کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,524
ۋېنۍ 105,218
کتېبۍ PDF 19,487
فایلی پەیوەڼیدار 97,515
ڤیدیۆ 1,394
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
هەرێم وەک ئەکتەرێکی سیاسی لە پاشەکشەدایە!
کوردیپێدیا، ئاڼە زانیارییەکېش ئاسانی کەرڎېنۍ! چە ڕاو مۆباییلەکەو وېتۆ نیم ملیۆن تۊمارۍ ئینێ باخەلەتانە!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەرێم وەک ئەکتەرێکی سیاسی لە پاشەکشەدایە!

هەرێم وەک ئەکتەرێکی سیاسی لە پاشەکشەدایە!
$هەرێم وەک ئەکتەرێکی سیاسی لە پاشەکشەدایە!$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#06-12-2018#
لە دوای هەرەسهێنانی ڕژێمی سەدامەوە تا بە ئێستاش دەگات، زیاتر لە دەرفەتێک بۆ هەرێمی کوردستان ڕەخساوە کە بتوانێت ڕۆڵێکی گرنگی دیبلۆماسی و ناوبەند ببینێ نەک تەنیا لەنێوان کارەکتەرە نادەوڵەتییەکانی وەک پارتە سیاسیە کوردییەکانی پارچەکانی تری کوردستان، بەڵکوو هەندێک جار لەنێوان دەوڵەتانی ناوچەکەش. لە مێژووی پێوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا بە دەگمەن ئەو کاراکتەرانەی وەک هەرێمی کوردستان کە لە چوارچێوەی قەوارەیەکی سیاسی و یاساییدا، واتا لە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریدا ڕێکنەخراون، ئەو هەلەیان بۆ ڕەخساوە کە ئەو ڕۆڵە بگێڕن. هەڵبەتە لە دوای 2003 تا دەگاتە ئۆکتۆبەری 2017 کۆمەڵێک هۆکاری بابەتی هەبوون بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان ئەو پێگە گرنگەی هەبێت لە ئێراق و ناوچەکەدا.
دەرفەتی یەکەم ئەوە بوو کە هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی ڕژێمی سەدام لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بڕوخێنرێت، خاوەنی قەوارە و هێزێکی سیاسی و سەربازی بوو، لە هەمان کاتدا ناوەندێکیش بوو بۆ هێزە ئۆپۆزسیۆنە ئێراقییەکانی پێش 2003 کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان سوودی زۆریان لێبینی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس. هەریەکە لە بارزانی و تاڵەبانی سەنگی خۆیان هەبوو لەناو ئۆپۆزسیۆنی ئێراقیی ئەوسادا، هەر ئەمەش بوو وای کرد کە لە دوای 2003 کورد دەستی درێژ و دەنگی زوڵاڵ بێت بەسەر هێزەکانی تری ئۆپۆزسیۆنی ئێراقدا. ئەمە لە کاتی درووستبوونی ئەنجوومەنی حوکمی ئەوسا و دواتریش لە نووسینەوەی دەستوور لە 2005 بە تەواوی ڕەنگی دایەوە، تا ئاستێک بەشێک لە چاودێران ئەو دەستوورەیان بە دەستووری کورد و شیعە ناوزەد دەکرد. ئەم پێگەیەی هەرێم لە پێش 2003 چانسێکی باشی دا بە کورد کە بتوانێت کۆمەڵێک بەند و بڕگەی گرنگ لە دەستووری نوێی ئێراقدا جێگیر بکات، لەوانە دانپێدانان بە هێزەکانی پێشمەرگە و جێگیرکردنی فیدراڵیزم و مامەڵەکردن بە سەرچاوە سرووشتییەکان و دواتریش پرسەکانی بودجە و مادەی 140 و چەند پرسی تریش، بە جۆرێک ئەگەر هەرێمی کوردستان پێشتر ئەو پێگەیەی نەبووایە، زۆر زەحمەت بوو بتوانێت ئەو مافانە لە ئێراقێکدا کە عەرەب هەژموونی بەسەردا گرتووە، بسەپێنێ.
