کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,987
ۋېنۍ 106,356
کتېبۍ PDF 19,330
فایلی پەیوەڼیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,399
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ڕێباز مستەفا
نۋیستەکاتا بە ڕانۋیسېۋی پوختە پەی کوردیپێدیای کېیاندۍ. ئېمە پەی شمەیشا ئەرشیڤ کەرمۍ و پەی ھەتاھەتای چە فۆتیای پارېزنمېشا!
پېڕە: ژیواینامە | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێباز مستەفا

ڕێباز مستەفا
ڕێباز مستەفا جەعفەر، نووسەر و وەرگێڕ، لە مایسی 1962 لە شاری ڕواندز، لەباشووری کوردستان لەدایکبووە، لەخانەوادەی سەیدەکانە، خێزاندارەو چوار منداڵی هەن بەناوەکانی (زاگرۆس، زاخۆ، زنار و زریان) . سەید مستەفای باوکی یەکێک بوو لەفەرماندەکانی یەکەم گەڕی شەڕی چەکداریی نێوان هێزە کوردییەکانی باشووری کوردستان و هێزە چەکداریەکانی حکومەتی ئێراق کە بەشۆڕشی ئەیلول ناسراوە، کە لەدوایین ڕۆژەکانی ئەو شۆڕشە لە گوندی بەرسیرین نزیک ڕواندز شەهیدکراوە؛ بەمهۆیەوە ڕێباز و ئەندامانی دیکەی خانەوادەکەی ڕووبەڕووی ڕاگواستنی زۆرەملێ بۆ ناوەڕاستی ئێراق و دواتریش ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونەتەوە. لە لاوێتیەوە فێری زمانی فارسی و عەرەبی بووەو لە ساڵی 1991ەوە لە بواری نووسین و وەرگێڕاندا یەکێکە لەناوە دیارەکانی باشووری کوردستان. تائێستا زیاتر لە (35) پەڕتووکی لەبوارە جیاجیاکاندا چاپ و بڵاوکراونەتەوە. هەروەها نووسین و بابەتە وەرگێڕدراوەکانی بەبەربڵاوی لەگۆڤارو ڕۆژنامەکانی کوردستان بڵاوکراونەتەوە.
لەیادداشتێکیدا بەناوی (سەرنجێک بۆ وەرگێڕی تازەکار) ، ڕوو لەو کەسەی دەیەوێ بێتە نێو بواری وەرگێڕان، ڕێباز مستەفا دەڵێت:
یەکەم ئەرکی وەرگێڕی باش ئەوەیە وەک بەرهەمێکی هونەری لە وەرگێڕان بڕوانێت، بەرهەمی هونەری ئەگەر لەکاتێکی زانراویش بخوڵقێت، بۆ کاتێکی دیاریکراو نییە. ڕەنگە پێیەکی لەرابردوودا بێت، بەڵام لەئاییندەشدا بژیت. وەرگێڕانیش بەهەمانشێوە ئەگەرچی لەزەمەنێکی دیاریکراودا ئەنجامدەدرێت و بڵاودەکرێتەوە، بەڵام دەبێ مۆرکی مێژوویی بەرهەمە ڕەسەنەکەی تێدا بپارێزرێت. بەشێکی گرنگی ئەو مۆرکە مێژووییە لەزماندا ڕەنگدەداتەوە، ئەگەر وەرگێڕ خەسڵەت و تایبەتمەندیە هونەرییەکانی بەرهەمە ڕەسەنەکەی لەبەرچاوانەگرت، جیاکەرەوە هونەرییەکانی بەرهەمەکە کاڵ دەبنەوەو ڕۆحی بەرهەمەکە لەنێودەچێت. نووسەران تایبەتمەندی و خەسڵەت و شێوازی تایبەت بە خۆیان هەیە لە نووسیندا. نووسەر هەیە لە دەربڕین و قسەکردنی ئاسایی خۆیدا نوکتەباز و دەم بەپێکەنین و گاڵتەچییه، نووسەری وا هەیە لەسەرەخۆ، ‌ وردەکار، وریا و لە هەمان کاتدا قسەکانی بە هێما و پێچ‌وپەنا دەر‌دەبڕێت، هی واش هەیە وشک و ڕەقەکارە و هیچ ناسککاری و گاڵتە و گەپێک نازانێت، بمانەوێت، یان نا ئەو تایبەتمەندییانە‌ لە نووسینەکانیشیاندا ڕەنگ دەدەنەوە، بۆیە وەرگێڕی باش ئەوەیە کە بتوانێت ئەو خەسڵەت و تایبەتمەندیانەی نووسەری بەرهەمی یەکەم لە وەرگێڕانەکەیدا ڕەنگ پێبداتەوە. بۆیە دەڵێم وەرگێڕان هونەرە، هونەرێکە دوو پایەی بنەڕەتی هەن: یەکەمیان تێگەیشتنێکی تەواوە لەو زمانەی کە لێیەوە وەریدەگێڕی، دووەمیشیان داڕشتنەوە و جێکردنەوەی ئەو تێگەیشتن و هەڵێنجانەی کە وەرتگرتووە لە چوارچێوەی ئەو زمانەی کە بۆی وەردەگێڕی.
