لە ساڵی 1939 ڕاگەیاندنی کوردی قۆناغێکی تری بڕیوە، لەڕێگەی ڕاگەیاندنی بیستراوەوە ڕادیۆی بەغداد بەشێکی بەناوی (بەشی کوردی) کردۆتەوە.
بەشی کوردی ڕادیۆی بەغدا سەرەتای بە (10-15) خولەک پەخشی بەرنامەکانی دەستپێکرد، دواتر تاوەکو ساڵی (1973)، بەرنامەکانی ڕادیۆکە فراوانکراو ڕۆژانە نزیکەی (16) کاتژمێر بەکوری پەخشی دەکرد. (کامیل کاکەئەمین) بەڕێوەبەر و بێژەری ڕادیۆکە بوە و لەیەکەم وتەیدا لەئیزگەکەوە ڕایگەیاندوە، ئێرە بەغدایە هەریەک لە (#ئیبراهیم ئەحمەد#، #محەمەد ئەمین زەکی بەگ#، #تۆفیق وەهبی#، عەبدولقادر قەزاز، #کەریم زانستی#، عەبدولحەمید ئەتروشی و جەمال بابان) و خوێندکارانی زانکۆی بەغدا و ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی ئەوکاتە هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەری بەڕێوەبەری ڕادیۆکە بون.