کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,349
ۋېنۍ 105,510
کتېبۍ PDF 19,420
فایلی پەیوەڼیدار 97,445
ڤیدیۆ 1,395
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
گەڕان بەدوای دەرفەتدا
ھامکارۍ کوردیپێدیای، بابەتییانە، بېلایەنانە، ۋەرپەرسانە و کسمییانە ئەرشیۋی نەتەۋەییما تۊمار کەرا..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گەڕان بەدوای دەرفەتدا

گەڕان بەدوای دەرفەتدا
$گەڕان بەدوای دەرفەتدا$
#عارف قوربانی#
کەمتر لە یەک مانگی دیکە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئە‌نجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ئەنجام دە‌درێت، لەبەرئەوەی سیستەمی هەڵبژاردن فرە بازنەییە، تاوەکو ئە‌ندازەیەک ژمارەی کورسییەکانی کورد بۆ خولی داهاتووی پەڕڵەمانی ئێراق لەبەرچاوە و سەنگ و پێگەی کورد دیارە، ژمارەی کورسییەکانی بە ئە‌ندازەیەک نییە بتوانێت یەکلاییکەرەوە بێت لە هیچ پرس و بابەتێکدا، ئە‌زموونی چەند ساڵی ڕابردووش ئە‌وەی بۆ سەلماندووین هەرکاتێک عەرەبەکان بیانەوێت‌ پرس و بابەتێکی چارەنووسساز تێپەڕێنن، تەنیا ئەوەندەیان بەسە بۆ ماوەی چەند کاژێرێک کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان خۆیان وەلاوەبنێن، ئیدی بە زۆرینە و کەمینە و بێ‌ حیسابکردن بۆ دەنگ و سەنگی کورد لەناو هۆڵی پەڕڵەمان بڕیاری خۆیان دە‌دەن، بەڵام ئەگەر کورد بیەوێت بەدوای دەرفەتی ئە‌وەدا بگەڕێت پێگەی لە ئێستا بەهێزتربێت لە ئێراق، دەکرێت بڵێین هەڵبژاردن دەرفەتی ئە‌وەی تێدایە شانسێکی باشتر بداتە کورد، بەڵام پێویستی بە تەگبیری وردە‌.
لە دوای کەوتنی سەدامەوە، یان درووستتر ئەوەیە بگوترێت لەدوای نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی ئێراقەوە کە بە ‌بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی ئێراق نووسراوەتەوە و بە گشتپرسیی گەلانی ئێراق پەسندکراوە، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتە بەشێوەیەکی ناهاوسەنگ لەنێوان سێ‌ دەستەی سەرۆکایەتییەکەی ئێراق دابەشکراوە. زۆرترین دەسەڵات و جومگەکانی حوکمڕانی دراونەتە ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی ئە‌نجوومەن، سەرۆککۆمار وەکوو لووتکەی هەرەمی دەسەڵات لە ئێراق، کراوەتە پۆستێکی تەشریفاتی. هەرچەندە نە لە دەستوور و نە بە هیچ یاسایەک ئەو پۆستانە دابەشنەکراون بەسەر پێکهاتەکاندا، بەڵام لە دوای نووسینەوەی دەستوورەوە تاوەکو ئێستا وەکوو عورفێک سەرۆکوەزیران بۆ شیعە دانراوە و سەرۆککۆمار بۆ کورد و سەرۆکی پەڕڵەمان بۆ سووننەکان.
