کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,377
ۋېنۍ 105,305
کتېبۍ PDF 19,451
فایلی پەیوەڼیدار 97,481
ڤیدیۆ 1,394
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، 77هەمین سالرۆژی دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردستان، لە نەتەوەی کورد پیرۆز دەکات
کوردیپێدیا، ئاڼە زانیارییەکېش ئاسانی کەرڎېنۍ! چە ڕاو مۆباییلەکەو وېتۆ نیم ملیۆن تۊمارۍ ئینێ باخەلەتانە!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، 77هەمین سالرۆژی دامەزرانی یەکە...

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، 77هەمین سالرۆژی دامەزرانی یەکە...
هاونیشتمانانی خۆشەویست
ڕۆژی 2ی ڕێبەندان، 77 ساڵ بەسەر دامەزرانی یەکەم #کۆماری کورستان#دا تێدەپەرێت، 2ی ڕێبەندان و کۆمار بۆ کورد، تەواوکەری بیرەوەرییەکی پر لەشانازی و نووختەگۆرانێکی زەق و بەرچاو لە مێژوویی نەتەوایەتی کورد و #کوردستان#ن. مێژووی کۆمار لەگەڵ ڕووداوە چارەنووس‌ سازەکەی 2ی ڕێبەندان، وەبیرهێنەرەوەی قۆناغێکی زێرینی سەروەریسازی بۆ نەتەوەی کوردن، یاد و یادمانی 2ی ڕێبەندان و کۆمار، واتە گەڕانەوەیەکی ئسوولگەرایانە بەڵام ڕۆمانتیکی لە عالەمی زەین و خەیاڵ، بۆ دوونیای واقیعی سەروەری و سەربەستی کوردانە، واتە گەڕانەوەیەکی زەمەنی بۆ قۆناغێکی درەوشێن و زێرینی پر لە بەختەوەری، سەربەستی، پر لە ئازادی، و ئاساییش و خێر، وە خۆشی نەتەوەیی، هەربۆیەشە ئەم ڕۆژە لە گشت لایەکی کوردستان وەک لووتکەی هەرەبەرزی دوونیای بیرەوەرییەکانی نەتەوەیی، بەرێزەوە یادی دەکرێتەوە و جێژنی بۆ دەگیردرێت.
گرینگیی مێژووی 2ی ڕێبەندان لەمەدایە، کە درووست لەم ڕۆژەدا بوو کە بۆ یەکەم جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی لە ناوچەیەکی زۆر بەرتەسکی نیشتمانی کورددا دامەزرا. لەژێر دەسەڵاتی ئەم حکوومەتەدا بوو کە ئازادی و ئاساییشی نەتەوەیی بە پێی گونجاویی ئەو سەردەمە دابین کرا. خوێندنگە ، چاپخانە‌، گۆڤار و ڕۆژنامە دامەزران و وەشانی خۆیان بە زمانی کوردی دەستپێکرد، بازرگانی میللی لەپاڵ دەستپێکی هەڵسوکەوتی دیپلۆماتیک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی گەشەی پێدرا. ئیرادەیەکی میللی سەری هەڵدا کە تا ئەو سەردەمە لە هەموو مێژووی پڕ لە نەهامەتی نەتەوییماندا هەبوونی نەبوو. لەئەنجامی دەستپێکی دیپلۆماسییەکی چالاک و ئەکتیودا بوو، کە نەتەوەی کورد توانی لە کایە سیاسییەکانی ناوچەکەدا، خاوەن ڕۆڵی دیاریکەرو‌ کارگەر بێت کە تا ئەو کات حیسابی بوونی بۆ نەدەکرا.
کۆماری کوردستان لاپەڕەیەکی نوێی لە ژیانی نەتەوایەتی، کۆمەڵایەتی، سیاسی، فەرهەنگی و یاسایی کورددا هەڵدایەوە کە لە چەشنی خۆیدا بێ وێنە بوو. کورد بۆ یەکەم جار لە سەردەمی نوێدا ئەزموونی بەڕێوەبردنی چارەنووسی خۆی لە بەشێکی وڵاتەکەیدا تاقی کردەوە و بەکردەوە ئاستی دەرایەت و کەفایەتی سیاسی خۆی سەبارەت بە خۆبەڕێوەبەری خۆجەیی بە دونیا نیشاندا. بۆیە پێویستە و دەبێ قۆناغی مێژووی کۆماری کوردستان بە هەموو تاریک و ڕوونیەکانیەوە، بە هەموو خاڵە زەق و لاواز و کەم و کوری و نەواقساتیەوە، وەک قۆناغێکی پرشەنگدار و زێرینی مێژوویی بێتەنرخاندن و بە ڕێزو تامەزرۆی دامەزراندنەوەی سەیری ئیلهام بەخشانەی لێبکرێت و ڕێزی بەشکۆی لێ‌بگیردرێت.
