ناو: ڕۆستەم
نازناو: خامۆش
ناوی باوک: جەلیل ئیبراهیم مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1980
شوێنی لەدایکبوون:گوندی (کانی کوردە) ی سەربە شارەدێی ئاشتی، شارۆچکەی #کۆیە# ، پارێزگای #هەولێر#
ئاستی خوێندن: قۆناغی ئامادەیی - بەشی وێژەیی
$ژیاننامە$
- ڕۆستەم خامۆش، بەشێکی تەمەنی منداڵیی لە گوندی (کانی کوردە) بووە و هەر لەوێ خراوەتە بەرخوێندن، دواتر ماڵیان چۆتە شارۆچکەی کۆیە و پاشان ئۆردوگای (تۆبزاوە) ، کە ئێستا بووە بە شارەدێی (ڕزگاری) لە سنووری شارۆچکەی خەبات، دواجار چوونەتە شاری هەولێر و زۆربەی تەمەن و ژیانی هەر لە شاری هەولێر بەسەر بردووە و ئێستاش لە شاری هەولێر نیشتەجێیە.
- لە قۆناغی سەرەتاییدا خوێندکارێکی زیرەک بووە، بۆیە لە پۆلەکانی: (یەکەم و دووەمی) سەرەتاییدا بە یەکەم دەرچووە.
- لەگەڵ خوێندنی قوتابخانەدا هەمیشە کاری کردووە بۆ بژێوی ژیان.
- جگە لە کتێبەکانی خوێندنی قوتابخانە، هەر لە تەمەنی منداڵیی و مێرمنداڵییدا، ئاشنا و خولیای کتێب خوێندنەوە بووە، بە تایبەتی کتێبە ئەدەبییەکان.
- دوای زیاتر لە ساڵ و نیوێک، لە نەخۆش کەوتنی باوکی، لە ڕێککەوتی 17-10-1994، باوکی کۆچی دوایی دەکات، کە ئەو کات ڕۆستەم خامۆش تەمەنی تەنیا (14) ساڵ بووە، بەهۆی مردنی باوکی، زیاتر هەستی بە تاڵیی و سەختیی ژیان کردووە و شانی داوەتە بەر ئیش و کار بۆ بژێوی ژیانی خانەوادەکەیان، هێشتا هەر منداڵ بووە، کە ئەو بەرپرسیاریەتییە گران و قوورسەی کەوتووەتە ئەستۆ.
- لە ساڵی (1996) ی زایینیدا، هەستی بە بوونی بەهرەی شیعریی کردووە لە خۆیدا و هەر لەو ساڵەدا دەستی بە شیعر نووسین کردووە.
- لە تەمەنی (20) ساڵیدا و لە ساڵی (2000) ی زایینی، ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و چوار منداڵی هەیە، کە دوو کوڕ و دوو کچن.
- لە ساڵی (2000) ی زایینیدا، زیاتر ڕووی لە ئەدەبی منداڵان کردووە و یەکەم شیعری بە ناونیشانی (باڵندەیەکی بەندکراو) بوو، کە هەر لە ساڵی (2000) دا بۆ منداڵانی نووسیوە و لە کتێبی (گوڵی ئاوات) دا بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو کتێبە لە ساڵی (2019) دا چاپکراوە.
- لە زۆر بوار شیعر دەنووسێ، بەڵام زیاتر گرنگی بە ئەدەبیاتی منداڵان داوە و هەر لەو بوارەدا چالاکتر دەنووسێت و بڵاودەکاتەوە.
- جگە لە شیعر نووسین، چەندین چیرۆک و وتاری لەبارەی ئەدەبی منداڵان نووسیوە و لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، هەروەها چەندین دیمانەی لەگەڵ شاعیران و نووسەران و شارەزایانی بواری ئەدەبیاتی منداڵان ساز کردووە و بڵاوی کردوونەتەوە.
=KTML_Bold=• یەکەم شیعری بڵاوکراوەی بۆ گەورە ساڵان:=KTML_End=
- یەکەم شیعری بە ناونیشانی (ئەی محەمەد) لە ژمارە (685) ی ڕۆژنامەی (یەکگرتوو) بڵاوکردووەتەوە لە ڕێککەوتی 15ی4ی 2008.