پۆستی سەرۆککۆمار هەرچەندە پۆستێکی ڕووکەشە، بەڵام دەرفەتی ئە‌وەی تێدایە بتوانرێت بە ‌جۆرێک بەڕێوەببرێت ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی لەوە زیاتربن کە لە دەستووردا بۆی دیاریکراوە. سەردەمانێک مام جەلال توانیی ئەوە بکات کە شکۆیەکی زیاتر بدات بە و پۆستە. هەرچەندە مام جەلال خۆی کارەکتەرێکی سیاسیی کارامە بوو، بەڵام ئە‌وەی وایکرد پێگە و هەیبەتی لەو پۆستە گەورەتربێت، پەیوەندیی بە دۆخی نێوماڵی کوردەوە هەبوو. لەلایەک کوردستان بە ‌دۆخێکی سیاسیی سەقامگیردا تێدەپەڕی، هەروەها کۆدەنگییەکی نیشتمانیی هەبوو بەوەی مام جەلال نوێنەرایەتیی کورد بکات لە بەغدا، کێشە و گیروگرفتی زۆریش نەبوو لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا. ئەمانە و چەند هۆکارێکی نێوخۆیی ئێراق و هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان وایانکردبوو کە سەردەمی مام جەلال لە سەرۆککۆماری وەکوو سەردەمی زێڕینی کورد لە ئێراق وێنا بکرێت.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە، دوای مام جەلالیش ئەو پۆستە هەر لە دەستی کورد ماوەتەوە، ئەی بۆچی کورد نەیتوانیوە‌ بە ‌هەمان ئەو ئە‌ندازەیەی سەردەمی مام جەلال ئەو پۆستە بۆ خزمەتی کورد بەکاربەرێت؟ هەرچەندە هەلومەرجەکە تاوەکو ڕادەیەکی زۆر دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئێراق و بەتایبەتیش دوای هاتنی #داعش#، بە بەرژەوەندیی زاڵبوونی هەژموون و پێگەی شیعە کەوتەوە، بەڵام هۆکارە سەرەکییەکە ئەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندیی بە کورد خۆیەوە‌یە.
د.بەرهەم ساڵح کە ئێستا سەرۆککۆمارە و ڕووبەڕووی زۆرترین ڕەخنە دەکرێتەوە بەوەی لاوازترین چوار ساڵی پێگەی کوردی لەو پۆستە بەڕێکرد، کەسانێکی زۆر هۆکارەکەی بۆ لاوازیی پێگەی بەرهەم ساڵح دەگێڕنەوە و پێیانوایە بەهۆی ئەو هەڵوێستانەوەیە‌ لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە جیابوونەوەی لە یەکێتی و درووستکردنی هاوپەیمانی و پاشان جێهێشتنی حیزبەکەی و گەڕانەوەی بۆ نێو یەکێتی، سەنگ و پێگە سیاسییەکەی جارانی لەدەستدا؛ بەڵام ڕاستییەکە‌ ئەوە نییە، چونکە د. بەرهەم هێشتا کارەکتەرێکی سیاسیی لێهاتووە و بۆ خۆی و بۆ کوردیش شانسی ئە‌وەی هەبوو هەلومەرج و سەردەمێکی وەک سەردەمی مام جەلال بۆ کورد لە ئێراق درووستبکاتەوە، بەڵام ئەوەی بووە کۆت و بەند و دەست و پێی بەرهەم ساڵحی بەستەوە، بەشێکی بەهۆی ناتەبایی نێوماڵی کورد و ئەو کێشە سیاسییانەی نێوان پارتی و یەکێتی و هەولێر و بەغدا بوون.
ئەوکاتەی د. بەرهەم کرایە سەرۆککۆمار، ئەگەر کوردستان بە ‌هەمان دۆخی سەقامگیریی سەردەمی مام جەلالدا تێپەڕیبووایە و هەمان ئەو کۆدەنگییە نیشتمانییەی بۆ مام هەبوو، بۆ د. بەرهەمیش هەبووایا، ئەو پشتیوانییەی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەستەبەر بکرایا و مافی ئەوەی بدرایە بەناوی هەموو کوردەوە نوێنەرایەتیی ڕاست و ڕەوای کێشەی کورد بکات لە بەغدا، بە ‌دڵنیاییەوە ئێستا پێگە و سەنگی کورد و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا جۆرێکی دیکە دەبوو، بەڵام ئەمە وەکوو ڕێسای ماتماتیک ڕوونە بەهێزیی نوێنەری کورد لە بەغدا بەستراوەتەوە ‌بە ئاستی ئەو پشتیوانییەی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆی دەستەبەر دەکرێت.