لە هەموو زمانەکاندا وشەیەک بۆی هەیە چەندین واتای جیاوازی هەبێت، یان بەپێچەوانە چەندین وشە کە لە نووسین و گۆکردندا وەک یەکن، کەچی تەنیا یەک واتایان هەبێ. وەرگێڕی باش دەبێ زۆر ئاگادار‌ بێت و لێی تێکنەچێت، دەبێ لە میانی خوێندنەوە و لە چوارچێوەی ڕستەدا بە تەواوی وشە و ماناکان ساغ بکاتەوە و لە وەرگێڕانیاندا وشەی گونجاو و ئەو وشەیەی کە لە هەمووان جوانتر و خۆشئاوازترە لە شوێنیان دابنێت.
وەڕگێڕ دەبێبایەخی تەواو بەخاڵبەندی بدات. بە بەراورد لەگەڵ زمانە پێشکەوتووەکانی دنیا، لە نووسین‌ و ئەدەبیاتی کلاسیکی نەک ئێمە، بەڵکوو هی میللەتانی دەوروبەریشمان ڕەچاوی خاڵبەندی نەکراوە. خۆشبەختانە ئێستا نووسەرانی ئێمەش بە لاساییکردنەوەی داڕشتنی نووسەرانی دیکە بەتایبەت لاساییکردنەوەی نووسەرە ڕۆژاواییەکان بایەخ بەو خاڵە دەدەن، بەڵام هێشتاش هەوڵەکان سەرەتایین. خاڵبەندی زۆر یارمەتیی تیگەیشتنی باسەکە دەدات و دەبێ نووسەرانمان بەوردی ئاگادار بن و لە شوێنی پێویست نیشانەکانی وەک پرسیار، سەرسوڕمان، گوفتار، هێڵی دەستپێک، پارانتیز، سێ خاڵی بەدوای یەک و خاڵی کۆتایی ڕستە و ئەوانی دیکەش بەپێی پێویست دابنێن، چونکە فەرامۆشکردنی تەنیا یەکێک لەمانە ڕەنگبێ مانای تەواوی ڕستەیەک بگۆڕێت. وەرگێڕیش دەبێ وەک نووسەر لە داڕشتنەوەی بابەتەکەی لای خۆی بەتەواوی ڕەچاوی خاڵبەندی بکات، بەڵام ئەو خاڵبەندییەی وەرگێڕ مەرج نییە وەک هی نووسەری دەقە ئەسڵییەکە بێت، بەڵکوو دەبێ بەپێی پێویست و داڕشتنی وەرگێڕەکە بێت، چونکە هەر زمانێک داڕشتن و ڕستەسازیی تایبەت بە خۆی هەیە، خاڵبەندیش دەبێ لە چوارچێوەی ئەو داڕشتن و ڕستەسازییەدا ئەنجام بدرێت.
هەروەها لەبارەی زمانی کوردی و ڕۆڵی وەرگێڕان لەپەرەپێدانی زمانی کوردیدا ڕێباز مستەفا دەڵێت:
زمانی کوردی زۆر دەوڵەمەندە و نووسەران و وەرگێڕەکانمان ئەگەر خۆیان بە شێوەزاری ناوچەیەکەوە نەبستنەوە و تای شارچێتی و ناوچەگەرێتی و یەک شێوەزاری نەیانگرێت و شێوەزارە جیاجیاکانی کوردی فێر ببن و لەنێو ئەو شێوەزارانەدا وشەی جوان و لەسەر زاران خۆشتر وەربگرن و بیانخەنە نێو پەڕتووک و نووسینەکانی خۆیانەوە، هەر نووسینێکیان بە باشی لای خوێنەر وەردەگیرێت و زمانەکەشمان دەوڵەمەندتر و فراوانتر دەبێت، کە بە دڵنیاییەوە ئەمە هەم کارێکی پێویست و هەم ئەرکێکی نیشتمانییە. وەک چۆن دایباب و حەکایەتخوێن و دەنگبێژ و شاعیرە گەورەکانمان تا ئێستا بە هەوڵ و خەباتی خۆیان توانیویانە زمانەکەمان بپارێزن و بەپاکی و پاراوییەوە بیهێڵنەوە و سەرەڕای ئەو هەموو ئاستەنگ و دوژمنکارییەی بەرانبەری کراوە لێنەگەڕێن ڕەسەنایەتی و شیرینییەکەی خۆی لە دەست بدات، لەمەودواش لەسەر نووسەر و وەرگێڕ و شاعیرانمان پێویستە بیپارێزن و ڕۆژ دوای ڕۆژ دەوڵەمەندتری بکەن و هەموو وشە و دەستەواژە کەمتر بیستراوەکانی ناوچە و شێوە ئاخاوتنە جیاجیاکان بخەنە نێو نووسینەکانیانەوە.
