سیڤی میدیاکاری وەرزشی زاگرۆس نانەکەلی
ناو: زیاد سەعدی حەمەد , ناسراو بە (زاگرۆس نانەکەلی)
17-03-1968 لە گەڕەکی خانەقای #هەولێر# لە دایک بووم
دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی هەولێرم بەشی (میکانیک)
پیشە: میدیاکاری وەرزشی
ساڵی 1991بۆ یەکەم جار بەفەڕمی لە ڕاگەیاندن بە گشتی و میدیای وەرزشی بە تایبەت کارم کردو ئێستاش بەردەوامم.
ساڵی 1992تا ساڵی 1996ئەم کارانەم ئەنجامداوە,
1- کۆمێنتاری وەرزشی و ڕاپۆڕتی وەرزشی بۆ ئۆلۆمپیاتی بەرشلۆنە وپالەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و مۆنیالی ئەمەریکای 1994 لە tv و ڕادیۆ و ڕۆژنامە.
2-ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامەی (جیهانی وەرزش) لەرادیۆی هەولێر ساڵی 1992تا ساڵی 1996.
3-گواستنەوەوتەعلیق لەسەر سەرجەم یاریەکانی مۆندیالی 1994 لەئەمەریکا لەگەڵ هاوکارم دکتۆر ووشیار عەبدولرەحمان.
4- دەرکردنی یەکەم ڕۆژنامەی وەرزشی کوردی لە مێژووی ڕۆژنامەگەری وەرزشی کوردی لەگەڵ هاوکارانم مامۆستا سەلاح حەسەن و فریاد #ڕواندز#ی محەمەدسەعیدکوردە و سەنگەرشێخەشەل, ساڵی 1994بەناوی (پاشکۆی مۆندیال) کە ئەم ڕۆژنامە وەرزشیە لە بیرۆکەی خۆم بوو.
فایلکردن و ئاماری هەڵبژاردەکانی جیهان و خول و پاڵەوانیەتیەکانی جیهانی بۆئەرشیفی وەرزشی کوردی.
دەستەی دامەزرێنەر وبەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی (گۆڵ) م بۆ پەرەپێدانی وەرزشی بووم.
ساڵی 2004 تا ساڵی 2011 ئامادەکار وپێشکەشکاری بەرنامەی (ئەستێرەکانی وەرزش لە کەناڵی (عێراقیە ئەتیاف).
ساڵی 2005 تا ئێستا سەرپەرشتیاری گواستنەوەی سەرجەم یارییەکانی کەناڵی (عێراقیە ڕیازی) م، لە هەرێمی کوردستان.
ساڵی2005 ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامەی ستۆدیۆی وەرزشم لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان تا ساڵی 2011.
ساڵی 2006وەکو کۆمێنتار وشرۆڤەکاری وەرزشی ڕوماڵی مۆندیالی 2006ی ئەڵمانیام کرد.
ساڵی 2006تا 2008 جێگری سەرنووسەر ولێپرسراوی لاپەڕەی وەرزشی ڕۆژنامەی (نوێ) بووم.
ساڵانی 2012 و 2013 بەرنامەی (رسالە صحافە الریاچیە) لەگەڵ میدیاکاری وەرزشی (محمد صبری) بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی پێشکەشم کردووە، کەمن هەگبەی هەفتانەی کاروچالاکی وەرزشی کوردستانیم پێشکەش دەکرد.
ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆژنامە نووسانی وەرزشی کوردستان بووم.
لێپرسراوی لاپەڕەی وەرزشی بەدرخان بووم.
ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتیم
ئەندامی کارای ڕۆژنامە نووسانی کوردستانم.
ئەندامی لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان بووم.
پەرتوکێکم بەناوی (گلارا) کەوتە بازاڕ کە کۆمەڵە چیرۆکێکی منداڵانی لە خۆ دەگرت.
چەندین ووتارو ڕەخنەو شیکردنەوە وپێشنیارو بۆچوون و بابەتی مێژووی وەرزشیم لە ڕۆژنامە وگۆڤارە وەرزشیەکان بڵاو کردۆتەوەبەتایبەتی لە ستادیۆم.
بابەت و ڕەخنەوهەواڵ ودیمانە و ستوون وراپۆرتە وەرزشییەکانم لەم ڕۆژنامەو گۆڤارانە بڵاو بۆتەوە(کوردستانی نوێ، پاشکۆی مۆندیال، ستادیۆم، خەبات، خەباتی وەرزشی، ئاسۆی وەرزشی، نوێ، هەولێر، هەولێری وەرزشی، بارازن سپۆرت، بەدرخان، کوردستان ڕاپۆرت، ڕووداوی وەرزشی، گۆڤاری هەفتەنامە، گۆڤاری شووت، گۆڤاری زانکۆی جیهان، گۆڤاری گوڵان، پێگەکانی ئەلیکتڕۆنی گشتی و وەرزشی کوردی).
دەستەی کارگیِڕی ولێپرسراوی ڕاگەیاندن و ئەرشیفی یانەی وەرزشی برایەتیم.
بەشداری چەندین خولی ڕۆژنامەوانی وەرزشی وگشتیم کردووە لە هەرێمی کوردستان ودەرەوەی وڵات.[1]
ئیمێڵ...zagros.journalist@yahoo.com
جیمەیل.. zagros.nanakaly@gmail.com