هەڵبەتە ئەم دەرفەتە بۆ کورد هەر بەردەوام بوو لەدوای نووسینەوەی دەستووری ئێراقیش، چونکە ئێراق هەر زوو کەوتە ناو شەڕێکی مەزهەبی لە 2005 وە تاوەکوو 2014 ، تا ئەو ئاستەی لە ئەدەبیاتی دیراساتی سیاسیدا چەمکی ئێراقەکەی دیکە (the other Iraq ) یان بۆ هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنا وەک گوزارشتێک لەوەی کە هەرێمی کوردستان لەڕووی ئاساییش و ئارامی و بارودۆخی سیاسی هیچی لە ئێراق ناچێت. هەرێم لەو ماوەیەدا توانی پێوەندییەکی دیبلۆماسی بەهێز بنیات بنێت لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە، تا وای لێهات ببووە کاروانسەرای هێزە بیانی و عەرەبی و ئێراقیەکانیش. هەر لەو ماوەیەدا دەیان کونسوڵخانەی وڵاتانی ئاسیایی و ئەوروپی و ئەمریکی، هەتا ئەفریقیش هاتنە هەرێمی کوردستان.
لەسەر ئاستی ئێراقیش هەرێم ڕۆڵ و پێگەیەکی ئەوەندە چالاکی هەبوو کە ئەستەم بوو حکومەتێک لە ئێراق پێکبهێنرێت بەبێ نێوبژیوانی و ڕۆڵی کورد. هەرێم لەو سەردەمەدا بە درووستکەری شا (King Maker) لە ئێراق ناودەبرا.
لەڕووی چالاکیی ئابووریشەوە تا دەگاتە ساڵی 2014، هەر لە پێش ئێراقەوە بوو، چەندان کۆمپانیای بیانی و هەرێمی لەو ماوەیەدا ڕوویان لە کوردستان کرد بۆ وەبەرهێنان. چالاکیی ئابووری لەو ماوەیەدا بە جۆرێک بوو کە هەندێک لە سەرکردە سیاسییەکان هەرێمیان بە دوبەی ناودەبرد وەک ئاماژەیەک بۆ سەنتەرێکی تری بازرگانی لە ئێراق و ناوچەکەدا. ئەم دۆخە تا هاتنی #داعش# لە 2014 بەردەوامبوو.
هەرچەندە هاتنی داعش گورزێکی جەرگبڕ بوو بە ئابووریی هەرێم کەوت، بە تایبەتیش بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت و شڵەژانی دۆخی ئاساییشی ناوچەکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دیسان دەرفەتێکی سیاسی تری بۆ هەرێمی کوردستان ڕەخساند وەک دەروازەیەک و بەرەی پێشەوەی شەڕی دژی تیرۆر لەتەک هێزە جیهانی و ڕۆژاواییەکاندا. وڵاتانی زلهێز وەک دەوڵەتێک و بگرە زیاتریش مامەڵەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرد. هەر لەو ماوەیەدا بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم لەسەر فەرشی سوور سەردانی پایتەختی زلهێزترین وڵاتانی جیهانی دەکرد. ئەو پێگەیەی بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمێکی بچووک هەیبوو، زۆر لە سەرکردەکانی جیهان خاوەنی ئەو پێگەیە نەبوون.
هەڵبەتە لە هەر سێ قۆناغەکانی (پێش 2003 و دوای 2003 و 2014) ئەو چانسە زێڕینەی بۆ هەرێم هەڵکەوتبوو هەمووی پێوەندی بە خراپیی دۆخی بەغدا و دەوڵەتی ئێراقەوە هەبوو نەک کارامەیی حوکمڕانی خۆماڵی، بە جۆرێک هەرێم وەک دەوڵەتێک لەناو دەوڵەتێکی تر ڕەفتاری دەکرد. بەڵام بەداخەوە سەرکردایەتی سیاسی هەرێم و نوخبەی سیاسی و پارتە سیاسییەکان بە دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنەوە هیچیان نەیانتوانی ئەو هەلە زێڕینە بقۆزنەوە و لەو ماوەیەدا هەرێمێکی گەشەسەندووی بەهێز و خاوەن حوکمڕانییەکی ڕەشید و دامودەزگای بەهێز درووست بکەن کە بەرگەی قەیرانێکی لەناکاوی سیاسی و ئابووری بگرێت. بە جۆرێک لە ماوەیەکی کوورتدا هەموو عەیب و کەلێن و کەلەبەرەکانی بەدەرکەوت.
