هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# دەربارەی چالاکی هێزەکانی لە عەفرین، ئەعزاز و مارەع لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاشکراکراوە، لەو چالاکیانەدا 3 چەتە کوژراون و 2 چەتەی تریش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 13ی ئادار هێزەکانمان لەدژی خاڵێکی گروپی چەتەی حەمزە لە گوندی کیمار-یسەربە ناوچەی شێراوی عەفرین چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا و 2 چەتەش بریندار بوون.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرینداهاتووە:
ڕۆژی 13ی ئادار هێزەکانمان چالاکییەکیان بەقەناس لەدژی چەتەکان لە دەوروبەری ئەعزاز ئەنجامداوە کە لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراوە.
لە کۆتاییدا بە ئاماژەدان بە چالاکییەکی تر هاتووە، ڕۆژی 13ی ئادار هێزەکانمان لە دەوروبەری گوندی مارع لەدژی چەتەیەکی دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامداوە، لەئەنجامی ئەو چالاکییە چەتەیەک کوژرا.[1]
#15-03-2019#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,087 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!