خەڵکی کوردستان لەهەر شوێنێکی ئەم دنیایە بن، ئەوانەی بە ویژدانەوە لە دۆزی ڕەوای گەلەکەیان دەڕوانن لە نزیک بوونەوەی بەروارە تاڵەکەی 31ی ئابدا پڕ دەبن لە دڵگرانی و یادەوەری ناخۆش و بێزارکەر. هەرچەندە خیانەت لە نیشتیمان بەتەنها لە 31ی ئابدا کۆتایی نایەت و بەتەنها لایەنێک ئەنجامی نەداوە، بەڵکو (تاوانی شەڕی براکوژی بە دەستی هەموو ئەو پارتە سیاسیانەی ئەنجامدەر بوون،
پێشڕەوی کردنی سوپای ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان تێدایە لە پڕۆسەی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و شەڕی براکوژی و جاشایەتیدا، ڕادەستکردنەوەی ئەندامانی حیزبە کوردستانیەکان بە ڕژێمەکانیان لەلایەن لایەنە کوردیەکانەوە، کوشتنی هاونیشتیمانی بێدیفاع و هەوڵدان بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی حیزبە بچوکەکان) کۆمەڵە تاوانێکن لە چوارچێەوەی خیانەتی نیشتیمانیدا و هەرگیز لەبیر ناچنەوە. بەڵام تاوانی 31ی ئاب ئەو پڕۆسەیەبوو بەهۆیەوە برینی جەرگی سەدان خانەوادەی ئەنفال کولایەوە و کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجەی گریاندەوە جارێکیتر. سەرەڕای بێزارکردن و خەمبارکردنی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان کە چۆن دەبوو جارێکی تر لە تەنیشت دەبابە و پازدار و جاش و جەیشی داگیرکەران ژیان بگوزەرێنن.
وەک دەبینین هەمو ساڵێک لە نزیکبوونەوەی بەرواری 31ی ئابدا، دەویسترێت خیانەت لەبیری خەڵک ببرێتەوە و بە هێنانەوەی دەیان بیانوی جۆراوجۆر لە گرانی ئەو کردە نامرۆڤانەیە کەم بکرێتەوە. جگە لەوەش حیزبە دەسەڵاتدارەکان و هەموو ئەو لایەنانەی بەشداربوون، هەمیشە هەوڵی هاتنەدەرەوە دەدەن لەو خیانەتە، بەڕادەیەک لە ئێستادا بە دەنگی بەرز و ڕاشکاوانە شانازی بەو ڕۆژانەوە دەکەن و بە خەبات و ڕۆژی پاککردنەوەی کوردستان لە دز و پیاوکوژان ناوی دەبەن.
ئێمە لەم بەیاننامەیەدا دەمانەوێت بە هەموو شێوەیەک ئەو پاساو و قسە و قسەڵۆکانە بەرپەرچ بدەینەوە و هیچ بیانویەک بۆ ئەنجامدانی کردەی خیانەت بە ڕەوا نازانین. دەمانەوێت بڵێین پێویستە خەڵکی کوردستان ئەو ڕۆژانە لەبیر نەکەن و هەمیشە لەو یادەدا سەرکۆنە و شەرمەزاری خیانەت لە نیشتیمان بکرێت. دەمانەوێت هەموو ساڵێک بیری بەرپرسان و ئەنجامدەرانی ئەو خیانەتەی بهێنینەوە کە ئەوەی ئێوە کردتان ناپاکی بوو بەرامبەر بە خاک و خەڵکی کوردستان و ئەگەر دادگایەکی دادپەروەر نیە بۆ وەرگرتنی سزای خۆتان، ئەوا لە دەرونی ئێمەدا سزادراون و لەبیری ناکەین.
بۆ ئەوەی ئەو هەوڵە پوچەڵ بکەینەوە کە دەیەوێت خیانەت لە نیشتیمان لەبیری خەڵک بباتەوە، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین ڕۆژی 31ی ئاب وەک ڕۆژی مانگرتن و بێدەنگی دژ بە خیانەت لە نیشتیمان ئەژمار بکەن و هەموو چالاکیە مەدەنی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان ڕابگرن. داواکارین لەو ڕۆژەدا هەر بۆنەیەک یاخود هەر جۆرە بابەتێک وروژێنرا بەبێدەنگی و خۆ بەدورگرتن لە بەشداریکردن تێیپەڕێنین. هەتا بۆ لایەنی پەیوەندیداری بسەلمێنین ئێمە دەمانەوێت خیانەت دووبارە نەبێتەوە و ببێتە کردەیەکی بێبەری و ئەستەم لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی پارت و کەسایەتیە سیاسەکاندا. وە بەم مانگرتن و بێدەنگیە پێتان دەڵێین خیانەت لەبیر ناکرێت. هەتا ئەو کاتەی دەسەڵاتێکی دادپەروەر و مەدەنی دێتەکایەوە و لە بەدەنگەوەچونی قوربانیانی خیانەت و هەموو قوربانیانی کوردستان ڕۆژێک بەفەرمی وەک " ڕۆژی مانگرتن و بێدەنگی لە دژی خیانەت لە نیشتمان" جێگیر دەکرێت و دەچێتە داتاکانی حکومەت و پەرلەمانەوە.
تێبینی: ئێمە ڕووی دەممان لە تەنها لایەنێک نیە و نامانەوێت هەوڵەکەمان ببێتە لێدان لە لایەک و چەند لایەنێکی تر بە سود و قازانج بۆخۆیانی بقۆزنەوە.. لەسەرەتای شۆڕشەکان و خەباتی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی هەتا ئێستا هەر کەسێک خیانەتی لە نیشتیمان کردبێت، ئەم نامەیە دەیگرێتەوە و لێی دەرناچێت.