تازە زەمەن ناگەڕێتەوە تاوەکو نەهێڵدرێت ئەو هەڵانەی هەبوون، ڕوویان بدایە، بەڵام بە سیاسەتی حەکیمانە دەکرێت قەرەبووی هەڵەکانی ڕابردوو بکرێتەوە. دوای مانگێکی دیکە دیسان پرسی پۆستی سەرۆککۆمار دێتەوە گۆڕێ‌، پارتی و یەکێتی ناکرێت جارێکی دیکە هەمان ئەو سیاسەتە هەڵەیە پەیڕەوبکەنەوە کە لە ‌خولی ڕابردوودا کردیان. پێویستە لە ئێستا وە هەنگاو بۆ ئەوە بنێین کە دەبێت ئەم جارە بە ڕێککەوتنی نێوان هەموو لایەنە سیاسییە بەشدارەکانی نوێنەرایەتیی کورد لە بەغدا کۆدەنگییەکی نیشتمانی درووستبکرێت بۆ ئەو کارەکتەرەی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر دەکرێت، جا ئەگەر هەر د. بەرهەم ڕادەسپێرنەوە یان هەر کەسێکی دیکە، دەبێ مافی ئەوەی پێبدرێت‌ نوێنەری گەلی کوردستان بێت بۆ ئەو پۆستە، هەموو لایەنە سیاسییەکانیش دوور لە بەرژەوەندی و ململانێ و ناکۆکیی نێوخۆیان پشتیوانی بکەن.
ئەگەر کورد بە ‌هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە پۆستی سەرۆککۆماری ئێراقی لەدەستبێت، سەرباری ئەو ناهاوسەنگییەی لە دەسەڵاتی ئێراقدا‌یە، بەڵام دەتوانێت بەهۆی ئەوەی کە پارێزەری دەستوورە، ڕێگە لە زۆر زوڵم و ستەمی دەسەڵات بگرێت بەرانبەر بە کوردستان، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بەردەم مەترسیدارترین پڕۆسەی بەعەرەبکردندایە. لە دۆخێکدا ئەگەر نەتوانرێت کۆدەنگیی سیاسی لەنێو هێزە کوردییەکان درووستبکرێت بۆ دیاریکردن و پشتیوانی لە یەک کارەکتەری کورد، بە بۆچوونی من باشتر وایە کورد ئەو پۆستە وەرنەگرێت و بیداتە عەرەبی سوننە و لەبەرانبەردا پۆستی سەرۆکی پەڕڵەمان وەربگرێت. ئەمەش نەک لەبەرئەوەی پێمانوابێت پۆستی سەرۆکی پەڕڵەمان لە پۆستی سەرۆککۆمار گرنگترە بۆ کورد. بێگومان نەخێر، لەبەرئەوەی کورد کەمینەی نێو پەڕڵەمانە، سەرۆکی پەڕڵەمان هیچ لە دۆخی کورد لەنێو پەڕڵەمان ناگۆڕێت، بەڵام ئەوەی وادەکات دەرفەتی بەهێزبوونەوە بداتە کورد لە ئێراق، ئەوکاتەیە کە سەرۆککۆمار لە دەستی عەرەبی سوننەدا بێت.
شیعە لە ئێراق تاوەکو ئە‌ندازەیەکی زۆر ئە‌وەیان بۆ خۆیان یەکلاییکردووەتەوە کە ناسنامەی دەوڵەتەکە بەرەو وڵاتێکی عەرەبیی شیعە مەزهەب ببەن، ئێرانیش بە هەموو سەنگی خۆیەوە لە پشتیانە‌. ئەگەر پۆستی سەرۆککۆمار بدرێتە عەرەبی سوننە کە ئەمە لای شیعەکان وەکوو کفر وایە جارێکی دیکە ببینن لووتکەی هەرەمەکە و سیمای دەوڵەتەکە بکەوێتەوە دەستی سوننە، ئەوکات دەوڵەتە سونییە عەرەبییەکانی ناوچەکە بایەخێکی زۆر بە پۆستی سەرۆککۆمار دەدەن، دەرفەت بۆ بەهێزبوونەوەی سوننە لە ئێراق دەڕەخسێت، بەوهۆیەوە ناکۆکی و ململانێی نێوان سوننە و شیعەکان زۆر قووڵ دەبێتەوە، کورد لێرەدا دەبێتە پارسەنگی هاوکێشەکان، دەرفەتی یاریکردنی زیاتری بۆ دەڕەخسێت، ئەگەر دیدێکی نیشتمانی و ئامانجێکی نەتەوەیی لە پشت گەمە سیاسییەکانەوە بێت، دەکرێت دەرفەت بۆ خولێکی دیکەی دەورانی کورد بڕەخسێتەوە. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 286 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 12-09-2021
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 12-09-2021 (3 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: پەیجۊری
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 98%
98%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 22-03-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 22-03-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:06-04-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 286 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
سەفوەت

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,349
ۋېنۍ 105,510
کتېبۍ PDF 19,420
فایلی پەیوەڼیدار 97,445
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
سەفوەت
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.641 چرکە(چرکۍ)!