کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,833
ۋېنۍ 106,082
کتېبۍ PDF 19,349
فایلی پەیوەڼیدار 97,404
ڤیدیۆ 1,398
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
قوماش 136
بە ڕانۋیسېۋی پوخت دلۍ ماشێنو گېڵایەنە گېڵە، بەدڵنېیاییۆ ئەنجامېۋی خاس بەدەسماری!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 136

قوماش 136
قوماش 136
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

ئەمنیش هەمووم لۆ باسکردو تێمگەیاند وەزعەکە کووە، شێرۆ بەینەکی داماو گۆتی: ناونیشانی ماری خۆتانم بدێ و ئەتوو بڕۆ! ئەمنیش ناونیشانم دایێ و سواری پاسکلە بۆرەی بووم و هاتمەوە! گۆتم: دەستخۆش، ئەوشۆ ئەگەر ئاگر و ئاسنیش بباری شێرۆ دەگاتە ئێرە، بەس ئەمن دەیناسم چ پیاوەکە، سەفین گۆتی: ئەمن برادەرەکم هەیە لە شێخەڵلای، سبەینێ دلۆی دەنێرمە کنی، دوو نفوسی تەزویر لۆمن و هەناری بکاو پێی دەربازبین، گۆتم: دیارە قسەت لەگەر هەناری کرد؟ گۆتی: ئەرێوەڵلا، دەرێ لۆ ناو ئاگریش بی لەگەرت دێم، گۆتم: زۆر باشە، بەس ئەتوو ڕەسمت پێیە لۆ نفوسەکەی؟ گۆتی: ناوەڵلا، دەبی دختۆر شێرۆ ئەو هیممەتەمان لۆبکا، بچتە ماریمەو ماری هەناری، ڕەسممان لۆ بینی و زوو ئیشەکەی بکەین، گۆتم: ڕەسمت هەیە لەمارێ؟ گۆتی: ئا، هەناریش هەیتی!
دەوری سعات دەی شەوێ لە دەرکەی درا، گۆتم: سەتاسەت دختۆر شێرۆ، دلۆ چوو دەرکەی بکاتەوە، وەختەکی هاتەوە دختۆر شێرۆی لەگەربوو، سەلامی کردو چاکوچۆنیمان کردو دانیشت، پاش بەخێراتنی، گۆتم: ها دختۆر چ هەیە؟ گۆتی: وەزع باش نییە، ئەو سەگبابە ڕاناوەستی، لەگەر قومارچییەکان سوڵعی کردیەو ئێستا ملی لەبەر ملینگۆ ناێە، لەبەختینگۆ نەخۆشییەکەشی باشەو سەرەتانەکەی براونەببۆوە، فەعسەکە غەرەت بوو، ئێستا لە گیزی ساغترە، وەکی هەناری پێنەگیرا شێت و هاربوو، چووبۆوە مارێ و زۆر لە هەورینی دابوو، گۆتبووی ئەتوو هەموو خووتتەکەی منت هەروەشاندەوە، وا کوون بەکوون لەدووتان دەگەڕێن، لە شورتەش ئەمری قەبزیتان لۆ دەرچووە، بەرەش پشتی دەگرن و دەرێن ئەوە وەختی خۆی تەنزیمی خۆمان بووەو قبوور ناکەین کەس ملی لەبەر ملی بنێ! گۆتم: خۆ ئەزیەتی داکم و بابمی نەدایە؟ گۆتی: نەوێرایە بێتە لای مارینگۆ چونکە دەزانی پڕی چەکدارە، بەران شورتە هاتبوون، دیاربوو بە بابت و داکتیان گۆتبوو: هەتا سێ ڕۆژیدی خۆی تەسلیم نەکا، ئەمە ئەنگۆ دەگرین، ئیدی نازانین وەزعەکە بەرەو کێ دەچی! گۆتم: سەلام لە داک و بابم بکەو دەستیان ماچ دەکەم و پێیان برێ خەمی منیان نەبی، بەران ئەتوو ئەو دوو ڕۆژەی هەندە ئیشی سەفینی هەیەو دەبی لۆی بکەی، شێرۆ گۆتی: وەی بەسەر چاو، هەرچی برێن لە خزمەت دامە، سەفین گۆتی: مەمنونم و هەربژی، ماریمە پێدەزانی؟ گۆتی: بەرێ! سەفین گۆتی: بڕۆ مارێمەو دوو ڕەسمی گچکەی من بینە، لەوێش بڕۆ ماری هەناری دوو ڕەسمی ویش بینە، ئەوجە لەگە دلۆی دەتاننێرمە کن برادەرەکی لە شێخەڵلای و سەرو نفووسمان لۆ دەکەن، نفووسەکان بیننەوە ئێرە، ئەوجە پاشی هەنگی پێت دەرێم چدەکەین، وەکی چوویە ماریمەش بە داکموان برێ: سەفین لەماری دایزەیتی(پلک، پور)، شێرۆ گۆتی: وەی بەسەرچاو، ئیدی شێرۆ بەینەکی دانیشت و پاشان خواحافیزی کردو ڕۆیی!