ناوەکان :
هێمن ڕەئووف – ڕێکخەری کەمپین - کەنەدا
1/ فەرمان خێڵانی - ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
2/ عەبدول قەرەگۆلی - چالاکی مەدەنی- سوید
3/ هانا عەلی – چالاکی مەدەنی و مافەکانی ژنان - کەنەدا
4/ گۆران ڕەحیم - شاعیرو چالاکوانی سیاسی - واشنتۆن
5/ گۆران دوکانی – ڕۆژنامەنوس – ئەمریکا
6/ ستارە عارف – ڕۆژنامەنوس – باشوری کوردستان
7/ ئاسۆ جبار – نوسەر – ئەمریکا
8/ قادر نادر – نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید- سوێد
9/ مەریوان مەغدور – چالاکی سیاسی – دانیمارک
10/ عەبدوڵڵا سلێمان مەشخەڵ – شاعیر - کەنەدا
11/ توانا عومەر – جێگری سەرنوسەری گۆڤاری هۆنیا – باشوری کوردستان
12/ حەمە کاکە ڕەش – شاعیر – سوێد
13/ کەژاڵ نوری – شاعیر و چالاکی پرسی ژنان – هۆڵەندا
14/ بەڕێز تاسان – بێکار – هەولێر
15/ کامەران موحەمەد – ڕۆژنامەنوس – هەولێر
16/ کامەران عەزیز – نوسەر – ئەڵمانیا
17/ کۆشان عەلی زەمانی – ڕۆژنامەنوس – هەولێر
18/ جیهاد حەمە کەریم _ نوسەر و چالاکی مافی مرۆڤ – نەرویج
19/ تریفە ئەمین – چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
20/ تەنیا محەمەد – شاعیر و تەنزنوس – ڕانیە
21/ نەژاد سیوەیلی – ڕۆژنامەنوس – کەنەدا
22/ دکتۆر کەمال میراودەلی – نوسەر و سیاسەتوان – بەریتانیا
23/ پشتیوان عەلی - دەرچووی بەشی جوگرافیای زانکۆی سلێمانی
24/ ڕەنجدەر گراوی - چالاکی مەدەنی - هەولێر
25/ پێشره و ئیسماعیل - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
26/ هیوا عەبدوڵڵا - ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
27/ ڕێکخراوی گەنجانی ئازادیخواز لە کوردستان
28/ ڕێکخراوی کوردستان فۆروم - بەلجیکا
29/ یاسین ئامێدی - چالاک لە ڕێکخراوی ئاسۆ - بەلجیکا
30/ لوقمان مەحمود - زیندانی سیاسی - بەلجیکا
31/ سەوسەن سەعید - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
32/ دیار عەلی نەجم - خوێندکار - بەلجیکا
33/ ناز عەلی - خوێندکاری زانکۆی سلێمانی
34/ ئاکۆ کەریم - ڕۆژنامەنوس - سلێمانی
35/ چنار عەلی - خوێندکاری زانکۆی سلێمانی
36/ ڕۆمان سەلام – شانۆکار – بەریتانیا
37/ ساڵح میراودەلی – خاوەن ئیمتیازی سایتی پێنوسەکان – بەریتانیا
38/ مستەفای حەسەنە گەورە – نوسەر- سلێمانی
39/ سۆران کۆستە – نوسەر و چالاکوان-
40/ زریان کاکە – خوێندکار- بەریتانیا
41/ دانا عومەر – خوێندکار – سلێمانی
42/ پێشڕەو حەسەن – ئەڵمانیا
43/ موحەمەد ئەحمەد – سوێد
44/ کاوە سور – نوسەر – کەنەدا
45/ جوتیار چۆمانی – ڕۆژنامەنوس – هۆڵەندا
46/ خالید ڕەزا – پێشمەرگەی دێرین – هۆڵەندا
47/ خەندان حەمە جەزا – چالاکوانی بواری ژنان – نەرویج
48/ کاوە ئەحمەد – شێوەکار – ئەڵمانیا
49/ بەناز ساڵح – نەرویج
50/ ئەیوب حسێن مەعروف – چالاکی سیاسی – ئەڵمانیا
51/ کۆچەر فواد حەمە ڕەشید – ئەڵمانیا
52/ نەریمان ئەحمەد – کارمەندی کۆمەڵایەتی – سویسرا
53/ ڕێکخراوی کۆبەندی گەشەپێدان – کوردستان
54/ بەختیار ئەمین – دانیمارک
55/ ئارام ئەحمەد عەلی – نوسەر – هۆڵەندا
56/ سالار یاسین – کەنەدا
57/ هێمن کەمال عەبدوڵڵا – ئەڵمانیا
58/ ئاوات عەلی " ئاواتی خاڵە" – سوێد
59/ ئاسۆ گۆران – چالاکی مەدەنی – بەریتانیا
60/ ڕاوکەر خدر – ڕۆژنامەنوس- سلێمانی
61/ چۆمان عوسمان – ڕۆژنامەنوس – هەڵەبجە
62/ هەردی ئەحمەد – شاعیر و چالاکی مەدەنی – بەریتانیا
63/ ئیبراهیم فەرەج ئەمین – ئەمریکا
64/ زریان ڕەسوڵ – بەریتانیا
65/ ڕێباز مەحمود – شاعیر – هۆڵەندا
66/ کامیل ئەحمەد مام دەروێش – چالاکی مەدەنی – ئەڵمانیا
67/ دکتۆر هۆشمەند عەلی - مێژووناس و شارەزا لە سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوین – ئەمریکا
68 / د.چۆمان هەردی – نوسەر
- 29-08-2013