کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,968
ۋېنۍ 106,406
کتېبۍ PDF 19,323
فایلی پەیوەڼیدار 97,287
ڤیدیۆ 1,397
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
سیڤەر و لۆزان و دەوڵەتی کوردی
کوردیپێدیا، تارېخو ھیزی و ئارۊی پەی نەۋەکا سەبای ئەرشیۋ کەرۊ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیڤەر و لۆزان و دەوڵەتی کوردی

سیڤەر و لۆزان و دەوڵەتی کوردی
#فەرید ئەسەسەرد#

دۆغۆ ئەرگیل دەڵێ سیڤەر مافی پێکهێنانی دوو دەوڵەتی بەتەنیشت یەکەوە بەکورد و #ئەرمەن# داوە. ئەرمەنستانی پێشنیارکراو کە ئەمریکا بەتەما بوو ببێتە ماندێتەری، لە ڕووبەردا زۆر لە کوردستانی باکوور گەورەتر بوو، بەڵام ژمارەی دانیشتوانی ئەرمەنی زۆر کەم بوو. کورد، بەگوتەی ئەرگیل لە ساڵی 1915دا لەئاکامی پڕۆسەی جینۆسایدکردنی ئەرمەنەکاندا دەستی بەسەر موڵک و ماڵ و زەویی ئەرمەنەکاندا گرتبوو. بۆیە ئەگەر ئەرمەنستانی پێشنیارکراو دابمەزرایە، دەبووایە هەموو ئەو موڵک و ماڵ و زەوییانە بگێڕنەوە بۆ ئەرمەن و ژمارەیەکی زۆریشیان ببنە هاووڵاتیی دەوڵەتی کریستیانی ئەرتۆدۆکس. بەڕەچاوکردنی تین و تاوی فاکتەری ئایینی لەو سەردەمەدا، ئەم مەسەلەیە بۆ کوردی تورکیا وەک مۆتەکە وابوو. بۆیە بەدرێژایی ماوەی 1920- 1923 هیچ جموجوڵێکی کوردایەتی بۆ جێبەجێکردنی سیڤەر نەهاتە ئاراوەو کورد ئەوەندەی کە بەتەنگ پوچەڵکردنەوەی پڕۆژەی دەوڵەتی ئەرمەنستان و پشتگیری کردنی بزووتنەوەی کەمالیستی بووە، ئەوەندە بەتەنگ جێبەجێکردنی پەیمانی سیڤەر نەبووە. ئەوەی درووستیی ئەم بۆچوونە دەسەلمێنێ ئەوەیە کە لە کۆنگرەی ئەرزرۆم کورد هاوپەیمانیی لەگەڵ کەمالیستەکاندا درووست کردو دواتر مستەفا کەمال بەخوێنی جەنگاوەرانی کوردو تورک سەرکەوتنە گەورەکەی سەقاریای بەسەر یۆنانەکاندا بەدەست هێناو بناغەی کۆماری تورکیای دانا.

پڕۆسەی چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد لە تورکیا سەرباری ئەوەی کە هەموو تورکیای سەرقاڵ کردووە، جووڵانەوەیەکی کەلتوریشی لەسەر بنەمای ناسینی مەسەلەی کورد هێناوەتە ئاراوەو تەنانەت هەندێ بۆچوونی تازەشی سەبارەت بەمێژووی پەیوەندییەکانی کوردو تورک وروژاندووە. ئەم جووڵانەوەیە چەند بۆ ڕاستکردنەوەی میتۆدی بیرکردنەوەی تورک پێویستە، ئەوەندەش بۆ پێداچوونەوەی مێژووی سیاسیی کورد و ڕاستکردنەوەی چەوتییەکانی پێویستە.
لەچاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەی ڕۆژنامەی (تودەی زەمان) لەگەڵ پرۆفیسۆری بواری سۆسیۆلۆژیای سیاسی دۆغو ئەرگیل، چەردەیەک بیروڕا نمایش کراون کە پێویستیان بەتێڕامانە. ئەرگیل ڕاڤەی جیاوازی بۆ مێژوو هەیەو لەو بڕوایە دایە کە کورد لەماوەی 1920- 1923دا دژی پەیمانی سیڤەر بووەو بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە هیچ هەنگاوێکی بۆ درووستکردنی دەوڵەت نەناوە. مەسەلەی هەڵوێستی کورد بەرانبەر بەدوو پەیمانەکەی سیڤەر (1920) و لۆزان (1923) مەسەلەیەکی تاڕادەیەک ئاڵۆزە. ئەوەی کە مەسەلەکە ئاڵۆزتر دەکا، ئەوەیە کە نەوەی ئەمڕۆی کورد بەچاوێکی جیاواز لەنەوەی ساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستەم سەیری هەردوو پەیمان دەکا. دیارە هۆی جیاوازیی تێڕوانینەکە زۆرتر پەیوەندیی بەئاستی هەستی ناسیۆنالیستییەوە هەیە لەنەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر. زەمان ڕۆڵی لەگۆڕینی تێڕوانینەکاندا هەیە. لەسەردەمی سیڤەر و لۆزاندا، تازە کوردایەتی سەری هەڵدابوو. ئەمەش وایکردبوو کوردایەتییەکی لاوازو شێواو و ناوچەیی و پڕ کەموکووڕی لەئارادا بێ. بەڵام کوردایەتیی 20 ساڵ پاش لۆزان، باسک ئەستوورتر و خەمڵیوتر و ڕۆشنترە.
ئەرگیل لەڕوانگەی شۆڤێنیستییەوە بۆ مەسەلەکە ناچێ و بەهۆی ئەمەوە ناتوانین، وەک ڕاهاتووین، تۆمەتی شۆڤێنیستیی بخەینە پاڵ. ئەرگیل لە تورکیا بەدۆستی کورد دەژمێردرێ و لەم پڕۆسەیەی ئێستای ئاشتیش بەئەندامێکی کۆمیسیۆنی دانایان هەڵبژێردراوە. بۆچوونەکەی لەم بارەیەوە پرسیارێک لەبەردەممان قوت دەکاتەوە ئەویش ئەوەیە کە ئایا کوردی ئێڕاق و تورکیا دژی سیڤەر بوون؟ سیڤەر یەکەم و گرنگترین دیکۆمێنتی نێودەوڵەتییە کە بەئاشکرا مافی پێکهێنانی دەوڵەتی بە کورد بەخشیوە. بۆیە ئەگەر کورد خۆی دژی سیڤەر بووبێ، ئەمە بەم مانایە دێ کە کورد ڕۆڵێکی سەرەکیی لەبەفیڕۆدانی ئەم هەلە مێژوویەدا هەبووە.
لەم ڕوەووە لێپرسراوەتییەکە کەمتر کوردی باشوور دەگرێتەوە چونکە، لانی کەم، لە سلێمانیدا هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەت دراوە. بەڵام ئەمە کوردی باشوور بێگوناﮪ ناهێڵێتەوە، چونکە لە ساڵی 1923دا کورد تەواوی ستراتیجی خۆی گۆڕی و کەوتە دژایەتی کردنی بەریتانیای سپۆنسەری سیڤەر و دۆستایەتی کردنی تورکیای نەیاری سیڤەر. بوونی شاندی کوردی باشوور لە ئەنکەرە، هاوکات لەگەڵ بوونی شاندی تورک لە لۆزان، تەنیا یەک مانای هەیە، ئەویش ئەوەیە کە کوردی باشوور هەمان بۆچوونی ئەنکەرەی سەبارەت بە سیڤەر هەیە. بەڵام لێرە مەسەلەی هەڵوێستی کوردی ئێڕاق لەم ڕوەووە لەدەرەوەی باسەکەیە، چونکە ئەرگیل زۆرتر باسی کوردی تورکیا دەکا. ئەرگیل شتێکی چەوتی نەوتووە. قۆناغی سیڤەر کە کەوتۆتە نێوان 1920- 1923 قۆناغی هەوڵدانی کوردی تورکیا بۆ درووستکردنی دەوڵەت نییە. ئەگەر وردتر بدوێین، دەبێ بڵێین قۆناغی سیڤەر قۆناغی هاوپەیمانیی نێوان کوردو کەمالیستەکانەو ئەم هاوپەیمانێتییە بەکردەوە یەک مانای هەیە، ئەویش ڕەتکردنەوەی سیڤەرە.