چونکە کۆمار دەگەڵ ئەوەش کە نووختەگۆرانێکی گرینگی مێژوویە، لەهەمانکاتیشدا لووتکەیەکی هەرە بەرزی خەباتی نەتەوایەتیمانە، واتە قوولەی سەرکێش و لە بەرچاو وننەبووی گۆڕەپانی خەبات و ڕەوتی مێژووی سەروەریسازی سیاسیمانە. بۆیە هەڵدەگرێ لە عالەمی پر لەقەیرانی ئیستێراتیژی و شووناسی هەنووکەیی کورددا، ئەم قوولە بەرچاوە و کانگەی بیری نەتەوەیی، وەک قیبلەگای هیوا و خەونەکانی نەتەوەییمان ڕووی تێبکرێ و، لە ڕاستای تەنزیمی جەهەتی قوتپنمای سیاسی کوردایەتی و نیشتمان‌خۆشەویستی دا، وەک ئاسۆی ڕوون بۆدەستنیشانکردنی ئەسالەتی ڕێگا و ڕێبازی ئەسیل و ڕاستەقینەی سەروەریسازی نەتەوەیی، سوودی ڕەوەنگەیی و بەرچاوروونی فەلسەفیانەی لێوەربگیرێت و لەپێناۆ دەربازبوون لە قەیران و دۆزینەوەی ڕێگەی ئەسل و بگرە نەجاتمان لە سەحرای سەرگەردانی سیاسی دا، وەک سیمبوول و پارادایمی فیکری و فەلسەفی حیسابی بۆ بکردرێت. هەر بۆیەشە لەم‌ پەیوەندییەدا، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک بزافێکی نەتەوەیی خاوەن پەیامی سەروەریسازی، و وەک بزووتنەوەیەک کە بەرهەمی خوێندنەوەیەکی خەسارشناسی لە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەرووکەردی ئووسولگەریانەی لە قیبلەگای هیوا و سەربەستی کورد دا، بەئەنجامدانی ڕێنێسانس و گەرانەویەکی توێژکارانە بەرەو ئەسل هەڵدەستێت، و لەپێناو ئەکتوالیزەکردن و بەرۆژکردنەوەی بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار و پێشەوا و نەمر بارزانی، دێتەناو گۆڕەپانی خەباتی سەروەریسازیانەی نەتەوەیی و تەرحی نەقشەی ڕێگا بۆ ساغکردنەوەی حکومەتی دێفاکتۆ، تەوافقی، ئینتقاڵی، و لە تەبعیددا بۆ کوردی ڕۆژهەلات ئاڕاستە دەکات.
دامەزرێنەرانی بزووتنەوە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی قوولی خەسارشناسانە بەم قەناعەتە گەیشتوون، کە کۆمەلگای سیاسی ‌رۆژهەڵاتی کوردستان، تووشی قەیرانگەلێکی هەمەلایەنە هاتووە، قەیرانگەلێک کە بالی بەسەر گشت بوارگەلی شووناسی نەتەوەیی، ئیستێراتیژی نەتەوەیی، و ڕێکخراوەییدا کێشاوە. بزووتنەوە پێوایە کە دۆخی هەنووکەیی کۆمەلگا و کەشوهەوای پر لە قەیرانی بزاڤی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەلاتی کوردستان ئاکامی سوودوەرگرتن لە ئەدبیاتێکی سیاسی و واریداتییە، کە لەژیر کارتێکەری سیاسەتی تێئۆری تەوتەئەی نەیارانی پرسی کورد ژەهراویی کراوە. بزووتنەوە پێوایە کە کولتووری سیاسی کۆمەلگای کورد و سیستەمی حیزبی پڕ لە قەیرانی ڕێکخراوەیی بزافی کوردی ڕۆژهەلات لەلایەک، و ئیفلیج بوونی ئیرادەی نەتەوەیی و برەویی کوولتوری بێتەفاوەتی و خۆبەدەستەوەدەری تاک و کۆی کۆمەلگا لەلایەکی دیکەوە، بەرهەمی سرووشتی و مەحتوومی تەغزییە و بەکارهێنانی ئەدبیاتێکی لەم چەشنەیە، بۆیە دامەزرینەرانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ئەنجامی ئەم خوێندنەوەیە، هەولی خۆیان لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگای چارە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە، بەرەو دۆخێکی لەبار و چارەنووس‌ ساز لە ئاست پرسی نەتەوەییمان خستەگەر، و سەرئەنجام دوای لێکۆڵینەوە و تاووتوێکردنی گشت بەرهەمگەلی فیکری کارناسانی بواری سیاسی وکۆمەلناسی و لەپاڵ ئەوانەشدا هەلسەنگاندنی گشت ئەزموونگەلی کاری مەیدانی و پراکتیکی سیاسی گەلانی جیهان، هاتنە سەر ئەم قەناعەتە کە نووسخەی گوونجاو بۆ تەداویی دەردری کورد، نەک خوولقاندنی ئیدە و ئیدەئالگەلێکی نوێ و نوێخوازیی، و یان سوودوەرگرتنی ناشیانە و سەقەت لە چەمگەلێکی نامۆ لەگەڵ پرسی سەروەریسازییە، بەڵکوو ڕێگەی چارەی پرسی کورد، هەستانە بە ئەنجامدانی ڕێنێسانسێکی هەدەفمەند، لە ڕەوتی مێژوویی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەلاتی کوردستاندایە.
