نووسەر هەوڵی داوە لە ڕێگەی ئەم بەرهەمەوە کاراکتەری ڕاستەقینەی ئافرەتی موسوڵمان بخاتەڕوو، چونکە ئافرەت تایبەتمەندی خۆی هەیە و پێویستە وتاری تایبەت بە خۆی ئاڕاستە بکرێت.
ئەم زنجیرەیە باس لە ژنی سەردەم دەکات، ڕێبەرێکە بۆ سەرکەوتن و پلەبەندییەکە بۆ تێگەیشتن بەو لوتکە بەرزانەی کە ئافرەت دەیەوێت پێیان بگات.
ئەم زنجیرەیە لە دە هەنگاو پێکهاتووە، یەکەم هەنگاویش ئەوەیە کە ئافرەتی موسوڵمان جەستەیەکی پتەو و بەهێزی هەبێت، هەروەها ئەو بابەتانەی کە خانمان لە ڕووی تەندروستی و بەهێزی و جوانییەوە گرنگی پێ دەدەن. لە هەنگاوی دووەمیشدا باس لە گرنگترین ئەندامی جەستە کراوە کە لە ئایینی ئیسلامدا پەیڕەوێکی ڕەوشتی تایبەتی بۆ دانراوە، ئەویش (زمان)ە کە بە کلیلی پەیوەندییە مرۆییەکان دادەنرێت، لەو ڕەوشتانەش: گفتوگۆ و درۆنەکردن و وازهێنان لە مشتومڕ.
هەروەها ئاماژە بە (ڕەوشتەکانی دڵ) دەکات وەک: وازهێنان لە ڕەزیلی و کینە و ناکۆکی و ئێرەیی بردن و گومڕابوون.
ئەم زنجیرە پەرتووکە پێشکەشە بە هەموو خانمێکی چاکەخواز کە دەیەوێت کەشتیی ژیانی نوێ بکاتەوە و درک بەوە بکات کە ڕۆڵ و گرنگیی هەیە لەم ژیانەدا.
وەرگێڕ: ئاورنگ محەمەد
پێداچونەوە: بەهرە محەمەد عەلی
ساڵی دەرچوون: 2013 [1]