ناو: عومەر
ناوی باوک: عەبدوڵڵا محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1954
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
وەرزشەوانی دێرین عومەر عەبدوڵڵا لە ساڵی 1954 لەگەڕەکی #گۆیژە#ی سلێمانی لەدایکبووە، هەر لەقۆناغی سەرەتاییەوە حەزو خولیای وەرزش و ئەدەبیات و هونەری وێنەکێشان بووە.
وەک (گۆڵچی) دەرکەوتوە، لەقوتابخانەی (بێخود)ی سەرەتایی و ناوەندی سلێمانی و ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ، هەروەها لەهەڵبژاردەی پەروەردەی سلێمانی وهەڵبژاردەی لاوانی سلێمانی و #یانەی وەرزشی سیروان# و هەڵبژاردەی سەربازی لەسەربازگەی غەزلانی لە موسڵ، لەپاش سەربازی سەرقاڵی ژیانی خۆی و خێزانی بووە، لەساڵی 1996 ئاوارەی ووڵاتی هۆڵەندا بووە و بۆتە پەنابەر، لەوێ کاری هونەری شێوەکاری و ئەدەبیات و وەرزشی کردووە، ماوەی هەشت ساڵە ڕاهێنەری تیپی مناڵانی تەمەن (6 - 8) ساڵە لە هۆڵەندا.
ئێستا 2022 بەخۆبەخش لەڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی کار دەکات،
ئەو تیپە میلییانەی کە گۆڵچی بووە.
تیپی وەرزشی گۆران، تیپی وەرزشی یەکگرتووی سەروو، تیپی وەرزشی دیمەن.
[1]