کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,797
ۋېنۍ 106,048
کتېبۍ PDF 19,350
فایلی پەیوەڼیدار 97,415
ڤیدیۆ 1,397
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
سووپەڕمەن
ئېمە داخدارۍ ھەنمۍ، پەی قەڎەخەکەرڎەی کوردیپێدیای چە سەرنیشت و وەرھۊرز چە لایەنو ئەرەگېرە تورک و فارسەکاۋە
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سووپەڕمەن

سووپەڕمەن
سووپەڕمەن
#ڕزگار لوتفی#

تا خۆی ددانی پێدا نەنا کە هەشت مانگ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی باراناویدا دڵی لە لێدان کەوتووە و دەستبەجێ مردووە هەرگیز بە خەیاڵمدا نەهاتووە ڕۆژێ لە ڕۆژان ئەژمارم کردبێ کە باوکم، ئەو کەسەی چل ساڵی تەواو تاقە کۆڵەکە و تەنها پشتیوانم بووە، هەشت مانگ بێ مردبێ و لە کۆڕی گەرمی بنەماڵەکەماندا نەمابێت، لەوەش سەیرتر دوای تێپەڕبوونی هەشت مانگی تەواو بە سەر ساتی مردنەکەیدا زەق و زیندوو لە سەر قەنەفە زەیتوونییەکەی بەرامبەرم دانیشتبێ و بە دووکەڵە سیگارەکەی هەموو ئاپارتمانەکەمی قانگ دابێت. لەو باوەڕەشدام گەر دراوسێی نیشتەجێی نهۆمی سەرەوەم پیرێژنێکی تەنهای هەشتا ساڵ تەمەن نەبا و بە سانایی توانیبای بچێتە سەر وەختی تەلەیفوونەکە و، زەینی ڕێی بردبا و چاوی حەتەری کردبا؛ ژومارە تەلەیفوونی نێزیکترین بنکەی ئاگرکوژێنەوەی دەگرت و پەشۆکاوانە دەیگووت: کوڕەکانم!
بۆ خاتری خودا فریام کەون! ئەوەتا ئاگر لە جەستەم بەربووە و، ئێستە نا ئێستا هەڵمدەکزێنێ و ئازای ئەندامم دەکاتە خەڵووز!. تەلەیفونچی بنکەی ئاگرکوژێنەوەش دوای پرسینی ناونیشانی ئاپارتمانەکەی، زەنگی ئاگادارکردنەوەی ناوخۆیانی لێدەدا و دەبووە هۆی سازبوونی هەڵڵامە و ویقەویقی ئاژیرەکان و ئارووژاندنی سەمای گڵۆپە سوورەکانی سەر ئۆتۆمبیلەکان، تا دەشگەییشتنە دەم دەرگای ئەم باڵەخانەیە، بەو نالەباری وەزعی ترافیکە و ئەو بێ دەربەستیانەی بە ڕوونی بە سیمای شەقامەکانی ئەم شارەوە دەبیندرێ لەوانە بوو بووبووایەتە هۆی پێکدادانی زنجیرئاسای چەندین ئۆتۆمبیل و دەمکردنەوەی فەوزایەکی پڕ کارەسات، کە کلیلە ئاڵتوونیەکەی ئەم مەتەڵە لە گیرفانی بزاوتێکی هەرە گچکە دەهاتە دەر و دانەگیرساندنی جگەرەیەکی ناقابیلی پەرپووت هۆکارەکەی بوو. بەڵام ئایا من دەتوانم خۆشەویسترین کەسم کاتێک هەشت مانگ لەمەوبەر عومری جێ ماوی بە ئێوە دابێ و دارمەیتەکەییم بە شان کێشابێ و بەم جووتە دەستە لە گۆڕم نابێ و، هەنووکە زەق و زیندوو هاتبێتەوە ئێرە و لە سەر قەنەفە زەیتوونییەکەی بەرامبەرم دانیشتبێ لە جگەرە کێشان و دووکەڵ بە بادان مەنعی بکەم؟!. ئایا ئەم کردەوە شیاوی کەسایەتی ئێستای باوکم و شیاوی ئەم باروودۆخەیە؟!. ئەویش لە حاڵێکدا کە هاتنەوەی باوکم تەنها دەچێتە بازنەی کردەوە بان مرۆییەکان و مۆجیزە سەرسووڕهێنەرەکان و، منیش هێندەم هەواڵ و دەردەدڵ پێیە گەر هەڵیاننەڕێژم و گوێگرێکیان بۆ دەستەبەر نەکەم لە ناخەوە تەقینەوەم مسۆگەرە؟!. ناشزانم