ڕێباز مستەفا دەڵێت: ئەم سەرنجەی دەیخەمەڕوو بۆ زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییە.ە درووستە، ئەگەر بچینە ناو سرووشتەوە، زمانی کوردییەکێکە لە دەوڵەمەندترین زمانەکانی جیهان. زمانێکە کە بۆ هەموو وێنەیەکی سرووشت، چەندین وشەی هەیە. بۆ هەر گیانلەبەرێکی سرووشتی کوردستان، بە گژوگیاو زیندەوەرەکانەوە، تا خاک و درەخت و چیاو، بۆ ڕەفتار و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیە سادەکانی نێوان مرۆڤەکان، هەنبانێکی پڕاوپڕی هەیە لە وشەو دەستەواژەو ئیدیۆم، بەڵام کە دەچینە ناو شار، نێو شارستانییە.، هەست بە کێماسییەکانی زمانی کوردی دەکەین. درک بەوە دەکەین کە زمانی کوردی بە بەراورد لەگەڵ زمانە زیندووەکانی دیکە لە درووستکردنی وشە بۆ ناساندنی بەرهەمەکانی شۆڕشی هزری و دەستەواژە سیاسییەکان، لە کەرەستەو بەرهەمەکانی شۆڕشی پیشەسازی، هەروەها لە کەرەستەو بەرهەمەکانی شۆڕشی زانیاری، لە دەستەواژە زانستییەکان، لەچەمکە فەلسەفیەکان، لە پێشبڕکێی خێرای مرۆڤەکان لە بواری زانستە سرووشتی و زانستە مرۆییەکان، تەواو لاواز و بەجێماوە. وەرگێڕان دەتوانێ بەشداریێکی گرنگی هەبێت لە پڕکردنەوەی ئەو کێماسیانە، بەڵام بە جۆرێک کە تای تەرازووی زمانی کوردی لەبەرانبەر تای دەستەواژەکانی دنیای شارستانییە. دانەکەوێت. ئەمە پێویستی بە پلانێکی زیرەکانە و سیاسەتێکی درووست هەیە.


ڕێباز مستەفا تا ئێستا (35) بەرهەمی لەبوارە جیاجیاکاندا چاپ و بڵاوکراونەتەوە، هەروەها نووسین و وەرگێڕانەکانی بەربڵاوی لەگۆڤارو ڕۆژنامەکانی کوردستان بڵاوکراونەتەوە. ئەمانە بەشێکن لەبەرهەمە چاپکراوەکانی ڕیباز مستەفا:

1_ لیبڕاڵیزم و دیموکراسی/ نۆربێرتۆ بۆبیۆ/ وەرگێڕی فارسی: بابەک گوڵستان/ چاپی یەکەم، سلێمانی 2000/ چاپی دووەم: هەولێر، سەنتەری لێکۆڵینەوەی فیکری و ئەدەبیی نما، 2011 - چاپی سێیەم: هەولێر، مەکتەبی گەشەپێدانی بیر و ھۆشیاریی ی.ن.ک/ 2021.
2_ دیموکراسی لەڕووی مێژوویی و تیوریەوە/ ئانتۆنی ئاربڵاستەر/ سلێمانی- خانەی وەرگێڕان 2002.
3_ کۆمەڵی مەدەنی ئازادی، ئابووری و سیاسەت/ موسا غەنینەژاد/ سلێمانی 2001.
4_ گەشتەکانی مارکۆپۆلۆ/ زوهرە میرتاهیر/ سلێمانی2005.
5_ سەڵاحەدینی ئەیووبی یان کورد لەمیسر/ جۆرجی زێدان/ وەرگێڕی فارسی: محەمەد عەلی شیرازی/ سلێمانی 2004.
6_ سپێدان ئێرە ئارامە (ڕۆمان) / بۆریس ڤاسیلیڤ/ وەرگێڕی فارسی: گامایون/ بە هاوکاری لەگەڵ زرارجۆڵ/ سلێمانی2003.
7_ سەمای مەرگ (کۆمەڵەچیرۆک) / بوزۆرگ عەلەوی/ سلێمانی2002.
8- تایبەتمەندیەکانی کادیر و ڕۆڵی حزب لەپێگەیاندنیدا (نووسینو ئامادەکردن/ سلێمانی2000.