سبەینێ وەختی نیوڕانێ شێرۆ هاتەوەو لەگەر دلۆی چوونە شێخەڵلای، وەختی عەسرێ هاتنەوەو نفووسەکانیان هینابوو، سەفین زۆر دری خۆشبوو بە نفووسەکان، گۆتی: تەواو دەڕۆم و ئەو وراتەی بە جێدێلم کە جاشەک تێیدا بە قیمەتترە لە من!

گۆتم: کوو دەردەچی؟ گۆتی: لەگەر برایەکانم تەرتیباتەکی دەکەم و دەڕۆم، ئیدی ژیان لێرە تامی نەمایە، هەموو هیواو ئاواتی ئەو میللەتەی ئەوەبوو ئازاد بیتو ئەوانەی خائین و خۆفرۆشن بدرێنە دادگایی و بە سزای خۆیان بگەن، بەران شتەکە عەکس بۆوەو وا ئەوان دووبارە حوکممان دەکەن و ئەمرمان لەسەر دەکەن، ئەتوو نیوەی تەمەنی خۆت لە بەندیخانەی بەعس بردە سەری، هەرچی تەعزیب بوو درای، کەتیە ژۆری قنارەی، خوا ڕەحمی کردو بەربووی، ئەو جاشەی ئازیزترین کەسی لێبردی کە هەورین بوو، ئاواتت دەخواست بەعس نەمینێ و ئەتوو بیکوژی و بە هەورینی بگەی، ئێستا وا لەبەر وی خۆت شاردیتەوە، چونکە سوڕ دەزانی بکەویە بەر دەستی پارچەپارچەت دەکا، ئیدی بەمن نارێی ژیان چ تامەکی مایە لەو کاولستانەی، باپێت برێم؛ هێشتا زۆر شت مایە بیبینی، هێشتا ئەوانە جێی پێی خۆیان قەیم نەکردیە، وەڵڵا وەبیللا خۆ تووندکەن و دەستیان بە تەواوی بڕوا، ئەو میللەتەی لە برسان دەکوژن! ئەمن هەر تەماشا سەفینیم دەکرد کە ئەو قسانەی دەکرد، گۆتم: ئەتوو برێی ڕۆژەک دابێ ئەو قسانەی سەفینی بێتەجێ! هەر چەند دەمکرد نەدەچووە مێشکم، سەفین گۆتی: لەمنی وەرگرە، گەندە لە مەندەی باشتر نییە، ڕۆژەک دادێ بە چاوی خۆت دەبینی، ئەو وەختیش دەرێی: هەزار ڕەحمەت لە گۆڕی بابت سەفین!
دەوری حەفتەکی خۆمان لە ماری دایزەی سەفینی ماتکرد، دلۆ و شێرۆ دەقە بە دەقە ئەخباریان لۆ دەهیناین، ئەمن زۆر دەترسام شێرۆ لەبن چاودێری دابی و ئەمە کەشف بین، لۆیێ بە شێرۆم گۆ: وەکی دێی زۆرت ئاگا لەخۆبی، دەترسێم ئەو جاشانە لەدووت بن و ئەو مارە کەشفبی، گۆتی: خەمی هەندێت نەبی، وەناکەم بزانن ئەمن دێمە ئێرەو ئەتوو دەبینم، شێرۆ بەخۆی ئیشی خۆی زۆر باش دەزانی و بەخۆی دەزانی چدەکاو چناکا! گۆتم: دەی خوای گەورە بتپارێزی و لۆمەت بێلی!
بەرە بەیانییەکی زوو، دەوری سعات چاری بەیانی تڕومبێلەک هاتە دوو سەفین و هەناری، ئەوان خواحافیزییان لەمن کردو چوونە دەرێ، سەفین لە دەرکەی بەمنی گۆ: غەدر دەکەی لەگەمە ناێی بڕۆین، بەس بزانم لەو وراتەی چدەکەی؟ گۆتم: ناکرێ هەموومان ئەو وراتەی بەجێبێلین، دەبی هەندەکمان بمینێینەوە، دوایێ ئەمن بەبێ هەورینی بێم چبکەم، هەموو دنیا ئیمن بی و ئەگەر هەورین ئیمن نەبی، واتێدەگەم هیچم نیە! سەفین فرمێسک بە هەردوو چاوی داهاتە خوارێ و باوەشی پێکردم و گۆتی: خوای گەورە بە هاناتبێ، هەناریش تێر گریاو گۆتی: نەکەی پشت لە هەورینی بکەی، ئەمن هەورینم ئەمانەتی توو کرد، توخوا لەو وەزعەی قورتاریکە، گەردەنت ئازاد ناکەم ئەگەر قورتاری نەکەی! فرمێسک بە هەر دوو چاوم داهاتە خوارێ خۆم لە دەرێ پێڕانەگیراو چوومەوە ژۆرێ و لە هۆڕژنی گریانێمدا، گریانەک نەمزانی نە لۆخۆمە، نە لۆ سەفین و هەناریە، نە لۆ ئەو هەورینەیە کە ژیانی بووە تارو مەرگ لەبەر من!

