کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,020
ۋېنۍ 106,695
کتېبۍ PDF 19,303
فایلی پەیوەڼیدار 97,313
ڤیدیۆ 1,392
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ئێران بەغدا ناداتە دەست پارتی
ھەر کونج و ڕووداۋېۋو وڵاتی، چە وەرھۊرزۆ پەی وەرنیشتی، چە سەرنیشتۆ پەی پانیشتی... بۊ بە سەرچەمەو کوردپێدیای!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێران بەغدا ناداتە دەست پارتی

ئێران بەغدا ناداتە دەست پارتی
$ئێران بەغدا ناداتە دەست پارتی$
#عارف قوربانی#
پارتی لە دوای گشتپرسی و ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، ستراتیجی خۆی ڕووه و بەغدا گۆڕی، ماوەی ئەم پێنج ساڵەی ڕابردوو بە هەموو توانایەوە لە دەرگای بەغدا دەدات، بەڵام بەغدا دەرگە بۆ پارتی ناکاتەوە. بۆ تێگەیشتن لە هۆکاری ئاوڕنەدانەوەی بەغدا لە پارتی، خۆماندووکردنی زۆری ناوێت، بە دەربڕینێکی سادە بەهۆی ئەوەوەیە کە پارتی بە ڕێگەیەکی هەڵەدا دەیەوێ‌ بڕوات بۆ بەغدا. پارتی ناتوانێ‌ لە پەنجەرەی ئەنبار و نەجەفەوە بچێتە ژورەوە، لە کاتێکدا کلیلی کردنەوەی دەرگای بەغدا، لە تارانە. واتا ڕێگەی بەغدا بۆ پارتی بە تاراندا تێدەپەڕێت، ئەگەر تاران بیەوێ‌ لە بەغدا جێی ببێتەوە.
کێشەی پارتی ئەوەیە درەنگ ئەم کۆدانە دەخوێنێتەوە، هێشتا لەوە تێنەگەیشتووە تارانی ئێستا هەولێر بە پارتی ڕەوا نابینێت، ئیتر چۆن بەغدا دەداتە دەست پارتی؟. نەک ئەوە ناکات، تەنانەت ناهێڵێت پڕۆسەی پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی کوردیش لە بەغدا بە ئاڕاستەیەکدا بڕۆن کە ئەو کوردەی بەغدای دەخرێتە دەست، کۆمەک بە هەولێر بکات. بە پێچەوانەوە وادەکات دەبێت ئەو توانایەی بەغداش دژ بە هەولێر بەکار ببرێت.
ئەزموونی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە ساڵی 2018 و ئەو ململانێیانەی ئێستاش بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە، بەڵگەیەکی ڕوونن بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییەی کە نابێت ئەو پۆستە بۆ بەهێزکردنی هەولێر بەکار ببرێت. ئەوکات دەرفەت هەبوو ئێستاش هەر دەرفەت هەیە بۆ ئەوەی پارتی و یەکێتیی پێکەوە کارەکتەرێک دیاری بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و بە پشتیوانیکردنی هەردوولا، ئەویش بەغدا بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەولێر بەکار بەرێت. تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە ( د. بەرهەم ) یش بێت کە ئێستا بووەتە خاڵی ناکۆکی، بەڵام ئەو کارەکتەرەی لە پشتی یاری شەترەنجەکەوە دانیشتووە و یاری بە داشەکان دەکات ناهێڵێت ئەمە ڕووبدات، چونکە ئامانجەکە ئەوەیە کە نابێت کەسێک لە بەغدابێت کۆمەک بە هەولێر بکات. ئەگەر ئەو کەسە هەرکێیەک بێت و بیرکردنەوە و ئامانجیشی ئەوەبێت پڕۆسەکە بۆ بەرژەوەندی کوردستان بەکار بەرێت.