=KTML_Bold=• یەکەم شیعری بڵاوکراوەی بۆ منداڵان:=KTML_End=
- یەکەم شیعری بۆ منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان، بەناوی (بەرەو خوێندنگا) لە ژمارە (906) ی ڕۆژنامەی (یەکگرتوو) بڵاوکردووەتەوە لە ڕێککەوتی 10ی9ی 2012، کە ئەو ڕۆژە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن لەو ساڵەدا.
=KTML_Bold=• یەکەم شیعری بڵاوکراوە بۆ منداڵان لە گۆڤاری کەکۆن:=KTML_End=
- یەکەم شیعری بڵاوکراوە بۆ منداڵان لە گۆڤاری کەکۆن، شیعرێکی ڕۆستەم خامۆش بوو بەناوی (قوتابخانە) ، کە لە ژمارە (44) دا بڵاوکراوەتەوە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2016.
=KTML_Bold=• بڵاوکردنەوەی شیعر و بابەتەکانی:=KTML_End=
- تا ئێستا لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەی کاغەزیی و ئەلیکترۆنی و ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، شیعر و بابەتەکانی بڵاوکراونەتەوە، کە بریتین، لە:
(17 ڕۆژنامە و 36 گۆڤار و 36 ماڵپەڕ و 8 بڵاوکراوەی کاغەزیی و ئەلیکترۆنی) .
1- ڕۆژنامەکان: بریتین لە: (یەکگرتوو، باسک، #هەڵەبجە# نیوز، کوردستانی نوێ، خەبات، وشە، ئاژانس، سیروان، لە #کەرکووک#، سیروان، لە #سنە#، ڕۆژان، لە سنە، زەمەن، زاری کرمانجی، پردێی ئازاد، ڕێگای کوردستان، هەولێر، ئەڤرۆ، کوردستانی گەورە) .
2- گۆڤارەکان: بریتین لە: (جگەرگۆشەکان، گوڵەکان، خەندە، جۆلانێ، ژیار، بەرات، هیوای تۆ، پەیامی ڕاستی، نەوەی نوێ، کەکۆن، زەنگ و بەنگ، پەپوولە، سڤۆرە، ڕامان، دیوان، بڕیار، نواڵەی نوێ، خازر، بەیان، #مەهاباد#، گڕوگاڵی نوێ، شاخی ڕەش، ئاییندەی ژینگە، کەرکووکمان، پێنووسەکەم، یادما، ئاییندە، ئاوزین، نامۆ، شارباژێڕ، کانی، هەنگ، کوردجینیەس- بۆ گەورەساڵان، کوردجینیەس- بۆ منداڵان، بەرنامەگە ﮪ، نەهری) .
3- بڵاوکراوەی کاغەزیی و ئەلیکترۆنی:
- تاکوو ئێستا لە (8) بڵاوکراوەی کاغەزیی و ئەلیکترۆنی، چەندین شیعر و بابەت و دیمانەکانی بڵاو کراونەتەوە.
- چیرۆکێکی بە ناونیشانی (ئافەرین هێما) ، کە بۆ منداڵانی نووسیوە، لەلایەن هەڵۆ عەبدوڵڵا هەمزە وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی و لە ژمارە (2) ی گۆڤاری (کوردجینیەس) ی تایبەت بە منداڵان، بە ناونیشانی (!Good job Hema) بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی 2022.
$سروود و گۆرانی:$
- چەندین شیعری، کە بۆ گەورەساڵان و منداڵان نووسیون، ئاوازیان بۆ دانراوە و لەلایەن هونەرمەندانەوە کراون بە سروود و گۆرانی.
• شیعر لە پڕۆگرامی خوێندن:
شیعرێکی ڕۆستەم خامۆش بە ناونیشانی (وارێ مە) ، کە بە زاراوەی کرمانجیی سەروو (بادینی) نووسیویەتی، لە کتێبی خوێندنی کوردی- قۆناغی بنەڕەتی- پۆلی دووەم- وەرزی یەکەم، دانراوە و دەخوێندرێ.
$ کتێبە چاپکراوەکانی:$
- تا ئێستا (8) کتێبی چاپکردووە، کە بریتین لە:
1. داری هیوا، شیعر بۆ منداڵان، ساڵی 2017، هەولێر.