و لەوەش دڕدۆنگم کە لەوانەیە گەر لەم یەکەم دیدارەماندا بپەڕمێمە سەر ئەو هەموو پرسیار و بابەتانەی لەم هەشت مانگەی ڕابووردوودا ڕووبەروویان بوومەتەوە و لە گەڵیاندا ژیاوم و گەلێک جاریش چوون فەنەر لێیان پرینگاومەتەوە ئایا نابنە هۆی دڵ ئێشان و زیزبوونی کتوپڕی باوکم و وەک ڕابووردوو لە ناکاو هەڵناستێ و لە ئاپارتمانەکەم ناچێتە دەر و شەق دەرگاکەی بەیەکدا نادات و تا ماوەیەکی زۆر نایبینمەوە؟!. لەم لاشەوە بەدیتنەوەی باوکم کۆی بابەتە دژبەرەکانی ناخم وەک مردووەکانی گۆڕستانێک کە لە ناکاو زیندوو بووبنەوە و تێکڕا مەیلی هەستانەوەیان کردبێ و نەشتوانم بە هیچ کلۆجێ بەرهەڵستیان ببمەوە سەرلەبەریان ڕسکاونەتەوە و مەیلی شۆڕشێکی بێ سەرەوبەرەی دەروونییان کردووە. بۆ نموونە؛ باوکم نەوەک جارێ بەڵکوو گەر سەدجاریش مردبێ و دیسانەوە زیندوو بووبێتەوە دڵم تاقەت ناگرێ باسی وەستا کەریمی خەیاتی بۆ نەکەم. ئەو وەستا کەریمەی لە زۆر زووەوە لە گەڵ باوکمدا بێ یەکتری پەرداخێک ئاویان نەخواردۆتەوە و لە دوو پێخەفدا نەنووستوون، ئەم ڕۆژانە کە چیتر لە شۆستەکەی بەری دووکانەکەیەوە ڕێ ناکەم و ئاراستەکەیم گۆڕیوە و بردوومەتە شۆستەکەی ئەو بەر گەر چاوی حەتەرکا و بۆ ژان چرکەیەک لە پشت جامخانەی دووکانەکەیڕا لە بان چاویلکە شووشە ئەستوورەکانیەوە بمهەنگێوێ؛ بێ یەک و دوو مەکینەی خەیاتیەکەی جێ دێلێ و بە هەڵەداوان شوێنم دەکەوێ و لە هەر جێگەیەکدا بمگاتێ دەست دەخاتە سەرشانم و بە هانکە هانکەوە دەڵێ: ئەوە باوک مردوو ئەم غارغارێنەت لە چییە؟!، دەڵێی بای سوڕسوڕی باڵت گرتووە و کەس ناتگاتێ!، باشە تاکەی دەبێ ڕاوەستم تا قەرزی باوکە مردووەکەتانم دەست بکەوێتەوە، تو خودای ئەوە نامرن و داناوەشێن!، باوکتان دڵی خۆش بوو دەیگووت مناڵم هەن!، دەک سەرتان لە قوڕ نێن ئەرەوڵڵا!. باس باسی ئەو سێ دەست جلەیە کە بەر لە مردنی تۆ بابە، بۆ جێژنی قوربان کردبووتن و قاتێکیان بە خۆت و دووانەکەی تریش بە برا چکۆلەکانم بڕابوون. ئەی تەشەر و توانجەکانی حاجی سەعدەی خاروبارفرۆش بۆ ناڵێی!، بە ڕاستی سەروگوێلاکی لە چنگاڵێک دەکا ڕۆکرابێتە جەرگم و هەڵیپێچێنێ و هەڵیپێچێنێ و ڕۆح و گیانم هەڵکڕۆژێنێت. ئەو حاجی سەلیمەی بە ئیمانی خەڵک، لە سەردەمی زوودا دەیان مردووی تازە نێژراوی دەرهێناوەتەوە و بۆ کفنەکەیان ڕووتی دایکزای کردوونەتەوە. دەبێ بمبووری بابە بەڵام چ بکەم تاقەت ناهێنم و دەمەوێ بڵێم: بەست نەبوو؟!، بابە بەست نەبوو؟!، ئایا کەسێ جارێک لە کونێکەوە گەسترابێ چیدی هەرگیز جارێکیتر ڕوو لەو شوێنە دەکاتەوە؟!، مەگەر ئەو حاجی سەعدە یە نەبوو لە قەیرانەکەی 7 ساڵ لەمەوبەردا بۆ دوو تەلیس برنجی دەکیلۆیی عالەم و ئادەمی پێ خۆش کردی؟!. مەگەر وەک بۆمب لەم شارەدا نەیتەقاندەوە کە هۆ خەڵکینە!، ئای مەردووم!، حسەینی حەمە سوێسنە لە مێژە کەوتووە و تووی تەڕی لێبڕاوە و بۆ شاییەکی بێ بایەخ تەرەلیلانییەتی!