د. بەرهەم پێش هەڵبژاردنی بۆ سەرۆککۆمار لە خولی پێشوو، نەک ناکۆک نەبوو لەگەڵ ئەو بۆچوونەی بەغدا بۆ خزمەتی هەولێر بەکار بەرێت، بەخۆمی گوت ( ئەگەر بارزانی پشتیوانیم بکات بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و لە پشتم بێت، ئێراق دەکەمە کۆنفیدراڵی) . بەڵام بینیمان لەکوێوه و چۆن ئاڕاستەی ڕووداوەکان بە ئاقارێکدا برا کە ئەو پۆستە ببێتە هۆکاری قوڵکردنەوەی ناوماڵی کورد و قوڵکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. ئەمجارەش دەکرا بە وەرگرتنی پەند و ئەزموون لە ڕووداوەکەی خولی پێشوو، پارتی و یەکێتیی بە جۆرێکی دیکە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو پڕۆسەیەدا بکردبا، بەڵام سەرئەنجام دیارە کە ناکۆکی و ململانێکان گەیشتوون بەچی ئاستێک.
ئەو بڕیارانەی دادگەی باڵای فیدراڵی ئێراق لە ڕابردوودا دژ بە هەرێمی کوردستان دەرکراون، ‌ ئەوانەشی چاوەڕوان دەکرێت لە ئاییندەی نزیکدا چی لەلایەن دادگە و وەزارەتەکانەوە وەک پێشهاتی تازە ڕووبدەن، بەشی زۆری هەر پەیوەستە بە وەرگرتنی ئەو پۆستەوە. بە کوورتی و کوردییەکەی ئێران ناهێڵێت ئەو پۆستە بۆ پارتی بێت. نەک هەر ئەوەش، بەڵکوو ناهێڵێت ڕێککەوتنیش بێتە ئاراوە لەسەر کاندیدی هاوبەش، تەنانەت ئەگەر پارتی بە د. بەرهەمیش ڕازی بووایە، ئێران د. بەرهەمی دەگۆڕی. وەک چۆن کاتێک لەناو یەکێتیی قسەیەک هەبوو بۆ ئەوەی پۆستەکەیان لەدەست نەچێت کاندیدەکەیان بگۆڕن، ئێران ڕێگەی پێنەدان.‌ ئەگەر هەموو کورد پێکەوەبن و بڕیار بدەن ئەو پۆستەش وەرنەگرن و لەگەڵ سوننە‌کان ئاڵوگۆڕ بە پۆستە سیادییەکانیان بکەن، کورد سەرۆکی پەڕڵەمان وەربگرێت و سوننە‌ سەرۆککۆمار، ئێران ڕێگا بەوەش نادات.
هەموو ئەو ڕێکارە یاسایی و دەستوورییانەی ئێستا لە پێش هاوپەیمانی (ڕزگارکردنی نیشتمان) ن بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و ڕاسپاردنی بەربژێر بۆ پێکهێنانی حکومەت بەوەی کە ناتوانن ( دوو لەسەر سێ‌) کۆبکەنەوە. ئەگەر هاوکێشەکە بە پێچەوانەوە بوایە و بەرەی وەلائییەکان ئەو زۆرینەیەیان هەبوایە، بە دڵنیاییەوە دادگەی فیدراڵی دەهێندرایە سەرخەت و بڕیاری لەسەر لابردنی کۆسپە دەستوورییەکانیان دەدا بە قازانجی دڵخوازەکانی ئێران.‌ ئەگەر دوو هەفتەی دیکە هاوکێشەکان پێچەوانە ببنەوه و ( چوارچێوەی هەماهەنگی ) بکەوێتە هەوڵی پێکهێنانی حکومەت وەک ئەوەی سەدر ماوەی چل ڕۆژی بۆ پێشنیازکردوون، چاوەڕوانکراوە به ‌پاساوی ئەوەی ئێراق نەکەوێتە ناو بۆشایی دەستوورییەوە، دادگەی فیدراڵی وەک ئاسانکارییەک بۆیان بڕیار لەسەر هەڵگرتنی ئەو لەمپەری ڕێژەیە بدات و وەک حاڵەتێکی ئیستسنائی بڕیار بدات کۆبوونەوە بە پەنجا کۆ یەک بەڕێوە ببرێت، بەمەرجی ئەوەی پارتی نەبێتە سەرۆککۆمار.
