ئاگادارییەکی بەپەلە
هاونیشتمانیانی تیکۆشەر!
هێزولایەنە کوردستانیەکان!
پێشمەرگەی هەر دوو لایەنی حیزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شەوی هەینی لەسەر شەممە و تا ئەمڕۆ شەممە گەمارۆی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان داوە لە چیای #هەڵگورد# بە مەبەستی شەڕ و پێکدادان.
لەگەڵ ئەوەی سازمانی خەبات پێوەندی بە هەر لایەنی حیزبی دیموکڕاتەوە کردووە بۆ ئارام کردنەوەی وەزعەکە بەڵام بە داخەوە هەنگاوی بە کردەوەیان بۆ کۆتایی هێنانی ئەو گەمارۆیە هەڵنەگرتووە.
بەم ئاگادرایە ، داوا لە بەڕێزان کاک #مستەفا هیجری# و کاک مستەفا مەولودی دەکەم بەزوویی بۆ کۆتایی هاتنی ئەو کێشەیە و گەمارۆی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات هەنگاو هەڵگرن.
هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە هەر کێشەیەک بۆ پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات ڕووبدات کاک مستەفا هیجری و کاک مستەفا مەولودی بە بەرپرس دەزانم.
#بابەشێخ حسێنی#
شەممە #01-06-2019#
[1]