سەفین و هەنار ڕۆیشتن و ئەمن بە تاقی تەنێ لە ماری دایزەی سەفینی مامەوە، فکرم لەوەی کردەوە بچمە جێیەکی دی و ئەو مارەی بە جێبێلم، ئاخر مادام سەفین ڕۆیی، لۆمن خۆشنییە هەر لەوێبم، لۆیێ ڕۆژەکی بە دایزەم گۆ: وە چاکە ئەمن لەوەی زیاتر ئەزیەتینگۆ نەدەم، دختۆر شێرۆ بێ لەگەوی دەچمە جێیەکی دی، دایزە و دلۆ زۆر توڕەبوون، گۆتیان: ئەو قسانە چیە دەیکەی، مار ماری خۆتەو هەتا ئەتوو لێرەبی ئەمە لەسەر چاوی خۆمانت دادەنێین! گۆتم: زۆر مەمنونینگۆمە، بەران خوا قبور ناکا ئەنگۆ بە سایەی من تووشی کێشەکی بن، لەبەر هەندێ ئەمن بڕیاری کۆتاییم دایە لێرە نەمینێم، گۆتیان: ئەمە زۆرمان حەز لێیە لێرەبی، ئەمان ئەگەر بڕیارت دایە هەر بڕۆی، ئەوە بە هێوری فکرکەوەو جێیەکی هەربژێرە، با خوانەخواستە تووشی کێشەکی نەبی، گۆتم: زۆر مەمنونینگۆمە و ئیشاڵلا تووشی هیچ نابم و خوای گەورە دەمپارێزی، سێ چار ڕۆژ پێچوو دختۆر شێرۆ هات، پاش چاکوچۆنی گۆتم: وەچاکە چیدی لێرە نەمینێم، لەگەر بابم و داکم فکر بکەنەوە و جێیەکی باشترم لۆ هەربژێرن، خۆم لەوێ ماتکەم هەتا لایەک بە لایەکی دەبی، گۆتی: خەمت نەبی، لەو دووسێ ڕۆژەی جێیەکی باشت لۆ دەبینیەوەو دەتبەینەوێ، گۆتم: زۆر باشە!
جارجار دلۆم دەناردە بازاڕی هەندە کتێبم لۆ بکڕی و دەنگ و باسی شاریشی لۆ دەهینام، زۆربەی کاتی خۆم بە خیندنەوەی دەبردە سەری، هەر چاوەڕێی ئەوەش بووم خەبەرەکم لە سەفین و هەناری پێبگاو بزانم گەیشتینە کێندەر، بە قەدەر ئەوەش خەمی ماری قادرەفەندیم بوو، دەمگۆ دەبی پاشی هەناری ژیانیان کووبی و کێ ئاگای لێیانبی، لەو فکرو خەیارانە دابووم، وەختەکی لە دەرکەی درا، دلۆ چوو کردیەوە بڕەک پێچوو بە مشەوەشی هاتەوە، گۆتم: ها دلۆ، لۆ وەها مشەوەشی؟ گۆتی: وەڵڵا کابرایەک هاتییەو نایناسم، دەیەوێ بتبینی، گۆتم: لێت نەپرسی ناوی چیە؟ گۆتی: بەرێوەڵڵا، گۆتی ناوم قادر قڵپەستوورە! پێکەنیم و گۆتم: کورە زوو بڕۆ بیهینە ژۆرێ، ئەوە مام قادری جیرانمانە، هەبی و نەبی ناونیشانی لە دختۆر شێرۆی وەرگرتیەو هاتیە، دلۆ چوو مام قادری بینی و بڕەک پێچوو هەردووک هاتنە ژۆرێ، مام قادر سەلامی کردو هات تووند باوەشی پێکردم و سێ چار ماچی لێکردم، هەردوو چاوی پڕی ئاو بوون و گۆتی: ئەتوو بڕۆنێ چت بەسەر هات، وەڵڵاهی ئەوەی بە خەیارم دانەدەهات ئەوەیە کە ئەتوو دیسان بکەویەوە بن دەستی ئەو سەرۆک جاشەی، گۆتم: چبکەین ئیدی زۆرجار هەندە شت لە ژیانمان ڕوودەداو قەت ناچیتە مێشکمان! دەتوو واز لەوەی بینەو پێمبرێ کوو ئێرەت دیتەوە؟ گۆتی: وەڵڵاهی دختۆر شێرۆ دوو سێ ڕۆژە سەفەری کردیە لۆ لای دیانەی، گۆتی خەستەخانەک لەوێ دەکرێتەوەو لەگەر دوو سێ دختۆران دەچینە وێندەر هەتا ڕێکی بێخێن و بیکەینەوە، لۆیێ پێشی بڕوا ناونیشانی تووی دامێ و گۆتی هەتا ئەمن دێمەوە سەرەکی لێدە و بزانە چی پێویست نییە، گۆتم: یاخوە بەخێربێی و چاوم ڕۆن بۆوە، ئەدی داکم و بابم کوونە؟ گۆتی: زۆر باشن و سەلامت لێدەکەن، ئامۆزایەکانت هێشتا لەمارینگۆنە و ئەوێیان چۆلنەکردیە، خۆ ئەگەر لەوێ نەمابان ئەو جاشانە ئێستا مارینگۆیان سەراوبن کردبوو، گۆتییان پێی برێ با خەمی مەی نەبی، بابت هەروا خەریکە عیلاجەکی ببینتەوە و ئەتوو لەو وەزعەی قورتارکا، گۆتم: پێی برێ نەکا تەنازولکا لۆ ئەو سەرۆک جاشەی، دنیا هەر ئەوها نابی، گۆتی: خەمی هەندێت نەبی، بابت لەو نەوعانە نییە تەنازول لۆ ئەو سەگبابەی بکا!
مام قادر بەینەکی باش دانیشت و پێشی هەستی گۆتی: بابت گۆتی پێیبرێ خەمی ماری قادرەفەندی نەبی، ئەمە لەگەر ئەو وەزعە خراپەی خۆشمان ئاگامان لێیانە، پلکەکی هەناری، خوشکی قادرەفەندی مەخسەدە، هاتتەوە سەر مارەکەیی و چاوی لە منادرەکانەو ئەلحەملای وەزعیان باشە، گۆتم: زۆر باشە، بەس بەمن برێ دختۆر شێرۆ کەنگی دێتەوە؟ گۆتی: لەو سێ چار ڕۆژەی، تەئکیدبە هەر بێتەوە سەرت لێدەدا، گۆتم: خوا ئاسانیبکا، ئیدی مام قادر هەستاو خواحافیزی کردو ڕۆیی، ئەمنیش بە درەکی بەخەم دانیشتمەوە!
دوو سێ ڕۆژ پێچوو دختۆر شێرۆ دەنگی نەبوو، درم کەتە قرتوفرت، ترسام شتەک بووبی، گۆتمە دلۆی: خێرت دەگاتێ پاش مەغریبێ بڕۆ سەرەکی لە ماری بابم بدەو دەنگ و باسەکم لۆبینە، گۆتی: وەی بەسەرچاو، نوێژی مەغریبێ دەکەم و بە پاسکلە بۆرەی دەچم! دلۆ پاش مەغریبێ بەڕێکەت، دەوری دوو سعاتەکی پێچوو هاتەوە، هەردیتم ئاقرم نەیگرت، وەکی برێی هەستمکرد شتەک بووبی، لۆیێ گۆتم: دلۆ تەواونی، دەرێی شتەک بووە، گۆتی: وەڵڵاهی زۆرم لە دەرکەیدا کەس نەیکردەوە، سەرم لەبن دەرکەش نا، چونکە کارەباش نەبوو هیچم نەدیت، بەڕاستی نەشوێرام لە جیرانەکان بپرسم، گۆتم نەکوو تووشی کێشەکی ببین! خەم دایگرتم و گۆتم باشە مەعقولە کەس لە ماری بابم نەبی، هەبی و نەبی چشتەک بووە، زۆرم فکرکردەوەو نەگەیشتمە هیچ، هەتا سعات دەی شەوێ هەر مێشکم دەکووشی و فکرم دەکردەوە، وەختەکی بە تووندی لە دەرکەی درا، هەتا دلۆ چوو بکاتەوە شەش حەفت جار لە دەرکەی دراوە، دەستم دا کلاشینکۆفی و خۆم لە پەنا دەرکەینا، دلۆ لە حەوشێ هاواری کرد: کێیە ئەوە، لە پشت دەرکەی دەنگەک هات و گۆتی: دختۆر شێرۆ!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 385 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] مێدیای کۊمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 150
کوڵەباس
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 16-05-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) چە: 22-05-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 385 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,833
ۋېنۍ 106,082
کتېبۍ PDF 19,349
فایلی پەیوەڼیدار 97,404
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.312 چرکە(چرکۍ)!