ناو: تالیب
نازناو: دەرباز
ناوی باوک: حەمەسەعید مەحمود
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بەردە بەل#ی سەربە شارۆچکەی #سەیدسادق#
$ژیاننامە$
ناوی (تالیب حەمەسەعید مەحمود) ە و لە پایزی ساڵی(1965) دا لە گوندی #بەردەبەل# دا چاوی بەژیان هەڵ هێناوە و ساڵی دواتر(1966) ماڵی باوکی ڕِوودە کەنە گو ندی (#قەڵبەزە#) ی بناری شارەزوور، لە ساڵی(1973) دا نراوەتە بەرخو ێندن لە گوندی (#نەوێ#) وتا ڕاگوێزانی گوندەکان ساڵی(1978) پۆلی چوارە می سەرەتا یی تەواو کردووە ولە کۆ مەڵگەی (#شانەدەری#) درێژەی بەخوێندن داوە و قۆناغی
سەرەتایی وناوەندی تەواودە کردووە ولە ساڵی(1983-1984) لە ئامادە یی نەخۆشەوانی #سلێمانی# وەردەگیرێت. لە ساڵی(1985-1986) تەواوی کردووە.
لە (28-9-1986) لە نەخۆشخانەی گشتی سلێمانی بە پیشەی (نەخۆشەوانی کارامە) لە سەرکار دامەزراوە، بۆ ماوەی ساڵێک لە بەر نەچوونی بۆ سەربازی ماوەی چوارساڵ لە سەرکارترازا وە و بەکاری کرێکاری و هەندێک کاری تروە سەرقاڵ بووە. لە(17-9-1987) دا ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و سێ کوڕو دووکچی هەیە وبە ماڵەوە ئەم شوێنانە گەڕاوە (سلێمانی، #عەربەت#، کۆمەڵگەی #باریکە#، #پێنجوێن#، سەیدسادق) لە دوای ڕاپەڕین لە ساڵی (1992) گەڕاوە تەوە بۆسە ڕکار وتا ئەم کاتە بەردەوامە لە خزمەتکردن، لە سەرەتای هەشتاکاندا دەستی داوەتە نووسینی شیعر و بەژداری چەندین ئاهەنگ و کۆڕ و بەهارەگەشتی کردووە. ئاشنایەتی لەگەڵ زۆرێک لە شاعیرانی شارەزوور و گەرمیان و سلێمانی و پێنجوێن و هەڵەبجە و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پەیداکردووە و جگە لە شیعر لە ناوە ڕاستی نەوەدەکاندا لە بواری ڕۆژنامەگەری دا لەم گۆڤارو ڕۆژنامانەدا بابەتی بڵاوکردوەتەوە (ڕۆژنامەی یەکگرتوو، پاشکۆی ئەدەب و هونەری یەکگرتوو، گۆڤاری پەیامی ڕاستی، گۆڤاری خەزان، گۆڤاری ڕابەر، ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ #، پاشکۆی ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ، ستادیۆم، ڕ ِۆژنامەی شارەزوور، گۆڤاری شارەزوور، گۆڤاری #لڤین#، ڕۆژنامەی ڕاپەڕینی شارەزوور، بڵاوکراوەی خوانی ڕەمەزان) وە بۆماوەی سێ ساڵ پەیام نێری ڕۆژنامەی یەکگرتوو بووە، ساڵێک دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی (پێگە) بووە ولە گۆڤاری (شارەزوور) دا دە ستەی نووسەران بووە، جگە لە نووسینی بابەتی ئەدە بی و زانستی و مێژوویی وە لە بواری ڕاگەیاندندا لە ڕادیۆکاندا کاری کردووە لە دەنگی یەکگرتوو ڕادیۆی هەڵەبجە بەرنامەی(نامەی شارەزوور) (200) ئەڵقەی لێ پێشکەش کردووە، ڕادیۆی شارەزوور بەرنامەی (هەواری کوردستان) (212) ئەڵقە، وەلە ڕادیۆی کوردستان بەرنامەی (هەواری کوردستان) بەردەوامە، چەندین بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێشکەش کراوە و لە (02-02-2017) خەڵاتی ڕێزلێنانی لە دەزگای ئایدیا پێ بەخشراوە، تا ئێستا پێشەکی بۆچەند کتێبێک نووسیوە وئەم کتێبانەی بە چاپ گەیاندووە:
1- هەوارگەی شارەزوور بەرگی یەکەم (مێژوو)2006
2- هەوارگەی شارەزووربەرگی دوەم (مێژوو) 2009
3 - دیوانی تالب دەرباز (دیوانە شیعر) 2013
4- هەوارگەی مەردان (ژیانی ناوداران)2013
5- هەناسەی بەیان (دیوانە شیعر) 2014
6- هەواری شاعیرانی کورد چاپی یەکەم (2014).
7- هەواری شاعیرانی کورد چاپی دووەم (2016).
8- کەشکۆڵی خامە بەرگی یەکەم (2017)
9-ڕۆژ ژمێری شارەزوور ساڵنامەی (2018)
10- گوندی قەڵبە زە لە ئاسۆی مێژوودا 2020
هەروەها ئەم کتێبانەی ئامادەیە بۆچاپ
1-نیگای تەمەن دیوانە شیعر
2- ساباتی نامە (نامە گۆڕینەوە) لەگەڵ شاعیران
3- دەرمانی کوردەواری بەهۆنراوە
4- کەشکۆڵی خامە بەرگی دووەم
5- هەوارگەی مەردان بەرگی دووەم
6-گوڵدانی شیعر هەڵبژاردەی شیعری شاعیران
7- گەنجینەی بەسەرهات
8-ڕاڤەی پەندی پێشینان
[1]