هێزە کوردییەکان نەیانتوانی لەسەر پرسێکی گرنگ و چارەنووسسازی وەک ڕیفراندۆم یەک بن تا دواجار گەیشتە ئەوەی خەریک بوو هەموو دەسکەوت و هەلەکانی کە لەو ماوەیەدا بەدەستهاتبوون، لەدەست بدرێن. هەڵبەتە ئەگەر چوارچێوە دەستوورییەکە و گوشاری بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژاوا نەبووایە، ئێستا هەرێم دەچووەوە قۆناغی سەردەمی حوکمی زاتی.
ئێستاش کە سەروبەری پێکهێنانی حکومەتە لە بەغدا، ئەو پاشەکشەیە زۆر بە ڕوونی دەرکی پێدەکرێت. سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا و کوەیت و ئیمارات ئەگەرچی هەوڵێکیش بووبێت بۆ توانەوەی ئەو بەستەڵەکەی لە دوای ئۆکتۆبەری 2017 درووست بوو، بەڵام لەڕاستیدا سەردانی بارزانی ئەمجارەیان جیاوازیی زۆری هەبوو لەگەڵ جارەکانی تر، سەردانی ئەمجارەی وەک سەرۆکی گەورەترین پارتی سیاسی بوو لە هەرێمی کوردستان کە خاوەن نفوزێکی سیاسی و ئابووری و سەربازیە. ئەو پێگە بەهێزەی هەرێمیش پێشتر هەیبوو، تا ئاستێکی زۆر بەرهەمی هەماهەنگیی نێوان یەکێتی و پارتی بوو کە لە زۆربەی وێستگەکاندا بە یەکەوە کاریان کرد تا گەیشتە ئۆکتۆبەری 2017 ، ئیتر ئەو هەماهەنگیە درزێکی گەورەی تێکەوت و گورزێکی جەرگبڕی لە پێگە و متمانە و هەیبەتی هەرێم دا، نەک هەر لەناوەوە بەرانبەر بە ئێراق، بەڵکوو لەبەرانبەر هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیش. تا ئاستێک کار گەیشتووەتە ئەوەی کە دۆست و نەیارەکانمان گومان بکەن لەوەی ئێمە وەک کورد بتوانین هەرێمێک بەڕێوەببەین چجای دەوڵەتێک!
درزی دووەمی نێوان یەکێتی و پارتی لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بوو لە کاتی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار. ئەم دوو درزە لەڕاستیدا گورزێکی کەمەرشکێنیان لە پێگەی هەرێم دا وەک کاراکتەرێکی سیاسی لە ناوچەکەدا، ئەو ململانێیەی نێوان یەکێتی و پارتی دوور نییە کارەساتی خراپتریشی بەدوادا بێت ئەگەر لێکتێگەیشتنێکی تازە درووست نەبێت لەنێوان گشت هێزە کوردییەکان، بەتایبەتیش لەنێوان پارتی لەلایەک و سەرکردایەتی تازەی یەکێتی کە لەدوای مردنی #مام جەلال#ەوە هاتوونەتە پێشەوە. پارتی و گشت هێزەکانی تریش پێویستە ئەم دۆخە نوێیەی ناو یەکێتی بەهەند وەربگرن تا کار لەکار نەترازاوە، ئەگینا چەندان پرسی تر هەن کە بەشی ئەوەیان لەباردا هەیە چەند ئۆکتۆبەرێکی تر بخولقێننەوە. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 332 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 06-12-2018
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 06-12-2018 (6 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: پەرسۊ کورڎی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 23-04-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( شادی ئاکۆیی ) چە: 23-04-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:06-04-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 332 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,524
ۋېنۍ 105,218
کتېبۍ PDF 19,487
فایلی پەیوەڼیدار 97,515
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - غەزەلە ھۊنیێ - جۊرو ھۊربەسۍ - کلاسیک ھۊنیێ - کېشو ھۊربەسۍ - عەروزی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.484 چرکە(چرکۍ)!