ناو: فەتاح
نازناو: فەتاح ئەمیری
ساڵی لەدایکبوون: 1946
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #مەنیچێر#ی شاری #بۆکان#
$ژیاننامە$
فەتاح ئەمیری، ڕۆماننووسی هەڵکەوتووی کوردە، ساڵی 1946 لە ئاوایی مەنیچێر سەربە شاری بۆکان لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە شاری #مەھاباد# درێژە پێداوە و دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزراوە. لە سەردەمی پاڵەویدا، ساڵی 1975 بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەستگیر دەکرێ و تا ساڵی 1978 لە زیندان دەبێ. ئێستا لە شاری بۆکان دەژی. شارەزایی و زاڵ بوونی ئەمیری بە سەر زمانی کوردی و بە زاراوەی موکریانیدا بووەتە ھۆی ئەوەی کە ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندووی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی. ساڵی 1993 لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردرا. بەرهەمەکانی بریتین لە:
ھاوارە بەرە (ڕۆمان) 1990
میرزا (ڕۆمان - بەشی دووھەمی ھاوارە بەرە) 1993
زیندەخەو (ڕۆمان) 2003
[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 14,972 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!