، ئەوە نییە ناتوانێ قەرزی دوو تەلیس، تەنها دوو تەلیس برنجی ناقابیلی من بداتەوە. ئەی هاوار بابە! ئەوە دیسان دەستت بردۆتەوە بەر ئەو ئەژدیها بێ ئەمەگە بیگەزێت؟!. یەعنی لەم شارە کاولەدا دووکانی قورومساخێکی ترت شک نەدەبرد دوو تەلیس برنج و پووتێ ڕۆنی لێ قەرزبکەی؟!. قورومساخێک کە لانیکەم جارێکیتر نەیگەستبیت و بۆ پارەی دووتەلیس برنج و پووتێک ڕۆن عەرز و ئاسمانت لێ نەشەمزێنێت. لێرەیت بابە؟!، ئاگات لە منە دەڵێم چی؟!. دەمهەوێ پرسیاری ڕەسووڵی مام فەخرەت لێبکەم؛ دایکم ئەڵێ: تا ئێستا ڕەسووڵی مام فەخرە، بە ئۆتۆمبیل دوو کەسی کوشتووە و باوکت سوڵحی هەردووکیانی کردووە، ئایا ئەمە ڕاستە؟!. یەعنی تۆ دووجار لە سەرە مەرگدا فریای برازاکەت کەوتوویت و لە کارەسات پاراستووتە؟!. بە ڕاستی ئەوانە ڕوویانداوە بابە؟!. من ئەڵێم گەر تۆ دووجار ئەو کارەت کردبێ من چیتر گومانم نامێنێ کە عیسای مەسیح لە قوڕ پەیکەرگەلی باڵندەی سازکردبێ و دوای تێزاندنی ڕۆح، گیانی پێ بەخشیبن و هەڵیفڕاندبن، یان دوای سەدان ساڵ قەبرەکانی گۆڕەوشار دابن و لە مشتێ خۆڵە پەتەی بێ بایەخ مرۆڤێکی ساغ و سەلیمی بەرهەم هێنابێتەوە یاخود ئەو باوکەی هەشت مانگ لەمەوبەر، بەم دەستانەی خۆم لە گۆڕم خستبێ و بەردی ئەلحەدم سەر سەری نابێ؛ ئێستا زەق و زیندوو بە خۆی و جامەدانە و کۆڵە سمێڵەکەیەوە ڕووبەڕووم دانیشتبێ و خەریکی کێشانی جگەرە بێ ئەگەر چی لە گەڵ هیچ پێوەرێکی زانستیشدا یەک نەگرنەوە و تەبا نەیەنەوە. چون ئەوەتانێ ڕەسووڵی مام فەخرە بەو هەموو سامانەیەوە تەنها لە بەر پێنج ملوێن تمەن زەمانەتی بانکی وامە مێژووییەکەی تۆ، خەریکە دایکم و کەرتێک منداڵی ڕەش و ڕووت هەڵدەڕێژێتە شەقام و خانووەکەیان پێ هەڕڕاج دەکات. ئەو خانووە موولەرزە لێدراوەی تەنها هەرێمێکی جێ ماوە بۆ بە خاک سپاردنی مەراق و فرمێسکە لە بڕاننەهاتووەکانی دایکم. ئەو خانووەی شەو نییە ڕێبوارێ، قەرزدارێ یا خود خێرۆمەندێ لە قووڵایی تاریکی کۆڵانەوە دەرنەکەوێت و دەرگای ژەنگاروی حەوشەکەیان نەڕەقێنێت.
راستی چیتر نامەوێ لەم دانیشتنەماندا لە ڕووناکی کچت بدوێم و، باسی وون بوونی ئەویش بکەم. هەرچەند دەزانم و بەڵگەنامەکانی مێژووت بە ڕوونی دەستنیشانیان کردووە کە تۆ زۆر لەوە سوپەرمەنتری نەتوانی بەرگەی ئەم پۆلە هەواڵە ورد و کەم بایەخانە بگریت!.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 506 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 98%
98%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 19-07-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئاراس ئیلنجاغی ) چە: 20-07-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:20-07-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 506 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,797
ۋېنۍ 106,048
کتېبۍ PDF 19,350
فایلی پەیوەڼیدار 97,415
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.609 چرکە(چرکۍ)!