کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,779
ۋېنۍ 105,831
کتېبۍ PDF 19,383
فایلی پەیوەڼیدار 97,459
ڤیدیۆ 1,395
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
نووسەری تیرۆریست و خوێنەری بێئاگا
ۋېنە تارېخییەکۍ دارایی نەتەۋەکەیمانۍ! تکا کەرمۍ، بە لۆگۆ و نۋیستە و ڕەنگکەرڎەی، بەھاکاشا دلېنەمەبەرڎۍ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نووسەری تیرۆریست و خوێنەری بێئاگا

نووسەری تیرۆریست و خوێنەری بێئاگا
ناونیشان: نووسەری تیرۆریست و خوێنەری بێئاگا
نووسەر: #شەمال محەمەد محەمەدئەمین#

هۆشیاری گەورەترین دەسکەوتی خوێندن و خوێندنەوەیە بەڵام لەنێو کۆمەڵگەی ناهۆشیارهۆشیاری نەفرەتێکی گەورەیە، مرۆی هۆشیار لەنێو کۆمەڵگەی ناهۆشیار سەختترین ئەشکەنجە دەچێژێ، تۆماس گرەی دەڵێ لە شوێنێک کە نەزانی نیعمەتە، ژیری دەبەنگییە
سەرنج بدە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەندە زیاتر بزانی هێندە خەمەکانت گەورەدەبن، چەندە زیاتر دڵسۆز بی زۆرتر توشی نائومێدی دەبی.
ڕاستییەک هەیە دەبێ درکی پێبکەین ئەویش ئەوەیە کە سیستەمە تاکڕەوەکانی ڕۆژهەڵات بە بەرنامە کار لەسەر دروسکردنی کۆمەڵگەیەکی ناهۆشیار دەکەن چونکە ناهۆشیاریی کۆمەڵگە بەهێزترین قەڵای دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانە، هەرچەند میللەت ناهۆشیار بێت دیکتاتۆران تەمەنیان درێژتر دەبێت، لەلایەکی تریشەوە گریمان دەسەڵاتداران هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەدەن، لە باشترین حاڵەتدا کۆمەڵگە دەهێننە ڕیزی خۆیان، دیکتاتۆرانیش ناهۆشیارترین چینن، ئەوان وەک دۆنکیشۆت لە خەیاڵی خۆیاندا قارەمان و جەربەزەن بەڵام لەڕاستیدا نەزان و بێدەسەڵاتن.
ڕەنگە پرسیار بکەی، ئەی باشە ئەگەر نەزانی نیعمەتە بۆچی زۆرینەی خەڵک دڵخۆش نین؟
لەڕاستیدا ئەوەی وتەیەکی بەناوبانگی (تۆماس جێفرسن)ە کە سێیەم سەرۆکی ئەمریکا بو.
میللەتی ناهۆشیار دڵخۆشە ئەگەر جارجار ناڕەزاییش پیشان بدا بەڵام لەناخەوە کێشەی نییە، بەڵگەش ئەوەیە سەیری میدیا و سۆشیال میدیاکان بکە، هەموی خەریکی قسەی بریقەدار و دروشمی گەورە و وێنەی جوان و پیشاندانی مۆدێلی خانو و ئۆتۆمبێلی نوێن، هەمیشە خەریکی پیشاندانی گەشت و سەیران و وێنەکانیانن، لەکاتی سەیران هەموی لە سەیرانن، لەکاتی بۆنەکاندا هەموی دڵخۆشن، کەموکوڕیی زۆریان هەیە بەڵام چونکە ڕوکەش دەڕوانن و جیاوازی ناکەن لەنێوان پێداویستی و کەمالیات، لای میللەتی ناهۆشیار سەیران پێداویستییە بەڵام داواکردنی ماف زۆر گرنگ نییە، مۆدێلی بەرزی ئۆتۆمبێل گرنگترە لە پابەندبون بە یاساکانی هاتوچۆ، جلوبەرگ و کڵاو و هاتوچۆی مزگەوت گرنگترە لە ڕەوشتی جوان و هەڵوێستی مرۆڤانە.
مرۆڤی ناهۆشیار ئەگەر ناڕەزاییش دەرببڕێ گاڵتەجاڕی دەکات، دیارە گاڵتەجاڕیش چەکی بێدەسەڵاتەکانە، بڕوانە سۆشیال میدیا ئەو هەمو کارەسات و کەموکوڕییە هەیە کەچی خەڵکی خەریکی گاڵتەجاڕی و سوکایەتی کردنە!
