تەڕ و هیشکانێ
هەروەک شێر و خەتانێ بوو، بەڵام لەجیاتی پارەی ئاسن، بەردێکی تاسولقەی پان و خڕ و بچووکییان دهەێنا دیوێکییان بەتف تەڕ دەکرد وەک ڕووی شێرەکە وابوو، ئیتر یەکێکییان داوای ڕووە تەڕەکەی دەکرد، ئیتر لەکاتی هەڵدان و کەوتنەوەی لەزەوی گەر داواکەی بهاتابوایە دی کەواتە براوە دەبوو، ئەوانی تر دۆڕاو دەبوون.
یاری تەڕ و هیشکانێ و شێر و خەتانێ، زیاتر بۆ دوو تیپ بوو، تا بزانن کێ سەرەتا یارییەکە بکات، لە تۆپی پێی نێودەوڵەتیش دەکرێت.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە زمانی کرمانجیی ناوەڕاست (#هەولێر#ی) نووسراوە!