شێر و خەتانێ
گەمەک بوو زیاتر پەیوەست بوو بەکوڕان، پارەی ئاسنی زەمانی کەریم قاسم تا سەردەمی سەرەتای ڕاپەڕین، لایەکی وێنەی کۆماری یان دارخورمای لەسەر بووە ، ئەوا بەشێر دەخوێنراوه، ڕووەکەی تر کە نووسینی بەهای فلسەکە بوو ئەوا بە خەت دەخوێنراوه) ، ئینجا وەختی خۆی بە 5 یان 10 یان 25 یان 50 یان 100 فلسی دەکرا، بەو دواییه، بە 250 یان 500 یان 1000 فلسی دەکرا، پێشتر یەکێک دەیگوت من فڵان ڕووم دەوێ ئەوەی تر پارە ئاسنەکەی لەسەر هەر دوو پەنجەی گەورە و شایەدمان دادەنا و فڕێی دەدا ئاسمان، لێ دەگەڕدرا بکەوێتە سەر زەوی، بەچ ڕووەک بووایه، ئەگەر وەک داوای کەسی یەکەم بکەوتایە مانای بردیەوه، ئەگەر نا مانای دۆڕاندی، ئیتر لەسەر پارە بووایە یان هەرشتێک، جاریش هەبوو، ئەو پارە هەڵدانەیان بۆ ئەوە بوو لەیاریەک کێ یەکەم کەس دەست پێ بکات.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە زمانی کرمانجیی ناوەڕاست (#هەولێر#ی) نووسراوە!