2. گوڵی ئاوات، شیعر بۆ منداڵان، ساڵی 2019، هەولێر.
3. ژینگەی کوردستان، شیعر بۆ منداڵان، کۆکردنەوە و ئامادەکردن، ساڵی 2020، هەولێر.
4. دۆستی ژینگەم، هۆنراوەی ژینگەیی بۆ منداڵان، ساڵی 2021، #سلێمانی#.
5. باخی ئومێد، شیعر بۆ منداڵان، ساڵی 2021، سلێمانی.
6. هاوڕێی پێنووس، شیعر بۆ منداڵان، ساڵی 2021، هەولێر.
7. ئەدەب و هونەری منداڵان، چاوپێکەوتن لەبارەی ئەدەب و هونەری منداڵان، بە هاوبەشی لەگەڵ د. هاوژین سڵیوە، ساڵی 2022، کۆیە.
8. دیداری ئەدەبی منداڵان، چەند توێژینەوەیەکی ئەدەبیی و ڕەخنەیی، بە هاوبەشی لەگەڵ چەند نووسەرێک، ساڵی 2022، سلێمانی.
$چاوپێکەوتن و لێدوان:$
- تا ئێستا چەندین چاوپێکەوتنی لەگەڵ سازکراوە، لە: ماڵپەڕ و ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ناوخۆیی و ئاسمانیی و سۆشیالمیدیا، کە تاکوو ئێستا سەرجەمیان دەکاتە: (58) چاوپێکەوتن، لەگەڵ (9) لێدوان لەبارەی ئەدەبی منداڵان و لەسەر پرس و بابەتی جۆراوجۆر بۆ میدیاکان.
$کۆڕی شیعریی و چالاکییەکان:$
- لە دوو کۆڕی شیعر خوێندنەوە بەشدار بووە، کە بە هاوبەشیی لەگەڵ چەند شاعیرێکی دیکە بۆیان ساز کراوە.
1. ساڵی 2015، لە #چەمچەماڵ#.
2. ساڵی 2016، لە هەولێر.
- لە ڕێککەوتی 4ی9ی 2022، بە توێژینەوەیەک، بە ناونیشانی (ڕۆڵی ڕاگەیاندن، لە ئەدەبیات و ڕۆشنبیریی منداڵاندا) بەشداری لە دیداری ئەدەبی منداڵان کردووە لە شاری سلێمانی.
- لە ڕێککەوتی 15ی10ی 2022، بە پێشنیار و ڕاسپاردەیەکی (15) خاڵیی بەشداری لە یەکەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی و ئەدەبی هاچەرخی منداڵان کردووە لە شاری سلێمانی.
$خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسنامە:$
- لەپای نووسینی بۆ منداڵان بە تایبەتیی و بە گشتی، وەک شاعیر و نووسەر، یان وەک هاوکاریکردنی گۆڤارەکان بە نووسینەکانی، چەندین خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی پێ بەخشراوە، کە بریتین لە:
- گۆڤاری (گوڵەکان) ، ساڵی 2015
- گۆڤاری (ژیار) چوار جار، ساڵەکانی 2016، 2018، 2019، 2022
- ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ساڵی 2018
- کۆمەڵەی شاعیرانی کورد، ساڵی 2018
- دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2019
- کەناڵی ئاسمانیی سپێدە، ساڵی 2019
- ڕێکخراوی بەهرەمەند بۆ هۆشیاری منداڵان، ساڵی 2020
- ڕێکخراوی هاوڕێیەتی منداڵانی کورد- ئەمریکی، ساڵی 2020
- ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە، ساڵی 2020
- گۆڤاری (پەیامی ڕاستی) ، ساڵەکانی 2020، 2021
- ڕێکخراوی ڕێباز فاوەندەیشن و دەزگای میدیایی ڕاچڵەکین، ساڵی 2021
- ڕێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە، ساڵی 2021
- کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردجینیەس، ساڵی 2021
- ڕۆژنامەی (سیروان) لە کەرکووک، ساڵی 2021
- گۆڤاری (زەنگ و بەنگ) لە #دهۆک#، ساڵی 2021
- یەکێتیی نووسەرانی کورد - لقی سلێمانی، ساڵی 2022
- خەڵاتی شەماڵ موفتی بۆ ژینگەپارێزی، ساڵی 2023
[1][2]