دوای ڕاگەیاندنی ڕەزامەندیی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری #سلێمانی#، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ سوپاسی هیممەت و پشوودرێژیی خەڵکی جوامێری پارێزگاکەمان و، بڕیاری بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و، هەوڵەکانی بەڕێزان سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیرانی شارەوانی و دارایی و پلاندانان و ئاوەدانکردنەوە (لە هەردوو کابینەی ئێستا و پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان)و، لیژنەی باڵای پێداچوونەوەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و، پارێزگای سلێمانی و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بۆردی سەرپەرشتیکردنی شەقامی سەد مەتری و هەموو ئەو دڵسۆزانەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بوون بۆئەوەی ئەم پڕۆژەیە لە بەڵێنەوە ببێتە بڕیارو پڕۆژەی جێبەجێکردن، دەکەین.
چاودێر و چاوەڕوانین، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، وەک لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، بەشێوەیەکی شیاو و شایستە ئەم پڕۆژە ستراتیژییە نیشتمانییە بە کات و کوالێتی خۆی جێبەجێ بکەن.
ئومێد دەکەین بە هیممەت و هەوڵی هەموو لایەک، پڕۆژەکان بخرێنەوە سەرپێی خۆیان و لەگەڵ دەستکردن بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی سەد مەتریدا، کاری پێویست بۆ قۆناغەکانی تری پڕۆژەکەش بکرێت، تەریب لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا؛ پڕۆژەی ئەندەرپاسەکانی سلێمانی و بەنداوی چەق چەق تەواو بکرێن و، پڕۆژەی بەنداوی خێوەتە لە نزیکترین کاتدا جێبەجێ بکرێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
#13-02-2020#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,050 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!