کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,800
ۋېنۍ 106,072
کتېبۍ PDF 19,349
فایلی پەیوەڼیدار 97,384
ڤیدیۆ 1,398
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
قوماش 128
بە ڕانۋیسېۋی پوخت دلۍ ماشێنو گېڵایەنە گېڵە، بەدڵنېیاییۆ ئەنجامېۋی خاس بەدەسماری!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 128

قوماش 128
قوماش 128
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

دە دوازدە ڕۆژەک تێپەڕی و زۆرباش هاتمەوە سەرەخۆ، هەرچی شتی کەونبوو هەمووم بەبیر هاتەوە، چوونە ماری مام ڕەسوری لاسەیی و بەڕێکەتن لۆ چیایی و خیانەتی ئەو کەسەی تەسلیمی جاش و عەسکەری کردین، لەگەر ئەو هەموو تەعزیبەی لە دائیرەی ئەمن دەیندام، هەر لەو ماوەی سەرەکم لە شۆڕش و سەفینی دا، کۆمەرەک یادگاری کەونمان گێڕاوەو تێر پێکەنین، بابم زووزوو دەیگۆ بڕۆ دامەزرێ و ببە مامەستا، ئەمنیش ڕۆژەکی هەستام چوومە تەربیەی، فۆڕمەم پڕکردەوەو تەسلیمم کردن، گۆتیان حەفتەکی سەرمان لێدەوە، تەئکید ناوت دێتەوە، درم خۆشبوو بەوەی دادەمەزرێم، چونکە مەشغول دەبم و بەشەکی زۆر لە خەمەکانم لەبیردەکەم، هەرچەندە خەمی هەورینی لەبیر ناکرێ و ناکرێ، ئەمن بەشەکی مێشکم هەر لای هەورینی بوو، دەمگۆ دەبی ئێستا چبکاو وەزعی کووبی، لەگەر ئەو سەرۆک جاشە شۆڕشگێڕەی، دەبی خەم کوو پیری کردبی، ئەتوو برێی منداری لەو کابرایەی هەبی، دەبی بەرنامەی چبی و چبکا، بەو هەموو داڵغەو فکرو خەیارانە هاتمەوە لای مارێ، وەکی چوومە ژۆرێ، دەبینم پلکە مامز و مام حەمەدەمین و خەجە وا هاتینە مارێ، خەجە تەشتە هەویرەکی لەپێشەو قۆر و باسکی لێهەرکردیەو لەسەر چۆک دانیشتیەو هەویری دەشێلێ، ئەعسابم لێی نەما، بەران چونکە مێوانە، ناکرێ ڕوویم گرژکەم! هەرچاوی بەمن کەت قیت بۆوە، زۆر بەگەرمی ئەحواری پرسیم و گۆتی: وەی ئەگەر دەزانی چەند خەمی تووم بووەو چەندت لۆ گریایمە! خۆم پێڕانەگیراو گۆتم: ئەوجە ئەتوو لۆ لۆ شێت شوورەکی وەکی من دەگریای! خەجە ڕەنگی تێکچوو، داکم فریای وەزعەکەی کەتو گۆتی: دەبڕۆ کوڕم بڕۆ کن پلکم مامز و حەمەدەمینی مێردی، چوومە ژۆرێ و سەلامم کردو بەخێراتنم کردن، قیت بوونەوەو بە جوملە ماچبارانیان کردم، درخۆشی خۆیان زۆر دەربڕی بە چابوونەوەی من، ئەمنیش مەمنوونیان بووم و لەنێزیک مام حەمەدەمینی دانیشتم، بابم گۆتی: کوڕم چتکرد؟ گۆتم: فۆڕمەکەم پڕکردەوەو گۆتیان حەفتەکیدی وەرەوە ناوت دەردەچی! مام حەمەدەمین گۆتی: چیە دەرێی بەتەمای بچیە خاریج؟ گۆتم: ناوەڵلا، لۆ وەدەرێی؟ گۆتی: ئەدی نارێی بۆڕمم(فۆڕم)پڕکردتەوە؟ گۆتم: ناوەڵلا ئەوە لۆ تەعین بوونێیە، قەولە ببمە مامەستا، گۆتی: ڕەبی خوا موبارەکیکا، مادام دەبیە معاشخۆر دەبی ژنەکیش بینی، دەوجە بتبینم نەتناسم! بابم ویستی نەیقەومێنم، گۆتی: ئا ئا، ئیشاڵلا بەو زووانە هیممەتەکی لۆ دەکەین!
داکم سفرەی ڕاهێخست و نان داندرا، کفتەی بە کوردیە زەردی لێندرابوو، هەرمی لەسەر هەردەستا، گۆتم: ئەی دەستت خۆشبی دایە، دونێ ویستم برێم حەزم لە کفتەیە، پلکە مامز هەریدایێ و گۆتی: ماشەڵلا لەکاری خوای، بڕۆنێ کوو دری خەجەو مامەستای ئێکە، دونێ گۆتی: دایە سبەینێ با بچینە سەرەکییان لێدەین و کفتەکی بە کوودیە زەردی لێنێین و لۆیان ببەین! زەوق و میزاجم بە جارەکی تێکچوو، ئەگەر لەبەر عەیبەی نەبایە و ئەوان مێوانی مەبوون، وازم لە کفتەی دەهینا!
هێشتا نانمان بەتەواوی نەخواردبوو، لە دەرکەی درا، داکم ویستی بچی بکاتەوە، گۆتم: ئەمن دەچم، هەستام بچم دەرکەی بکەمەوە، گەیشتمەوە دەرکەیی و کردەوە، هەردوو چاوم زەق بۆوەو شاگەشکەبووم، چونکە قەت لەو باوەڕەی دانەبووم بەو وەختەی ئەو مێوانەم بێ!