لەنێو میللەتی ناهۆشیار دەبێ هەمو شتەکان ساختە بن، ساختەی ماکیاژکراو، یاسا و بەرپرسی ساختە، مامۆستا و موچەخۆر و کرێکار و ڕۆشنبیر و نوسەر و خوێنەر و دکتۆری ساختە، تەنانەت ڕابەرانی ئاینیش دەبێ ساختە بن و سەربە لایەنێکی دیاریکراو بن چونکە ڕەسەن لەنێو ئەو هەمو ساختەیە نامۆ دەردەکەوێ و جێگەی نابێتەوە.
ئەوەی لەم بابەتە مەبەستمە قسەکردنە لەسەر ڕۆشنبیر و نوسەری ساختە، ئەو نوسەرانەی بە نوسینەکانیان میللەتێک تیرۆردەکەن، نەوەیەک لەناو دەبەن.
جۆرج بێرنارد دەڵێ ئاگاداری مەعریفەی ساختە بە چونکە لە نەزانی ترسناکترە
بەداخەوە کۆمەڵێک نوسەر پەیدابون بابەت لە زمانی تر وەردەگێڕن، بەڵام چ بابەتێک! لەم ڕۆژانە سەردانی کتێبخانەیەکم کرد، کتێبێکم گرتە دەست کە چاپی حەفتەمی بو، چاوێکم گێڕا بەنێو بابەتەکانی، هەوڵدەدەم هەندێک نمونە بگوازمەوە:
- هەرچیت بەسەرهات تەنها سوپاسی خودا بکە، خودا شتی باشتری بۆ داناویت...
- هەمیشە پلانی خوا باشترە لە پلانی خۆت، بۆیە نائومێد مەبە...
- بێدەنگیی ستەملێکراو لە خشتەت نەبات، کاتێک هاواری خودا دەکات ئاسمانەکان دەلەرزن...
- هەرشتێک لە ژیانت دوابکەوێ حیکمەتی تێدایە، خۆت بە خوا بسپێرە....
ئەم وتانەی سەرەوە تاکێکی تەمبەڵ و دەستەوەستان و لەهەمان کاتدا لەخۆبایی دروست دەکەن، دەستەوەستان و تەمبەڵ چونکە هەمو کارەکانیان بە خودا دەسپێرن، لەخۆبایش چونکە خودا بە هی خۆیان دەزانن و ئەوەی وەک ئەوان بیرنەکاتەوە سەرلێشێواو و گومڕایە. لە کاتێکدا خودا زۆر بەڕونی لە قورئاندا فەرمویەتی:
(مرۆڤ تەنها هەوڵدانی بەدەستە و هەرکەسێکیش هەوڵ بدا ئەنجامەکەی دەبینێت) سورەتی نەجم 39
خوا دەفەرموێ مرۆڤ نەک مسوڵمان یا باوەڕدار، واتە کارکردن و سەرکەوتن پەیوەستە بە هەوڵەکانت نەک تەمبەڵی و سپاردنی هەمو کارەکان بە خودا. دەوڵەمەندی و هەژاریش پەیوەست نییە بە باوەڕ.
ئەم جۆرە لە بیرکردنەوە کۆمەڵگە دەخاتە زۆنگاوی دواکەوتویی، لەلایەکی تریشەوە بێهۆشی دەکات بە بەنجێکی موقەدەس بۆ ئەوەی کەس نەتوانێ سەر هەڵبڕێ یا دەنگ هەڵبڕێ.
نوسەر و وەرگێڕانی کورد یا لە نەزانی یا بە بەرنامە کەوتونەتە ئەم گێژاوە و بێ ئەوەی ئاگاداربن خەونی میللەتێک لەگۆڕ دەنێن، ئایندەی نەوەیەکی تەواو دەفەوتێنن بە دوبارەکردنەوەی قسەی چەند نوسەرێک کە خۆیان وەک پاشا دەژین و ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن کە ئارامگر بن لەسەر هەژاری چونکە خوا هەژارانی خۆشدەوێ!