ڕێنێسانسی کوردی وێنەی ڕێنێسانس لە ئەوروپا، گەڕانەوە بۆ ئەسلە، واتە خۆ شۆرکردنەوەیەکی توێژکارانە بە مەبەستی دۆزینەوەی گەنجینەی لە کورد ونکراویی نەتەوەییە. ئەم گەنجینە پر لە بەها و بایخانە، کە لە وێستگە و کانگای مێژوویی سەردەمی کۆمار دا قابلییەتی هەلێنجاندن و دەستەبەربوونەوەیان هەیە، بریتین لە گەنجینەی بنەمافیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار، و هەروەها ئەزموونی سەرکەوتوانەی لێکبەستن و هاوئاهەنگکردنی دووباڵی سیاسی و سەربازی هەڵۆی تیژبینی کۆمار، واتە بەرۆژکردنەوەی ئەزموونی هاوئاهەنگی هزری و پراکتیکی سیاسی و نیشتمانپەروەری نێوان پێشەوا و نەمر بارزانییە.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێوایە دۆخی پر لە قەیرانی کۆمەڵگەی سیاسی و ژیانی پڕ لە مەینەتی کوردی ڕۆژهەڵات ، ئاکامی لادانێکی ئیستێراتیژیک، (بەڵام کۆنترۆڵکراو لەلایەن نەیارانی سەربەستی کورد) لە ئەسلە، واتە لادانی نەیارپەسەند لە ئەسلی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی لە شکلی کۆمار دایە، بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازان لەم ڕاستایەدا، ڕەوتی ئوسوولگەرایی لە چوارچێوەی بە پراکتیکەکردنی کۆنسێپتی ڕێنێسانس لە مێژوویی مۆدێرن و هاوچەرخی کوردیدا، وەک ڕەوتێکی هەرە پێویست بە مەبەستی دۆزینەوەی گەنجینەی ئەسلەکان و سەرئەنجام بەرۆژکردنەوە و نەوژەنکردنەوەی گشت بنەمافیکری و فەلسەفیەکانی کۆمار و پێشەوای گەورەی کوردان ، وەک ڕێگەو ڕێبازێکی گوونجاو بۆ دەربازبوون لە دۆخی پر لە ئەسارەت و پڕ لە مەینەتی و چەرمەسەری، بەرەو ئاستی ڕزگاری و سەربەستی و بەختەوەری دەزانێ، و وەک ژێرخان و سەرچاوەی هەرە سەرەکی لە ڕاستای دارشتن و تێرئاوکردنی ئیستێراتیژی و ئاجێندای سیاسی بزووتنەوەی سەروەریسازی سوودی لێوەردەگرێ، واتە بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەنوێنگەی ئەم بیر و هزرە نەتەوەییەدا، ئیستێراتێژی بزووتنەوەی سەروەریسازی کورد دەلاوێنێت و هەر ئاوەش دیاری دەکات، و هەر لەم ڕاستایەشدا وەک پێشمەرگەی ئەم حەرەکەتە هەموو هەوڵ و توانای خۆی لەپێناو دەوڵەمەندکردنی ئەدبیاتی سیاسی و کولتوری نەتەوەیی کە خوڵقێنەری ئیرادە و ڕوحیکی یەکگرتوویی نەتەوەخوازی و سەروەری سازیانە بێت دەخاتەگەر.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی جێژنی 2ی ڕێبەندان 77هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، پیرۆزبایی لەگشت نەتەوەی کورد دەکات و هیواخوازە کە بتوانرێت لەئەنجامی دەستەبەرکردنی کۆدەنگێکی گشت لایەنی، کەبەرهەمی هاریکاری سەمیمانەی گشت پارت و ڕێکخراوە و کەسایەتیە سیاسی، ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان بێت، زەمینەی گونجاو لەئاست نەوژەن و بەرۆژکردنەوەی بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی کۆماری جوانەمەرگمان برەخسێت، تا بەڵکوو بتوانرێت لە مراستایەدا کۆماری زیندوو لە عالەمی تەسەوراتدا، بەرەو عالەمی ڕێئالیتە و عەرزی واقیعدا دەرباز بکرێتەوە، و دیسان کورد لەسایەی دامەزراندنەوەی کۆماری دووهەم بە ئاشتی، ئازادی و سەربەستی، وە خێر و بەختەوەری بگاتەوە. [1]
شوورای هاوئاهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان
1ی ڕیبەندانی 2722ی کوردی
#21-01-2023#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 400 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 3
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 21-01-2023 (1 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: پەرسۊ کورڎی
کتېب - کوڵەباس: مێدیا
کتېب - کوڵەباس: ۋەڵینە، تارېخ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 98%
98%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( شادی ئاکۆیی )یۆ جە: 21-01-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) چە: 21-01-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:07-03-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 400 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.158 KB 21-01-2023 شادی ئاکۆییش.ئـ.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
تەنیایی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,377
ۋېنۍ 105,305
کتېبۍ PDF 19,451
فایلی پەیوەڼیدار 97,481
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
تەنیایی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرنیشتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 1.468 چرکە(چرکۍ)!