نووسینی: عەباس جەلیلیان
بابەت: فەرهەنگ
زمان: کوردی-فارسی- ئینگلیزی
ئێنسکۆپیدیای (کوردیکا) کە فەرهەنگێکی بەربڵاوە، لە نووسینی عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) خەڵکی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا (شائاباد)ی سەر بە کرماشان.
ئێنسکلۆپیدیای (کوردیکا) بە پێداچوونەوەی ورد و نوێ ئامادە کراوە کە بە سێ زمانی کوردی ئینگلیزی و فارسییە و پێکهاتووە لە زاراوەکانی کوردیی (کەلهوڕی، کورمانجی، سۆرانی، هەورامی، لەکی، لوڕی و شەبەک) کە لەلایەن وەشانگەی (دیباچە)ەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەم فەرهەنگە ماوەی ساڵانێکی زۆرە بە شێوەی جیدی و بە شێوازەکانی سەرچاوەی کتێبخانەیی و توێژینەوەی مەیدانی لەلایەن عەباس جەلیلیانەوە کاری لەسەر دەکرێت و بەڕای شارەزایانی فەرهەنگ و ئێنسکلۆپیدیا یەکێک لە کتێبە بەنرخەکان و بە گەورەترین وشەنامەی کوردی دێتە ئەژمارکە لە بواری توێژینەوەی فەرهەنگی کوردیدا چاپ کراوە و گرنگیی خۆی هەیە و زۆربەری شێوەزارەکانی زمانی کوردیی لەخۆ گرتووە و هاوکات بە زمانەکانی فارسی و ئینگلیزیشە.
ئاکۆ جەلیلیان لەدایکبووی ساڵی 1972ی شار ئیسلام ئاوای (شائاباد)ی سەر بە کرماشانە و یەکێکە لە نووسەرە پێشەنگەکانی بووژناەوەی زمان و ئەدەبی کوردییە لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانە و زۆربەی کارەکانی توێژینەوەی مەیدانین لە بواری زمان و فەرهەنگی کوردیدا لە بەرهەمەکانی دەکرێ ئاماژە بکەین بە:
1 فەرهەنگ باشوور: وشەنامەی کوردی خوارین.
2 زەڕینه و سیمینه /بەرگی یەکیم / پەند و ئیدیۆمی کوردی.
3 زەڕینه و سیمینه /بەرگی دووەم/ مەتەڵی کوردی.
4 زەڕینە و سیمینه /بەرگی سێیەم/ هەڵبەستی فۆلکلۆر.
5 زەڕینه و سیمینه /بەرگی چوارم/ بیر و باوەڕە و ئەفسانە کوردیەکان.
6 زەڕینە و سیمینه /بەرگی پێنجەم/ هەڵبەستی شین و شەپۆڕ و ئازیەتی کوردی
7 ڕەنگامه / کورتە چیرۆکی کوردی
8 ئاگر مەلووچ / ڕومان کوردی (یەکەمین ڕۆمانی بە زاراوەی کەلهوڕی)
9 گەنجینەی شێوەزارە ئێرانییەکان، شێوەزارناسی پارێزگای کرماشان /بەرگی یەکەم/
10 تاریکخانه: ناسنامەیەکی نوێ بۆ مێژوویەکی کۆن / بەرهەمێک سەبارەت بە ناوی کوردی ئاواییەکانی کرماشان.
11 فەرهەنگ کوردیکا: گەورەترین وشەنامەی کوردی (دایرەالمعارف). وشەنامەیەک له هەموو زاراوەکانی له باکوور و باشوور و ڕووژهەڵات و هاوکات زمانەکانی ئینگلیزی و فارسیشی تێدا گونجێندراوە.