ئەوان پارەی زۆر و کەناڵی ئاسمانی و میدیا و سۆشیال میدیایان لەبەردەستە بۆ ئەوەی خەڵکی لە زۆنگاوی نەزانیدا بهیڵنەوە تا پاروی چەوری خۆیان لەلای سوڵتانەکان مسۆگەر بێت.
لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە، ئایا گوناهی نوسەرانە یا خوێنەران خۆیان ئەم جۆرە ناوەرۆکانەیان دەوێ؟
لەڕاستیدا وەڵامێکی ڕون نییە بۆ ئەم پرسیارە، مەسەلەکە داواکاری و دابینکردنە، وەک مەسەلەی بازرگانی، ئەو کالایەی داوای زۆری لەسەر بێت زیاتر دێتە بازاڕ و باشتر دەفرۆشرێت.
خوێنەری ڕۆژهەڵاتی چونکە خوێندنەوە نەبۆتە بەشێک لە کەلتوری هێندە ئاشنای خوێندنەوە نییە، بەشێکی زۆر کەمی خەڵک دەخوێننەوە، خوێنەرانیش زیاتر بەدوای چێژدا دەگەڕێن نەک فێربون، بۆ نمونە ڕۆمان و شیعر و وتار و گەشەپێدان زیاتر بازاڕی هەیە، بواری هزر و زانستە مرۆڤایەتییەکان کە کەس بەلایدا دەچێت، دیارە هۆکارەکەی ئەوەیە کە فەلسەفە و مێژو و کۆمەڵناسی و زانستەکان بەگشتی نەک چێژبەخش نین بەڵکو زۆر جار تاقەت پروکێنیشن، بەڵام دەبێ ئەو ڕاستییە بزانین ئەوەی گۆڕانکاریی ڕیشەیی دروست دەکات بواری هزرە نەک ئەدەبیات.
ئەدەبیات بەتایبەت ڕۆمان و شیعر دۆنکیشۆتی زۆری پێبەخشین بەڵام چەند زانا و بیرمەندی دروستکرد؟
لە سەدەی ڕابردو لو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند بیرمەند و زانا دروست بون؟ چەند خەڵاتی نۆبڵ وەرگیران ؟ ئەی لە ڕۆژئاوا؟
ئەمڕۆ لە کتێبخانەکە بوم کتێبێکی شیعرم بەرچاوکەوت، ناوی نوسەرەکەم نەبیستبو، بەڵام خاوەنی کتێبخانە گوتی 5 هەزار تیراژ لەماوەی 3 ڕۆژدا تەواو بوە! سەرنجی شیعرەکانم دا بڕوابکەن 25 ساڵ بەرلە ئەمڕۆ شیعری زۆر لەوە جوانترم نوسیوە بەڵام شەرمم کردوە لە وڵاتێک پەشێو و بێکەس هێشتا لەژیاندابن من بەخۆم بڵێم شاعیر!
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرهەمهێنانی شاعیر و بانگخواز و وتاربێژ یەکەمی هەمو جیهانە بەڵام خاوەنی ناخۆشترین ژیان و خراپترین باری ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتییە، کێشەکە لە کوێێە؟
دیارە کە شتێک هەڵەیە و ئێمە پێی نازانین، ئەگەر خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن بە شیعر و چیرۆک و وتاری ئاگرین بوایە دەبو ئێستا وڵاتانی ڕۆژهەڵات پێشکەوتوترین و ئاسودەترین وڵاتانی جیهان بن، بەڵام لە چەند شتێک یەکەمین لەوانە هەناردەکردنی زۆرترین ئاوارە، بەرزترین ڕێژەی گەندەڵی، خراپترین پاسپۆرت، خراپترین دراو، خراپترین وڵاتان لەڕوی مافی مرۆڤ..... هتد..
لە وڵاتێک کتێبی شیعر و ڕۆمان نۆبەتیان بۆ بگیرێت و کتێبی هزریش تۆزی لەسەر بنیشێ هەرگیز چاوەڕوانی پێشکەوتن و خۆشبەختی مەکە. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 227 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: پەرۋەرڎە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە: 14-09-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) چە: 14-09-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:14-09-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 227 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
تەنیایی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
سەفوەت

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,779
ۋېنۍ 105,831
کتېبۍ PDF 19,383
فایلی پەیوەڼیدار 97,459
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
تەنیایی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
سەفوەت
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.407 چرکە(چرکۍ)!