نەمزانی چبرێم و دەوم تێکگیرا، باشبوو ئەو فریام کەت و بەچاوی پڕ لە فرمێسک گۆتی: پرتەقار دەمناسیەوە؟ گۆتم: کوو ناتناسمەوە، ئەتوو ئاگری هەناوم و فرمێسکی چاوم و خینی ناو درم و هەناسەی سییەکانمی! بەینەکی باش داماو دوایێ گۆتی: دەرێی نارێی فەرموو! گۆتم: فەرموو، فەرموو! چووینە ژۆرێ، وەکی داکم چاوی بە هەورینی کەت، پارووی دەوی ڕاگرت و قیت بۆوەو بە بێدەنگی تەماشای کرد، پلکە مامز و خەجە و مام حەمەدەمین تەماشا ئێکدییان کرد و سەرەکیان بادا، باشبوو داکم گۆتی: دەفەرموو کیژم فەرموو، گۆتییە بابیشم، ئەوە هەورینۆکەیە هاتیە! بابم هەستاوەو گۆتی: کیژم بەخێراتی، دەفەرموو فەرموو، هەورین چووە پێش و سەلامی کرد، وەراممان داوەو بابم گۆتی: وەرە کیژم لەکنە من دانیشەو پارە نانەکی بخۆ، گۆتی: زۆر مەمنون هەر هاتم سەرەکتان لێدەم و دریشم زۆر خۆشبوو کە خۆشی گەڕاوە ناو مارێ! گۆتم: دە فەرموو دانیشە، خۆ ناکرێ هەر ئەوها بە پێوە ڕاوەستی! گۆتی: ناوەڵلا زۆر بە پەلەمەو دەبی بڕۆم، با تووشی کێشەکی نەبم، مهیم ئەوەیە ئەنگۆم دیت! خەجە تەماشا هەورینی دەکرد و لچولێوی بادەدا، وەکی برێی وەزعەکەی بەدری نەبوو، هەرچی هەورینە زۆر گێی بەوی نەدا، هەر ئەوەندەیگۆ: ئیشاڵلا لەوەختەکیدی دێمەوە، مێوانتان هەیەو با زیاتر وەختتان لێنەگرم، ئەمن دەڕۆم و خواحافیز، جەماعەت خواحافیزییان لێکردو ئەمن لەگەری چووم هەتا دەرکەی حەوشێ، پێشی بچتە دەرێ، ڕووی تێکردم و گۆتی: گێبدەمن، ئەگەر ئەمن شتەکم لێهات گەردەنم ئازاکە، وای لۆ دەچم، ئەوە ئاخیر جاربی ئێکدی ببینینەوە! گۆتم: لۆ ئەو قسەی دەکەی، ئەتوو بەتەمای چی؟ گۆتی: بەخۆم دەزانم چدەکەم، ئەتووش لەوەختی خۆی دەزانی، ئەگەر ئەمن نەمام و ئەو سەرۆک جاشە ما، نەکەی لێبگەڕێی خینم بفەوتێ، تۆرەم بکەوە ئەگەر لەوپەڕی دنیاش بی!
زۆرم لەگەر هەورینی حەولدا بێ فایدەبوو، زۆرم پێگۆ: توخوا شتەکی مەکە، ئەمنیش تووشی کارەسات بم، گۆتی: بڕیاری کۆتاییم دایەو بەس هاتیمە پێت برێم، ئیدی ژیان لەکنەمن هیچ مەعنایەکی نەمایە، ئەمن یەکجار بمرم و کۆتاییم پێبێ باشترە، لەوەی هەموو دەمێ بمرم و بمرم! هەردوو چاوم پڕی فرمێسک بوون و گۆتم: ئەگەر ئەتوو شتەکت لێهات، ئەوە باش بزانە ئەوەی دەمری ئەمنم نەک ئەتوو، مردنی توو مردنی منەو ژیان پاشی توو مردنەکی پڕ خەم و ئازارە، کلینسەکی لەناو جانتای دەریناو فرمێسکی هەر دوو چاوی سڕیم و گۆتی: گەردەنم ئازاکە، پشتی تێکردم و ڕۆیی، بەدووی داچووم و زۆری لێپاڕامەوە شتەکی نەکا ئەمن بفەوتێنی، فایدەی نەبوو، سواری تڕومبێلی بوو و لێیدا ڕۆیی!

