ناوی دایک و باوک: حوسنوگوڵ - محەمەد خالید
کات و شوێنی شەهیدبوون: 03-06-2019\13ی جۆزەردان - #ئامەد#
سەرهڵدان مازی کە لە #مێردین# لەدایکبووە، ساڵی 2015 دوای پەرەسەندنی شەڕ لە #کوردستان# هاتە نێو ڕیزەکانی گەریلا. لە کاتێکدا کە فاشیزمی دەوڵەتی #تورک# هێرشێکی دڕندانەی دەکردە سەر گەلەکەمان، هاوڕێمان سەرهڵدان چالاکانە دەست بە تێکۆشان دەکات، بەبوێری و باوەڕبەخۆنەوە دەچێتە پێشەوە. هاوڕێمان سەرهڵدان کە بە پاکی، خۆشحاڵی و هەڵوێستە بەبڕیارەکەی کاریگەری لە هاوڕێیانی خۆی کردووە، بووەتە نموونە. هەڤاڵ سەرهڵدان کە بە شەڕڤانییەکەی ناسراوە، هەموو ئەرکەکانی سەرشانی بەبێ کەموکوڕی جێبەجێ کردووە و لە دژی دوژمن بەفیدایی شەڕی کردووە. بووەتە یەکێک له و هاوڕێیە قارەمانانەی کە لە لجەی ئامەد دژی فاشیزم تا دوایین ساتی ژیانی تێکۆشانی کردووە.[1]