى درووست بووە. وابڕیاریشە لە چەند ڕۆژى داهاتوو کۆبوونەوەکان لەنێوان ئەو دوو هێزە دەستپێبکاتەوە.
دواى ڕاگرتنى هەڵمەتى میدیایى لەنێوان هەردوو لایەن وابڕیارە لە کۆبوونەوەى داهاتووى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ ئاسایکردنەوەى پەیوەندى نێوان هەردوو هێزە یەکێتیى لە ڕێگەى وەزیرێکەوە بەشدارى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران بکات و لیستى داواکارى و کێشەکانى خۆیان بخەنە بەردەم ئەنجوومەنى وەزیران.
لەماوەى چەند کاتژمێرى ڕابردوو لەسەر ئاستى باڵاو کەسى یەکەمى هەردوو حزبەکە دانووستاندن و پەیوەندى تەلەفۆنى هەبووە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى نێوانیان. [1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 419 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!