ڕەنگە ئەم شیکردنەوەیە شتێکی تازەی تێدا نەبێ. بەڵام ئەوەی کە لەم بارەیەوە تازەیە، ڕاڤەکردنی هۆکانی سڵەمینەی کوردی تورکیایە لە سیڤەر. ئەرگیل دەڵێ سیڤەر مافی پێکهێنانی دوو دەوڵەتی بەتەنیشت یەکەوە بەکوردو ئەرمەن داوە. ئەرمەنستانی پێشنیارکراو کە ئەمریکا بەتەما بوو ببێتە ماندێتەری، لەرووبەردا زۆر لە کوردستانی باکوور گەورەتر بوو، بەڵام ژمارەی دانیشتوانی ئەرمەنی زۆر کەم بوو. کورد، بەگوتەی ئەرگیل لە ساڵی 1915دا لەئاکامی پڕۆسەی جینۆسایدکردنی ئەرمەنەکاندا دەستی بەسەر موڵک و ماڵ و زەویی ئەرمەنەکاندا گرتبوو. بۆیە ئەگەر ئەرمەنستانی پێشنیارکراو دابمەزرایە، دەبووایە هەموو ئەو موڵک و ماڵ و زەوییانە بگێڕنەوە بۆ ئەرمەن و ژمارەیەکی زۆریشیان ببنە هاووڵاتیی دەوڵەتی کریستیانی ئەرتۆدۆکس. بەڕەچاوکردنی تین و تاوی فاکتەری ئایینی لەو سەردەمەدا، ئەم مەسەلەیە بۆ کوردی تورکیا وەک مۆتەکە وابوو. بۆیە بەدرێژایی ماوەی 1920- 1923 هیچ جموجوڵێکی کوردایەتی بۆ جێبەجێکردنی سیڤەر نەهاتە ئاراوەو کورد ئەوەندەی کە بەتەنگ پوچەڵکردنەوەی پڕۆژەی دەوڵەتی ئەرمەنستان و پشتگیری کردنی بزووتنەوەی کەمالیستی بووە، ئەوەندە بەتەنگ جێبەجێکردنی پەیمانی سیڤەر نەبووە. ئەوەی درووستیی ئەم بۆچوونە دەسەلمێنێ ئەوەیە کە لە کۆنگرەی ئەرزرۆم کورد هاوپەیمانیی لەگەڵ کەمالیستەکاندا درووست کردو دواتر مستەفا کەمال بەخوێنی جەنگاوەرانی کوردو تورک سەرکەوتنە گەورەکەی سەقاریای بەسەر یۆنانەکاندا بەدەست هێناو بناغەی کۆماری تورکیای دانا.
پاش تێپەڕینی 90 ساڵ بەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی سیڤەر کەمافی پێکهێنانی دەوڵەتی بە کورد بەخشیوەو واژۆکردنی پەیمانی لۆزان کەمافی پێکهێنانی دەوڵەتی لە کورد زەوت کردووەو تەنانەت بەکەمینەیەکی نژادیشی نەناسیووە، هێشتا هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە نییە کە کورد بەهەڵوەشاندنەوەی سیڤەر نیگەران و پەرێشان بووە.
ئەوەی کەپاشتر ڕوویداوە، لەدەرەوەی چوارچێوەی ئەم باسەیە و پەیوەندیی پێوە نییە. ئەمە بەم مانایە دێ کە ناکرێ ئۆباڵی بێبەشکردنی کورد لەمافی پێکهێنانی دەوڵەت تەنیا بخرێتە ئەستۆی هێزە دەرەکییەکانەوە. دەبێ دان بەوەدا بنرێ کە کورد خۆیشی لەم ڕوەووە بەرپرسیارەو بەقەد ئەوەی کە هێزە دەرەکییەکان زوڵمیان لێکردووە، خۆیشی زوڵمی لەخۆی و لەنەوەکانی داهاتووی کردووە.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,175 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 36
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
کوڵەباس
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 04-05-2013 (11 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: چاپکراو
وڵات - هەرېم: تورکیە
وڵات - هەرېم: کورڎەسان
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: پەرسۊ کورڎی
کتېب - کوڵەباس: ۋەڵینە، تارېخ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هەژار کامەلا )یۆ جە: 17-12-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 25-12-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:14-06-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 1,175 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.136 KB 14-06-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ڕاپۆرتو ڕاوەلوای ششۆمین هەمامەو کوڵەداستانێ هۆرامیێ
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەدی مەلا کەریم
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,968
ۋېنۍ 106,406
کتېبۍ PDF 19,323
فایلی پەیوەڼیدار 97,287
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ڕاپۆرتو ڕاوەلوای ششۆمین هەمامەو کوڵەداستانێ هۆرامیێ
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 1.078 چرکە(چرکۍ)!