بەخەمباری چوومەوە ژۆرێ، داکم هەستی بە شتەکی کرد، بەران لەبەر مێوانەکان نەیوویست قسانبکا، چووم لەسەر کورسییەکی دانیشتم و دەستم بە نیوچەوانم وەنا، مام حەمەدەمین گۆتی: لۆ نایێی کفتەکەی تەواوکەی، خۆ ئەوەی لە قاپی هوردت کردیە، مایە! گۆتم: بەزیادبی تێرم خوارد، دەستی کابانی خۆشبی، خەجە گۆتی: دەترسێم ئەو ژنە سەر مازیلکەی هاتە ژۆرێ ماحیدەی(معدە)گرتبی، لۆیێ هیچت پێنەخورێ، پلکە مامز گۆتی: وەپێدەچی، ئەو نەوحانە(نەوعانە)بەس دەزانن تەبیحاتی(تەبیعات) پیاوی بگرن، چما هەونکە بیکوژی پیارە چایەکی پێ لێدەندرێ! توڕەبووم و هەستام چوومە ژۆرەکەی خۆم و لێمپارداوە، هەر فکرم لەوەی دەکردەوە، دەبی هەورین بەتەمای چبی، لۆ ئەو قسەی کرد، باشە ئەتوو برێی مەخسەدی کووشتنی ئەو سەرۆک جاشەی بی، باشە کوو ئەو ئیشەی پێدەکرێ، کوو بیگەمێ و نێلم ئەو ئیشەی بکا، ئاخر باش دەزانم تێدەچی!
لەو خەیارانە دابووم، داکم هاتە ژۆرێ، گۆتی: کوڕم عەیبە، هەستە وەرە ئەودیووی و لەگەر ئەو مێوانانە دانیشە، ئاخر ئەوانە لەبەرەتوو هاتینە، گۆتم: دایە، توخوا ئەوە قسەبوو کردیان، کەس نەما قسەی لەسەر بکەن هەورین نەبی! گۆتی: دەتێمبگەینە بزانم هەورین لۆ هاتبوو، باشە وەکی ڕۆیی، ئەتوو لۆ ئەوها تێکچووی، دەپێمبرێ بزانم چیپێگۆتی؟ گۆتم: دایە هیچ نیە، گۆتی: کورە کوڕم کوو هیچ نییە، ئەتوو هەستە لە نەینۆکی تەماشای خۆتبکە، چما ڕوحت لەبەرمایە! پێم باشبوو قسەی لۆ داکم بکەم و بزانی چ ڕوودەدا، لۆیێ گۆتم: دوعای بکە هیچ ڕوونەدا، وا هەستدەکەم هەورین بەتەمای چشتەکیبی! داکم شەپەکی لە سینگیداو گۆتی: ئەی کۆرەبم، هەورین بەتەمای چیە؟ گۆتم: پێی نەگۆتم، بەران گۆتی: ئەگەر شتەکم لێهات گەردەنم ئازاکە، داکم ڕەنگی پەڕی و گۆتی: هەبی و نەبی دەیەوێ زەڕبەکی لەو سەرۆک جاشەی بدا، وەڵلاهی ئەوجارە هەر شتەک ڕووبدا، ئەو سەرۆک جاشە ئاگر لەماریمەش بەردەداو ئەوەی ڕوحی لەبەربی دەیکوژی! گۆتم: جارێ لەگەر بابم قسان مەکە، هەتا بەخۆم بە هێوری پێی دەرێم! گۆتی: باشە کوڕم باشە، دەهەستە وەرەکن مێوانەکان، گۆتم: بەسەرچاو دایە، وا لەبەر خاتری توو دێم!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 703 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] مێدیای کۊمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 150
کوڵەباس
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 27-04-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئاراس ئیلنجاغی ) چە: 29-04-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 703 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
کتېبخانە
مەولە

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,800
ۋېنۍ 106,072
کتېبۍ PDF 19,349
فایلی پەیوەڼیدار 97,384
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
کتېبخانە
مەولە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.36 چرکە(چرکۍ)!