تەنانەت ئێستا ئێران تێگەیشتنی به و جۆرەیە، ئەوەی لە ئێراق دەگوزەرێت وەک درووستکردنی لەمپەر لە بەردەم ئێراندا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی وەلائی، هەروەها یاخیبوونی سەدر و سوننەکانیش لە چاوی پارتی دەبینێت. هەموو ئەو گوشارانەش کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە لەسەر هەولێرن و ئەو بڕیار و ڕێکارانەیش کە لە دادگەی فیدراڵی ئێراق و ئێستای وەزارەتی نەوت و سبەی لە وەزارەتەکانی دیکەوە وەک گوشار دەخرێنە سەر هەولێر، بەشی زۆری هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێران پارتی و جوگرافیاکەی وەک یاخیبوویەک لە تاران وێنا کردووە. تەنانەت پارتی ئەگەر چەند هێندەی دیکە ڕووی لە بەغدا بێت و باوەشی گەرمتر بە بەغداا بکات، لای ئێران وەک ( ئینتیما و گەڕانەوە ) ئەژمار ناکرێت، ئەگەر هەولێر ڕوو نەکاتە تاران.
هەرچەندە جۆرێک گومانی ئەوەشم هەیە ئایا تاران خۆیشی دەرگا بۆ هەولێر دەکاتەوە؟ چونکە ئەو گوشارانەی سەر هەولێر و ئەو پاڵپێوەنانەی بەغدا و تاران دەیکەن، دەتوانرێت ئاماژەی دیکەی لێبخوێندرێتەوە کە خوازیاری ئەوەبن هەولێر بە یەکجاری خۆی فڕێبداتە باوەشی تورکیاوە. دوور نییە لە ڕێککەوتنی پشت ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ئێران و تورکیا لەنێوان خۆیاندا جوگرافیای باشووری کوردستانیان به و جۆرە لەنێوانیاندا دابەش کردبێت، ئێران بەشی خۆی لە 16ی ئۆکتۆبەر وەرگرت و ئەوەی ماوەتەوە کێکی تورکیا بێت، چونکە ئەوەی تاوەکو ئێستا بەغدا و تاران کردوویانە، ‌ ئەوەشی چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتووی نزیکدا بیکەن، هەر ئاو دەکاتە ئاشی ئەو پاڵ پێوەنانەوە.
ئەگەر بەغدا و تاران لەم سیاسەتەی پەیڕەوی دەکەن ئامانجەکەیان ئەوەبێت پارتی ڕووی لە بەغدابێت. ئێستا پارتی نەک هەر دەیەوێ‌ بچێتە بەغدا، بەڵکوو دەیەوێ‌ بەشداری حوکمی بەغداش بکات، بەڵام ڕێگەی ئەو بەشدارییەی پێنادەن.‌ ئەو ڕێکارانەی بۆ ڕێگریکردن لێی له و بەشدارییە گرتوویانەتەبەر، دەرفەتی حاکمیەتی پارتی لە هەولێریش بەرتەسک دەکاتەوە. ئەمەیە کە گومان دەکرێت ئێران مەبەستی دیکەی هەبێت، چونکە ناکرێت ئێران ئەوە نەزانێت هەلومەرجی نێوخۆیی کوردستان و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیش لەبارن بۆ شۆکێک کە هاوکێشەی ناوچەکە هەمووی بگۆڕێت. ڕووسیا بە پەلاماردانی ئۆکراینا هەژموون و هەیبەتی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی نەهێشتووەتەوە. تورکیا وەک مەیل بۆ ئەو پاوانخوازییە، دەمێکە گەرای بۆ خستووە، سوپای هێناوەتە زۆر ناوچە و جوگرافیای باشووری کوردستان. ئەزموونی پارتیش نموونەی هاوشێوەی تێدایە کە ئەگەر زۆر تەنگەتاو بکرێت، دەست بۆ چاوەڕواننەکراو دەبات، ئێرانیش لە هەموو لایەک باشتر ئەم ڕاستییانە دەزانێت. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 254 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 02-04-2022
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 02-04-2022 (2 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: پەرسۊ کورڎی
کتېب - کوڵەباس: پەیجۊری
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 21-03-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 21-03-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:03-04-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 254 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ڕاپۆرتو ڕاوەلوای ششۆمین هەمامەو کوڵەداستانێ هۆرامیێ
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
هۊرگېڵنی: هۆرامی-زازاکی
کوڵەباس
مەتی شانۍ
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەدی مەلا کەریم
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,020
ۋېنۍ 106,695
کتېبۍ PDF 19,303
فایلی پەیوەڼیدار 97,313
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ڕاپۆرتو ڕاوەلوای ششۆمین هەمامەو کوڵەداستانێ هۆرامیێ
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
هۊرگېڵنی: هۆرامی-زازاکی
کوڵەباس
مەتی شانۍ
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.437 چرکە(چرکۍ)!