9_ محەمەدی قازی کێیە و چیکردووە؟/ عەلی ساڵحی/ سلێمانی 2006دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/ سلێمانی2006.
10_ دوو سەدە بێدەنگی/ د. عەبدولحسێن زەرینکوب/ بە هاوکاری لەگەڵ د. موسا محەمەد/ هەولێر2008 دەزگای موکریانی.
11- سەرکەوتنی بیر/ ئۆرایزن سویت ماردن/ وەرگێڕی فارسی: ڕەزا سەید حسێنی/ هەولێر2008.
12_ ئاشنابوون بەئەفڵاتوون/ پۆل ستراتێرن/ سلێمانی 2005.
13_ ئاشنابوون بەئەرەستۆ/ پۆل ستراتێرن/ سلێمانی2007.
14_ ئاشنابوون بەهیگل/ پۆل ستراتێرن/وەرگێڕی فارسی: مەسعود عولیا/ هەولێر بنکەی بڵاوکردنەوەی ئەدەب و ڕووناکبیریی نما 2005.
15_ ئاشنابوون بەدیکارت/ پۆل ستراتێرن/ سلێمانی2006.
16_ ناسیۆنالیزم/ ڕیچارد جێی/ سلێمانی2003.
17_ ناسیۆنالیزم/ فرێد هالیدای/ وەرگێڕی فارسی: ئەحمەد عەلیخانی/ سلێمانی2002.
18_ باشترین هۆنراوەکانی نیچە/ بۆفارسی شوجاعەدینی شەفا/ هەولێر دەزگای موکریانی2008.
19_ یاداشتەکانی ڕۆژانی تەنیایی/ گابریل گارسیا مارکیز/بۆ فارسی: محەمەدرەزا ڕاهوەر/ هەولێر دەزگای وەرگێڕان2007.
20- بڕوانە، فورات خوێناوییە (ڕۆمان- بەرگی یەکەمی چیرۆکی دوورگە) /یاشار کەمال .هەولێر 2008.
21_ بنچینەکانی فیدڕاڵیزم/ ئەسەدوڵڵای ئەلەم/ سلێمانی، خانەی وەرگێڕان 2004.
22_ ئانارشیزم (پەڕتووکی گیرفان) / د. مستەفا ڕەحیمی/ سلێمانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2002.
23_ ئاوخواردنەوەی مێروولە (ڕۆمان - بەرگی دووەمی چیرۆکی دوورگە) /یاشار کەمال/ لەدەزگای موکریانی 2012.
24- کەڵەشێری بەرەبەیان (ڕۆمان - بەرگی سێیەمی چیرۆکی دوورگە) / یاشار کەمال.دەزگای موکریانی2013.
25_ چیرۆک و چیرۆکنووس/ مەنسووری یاقووتی، سلێمانی 2000.
26_ مرۆڤ و ئاژەڵ/ سادقی هیدایەت، چاپ و بڵاوکردنەوەی سۆران، 2013.
27_ دێو! دێو!/ بۆزۆرگی عەلەوی/ هەولێر، چاپخانەی شەهاب، 2016.
28_ چیرۆکەکانی شکسپیر. داڕشتنەوەی: چاڵز و مێری لام، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر، 2016.
29_ بەردی سەبووری/سادقی چووبەک/ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/ سلێمانی، 2019.
30_ تیرۆر، تیرۆریزم و تیرۆریزمی نێودەوڵەتی/ عەلیڕەزا سەمیعی و عەبدولکەریم سالکی/ سلێمانی، دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە، 2016.
31_ قوربانیی ژمارە 256/ (کلاغی لای موهایم) گەلاوێژ نەزەریان، سلێمانی، 2022.
32- شنگال، وای بر من، (شنگال، هایێ ل من) کەریم کاکە، وەرگێڕان لە کوردییەوە بۆ فارسی، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەفراز (انتشارات افراز) ، تاران، 2022.
33- سەربازانی خوا/ یاشار کەمال، کۆمەڵەچیرۆک/دەزگای ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە/2023.
ئامادەی چاپ:
1_ ڕێگای بێ سەرەنجام/ سیروان خوسرەوزادە.
2_ سمکۆی شکاک و بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد/ ڕزگار بەرفروخت.
3- ماڵی ئیدریسییەکان/ غەزالە عەلیزادە.
4- جەمبەلی کوڕی میرێ هەکاریان/ ئیحسان جۆلەمێرگی. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 12,250 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 46
کتېبخانە
کوڵەباس
ھەمەجۊرۍ
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو کەسی: ھۊرگېڵن
شار و شارەکڵۍ (پېڎابېیەی): ڕواندز
نەتەوە: کورڎ
وڵات - ھەرېم (پېڎابېیەی): پانیشتو کورڎەسانی
ڕەگەز: نېرە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 28-06-2010 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:16-03-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 12,250 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.187 KB 28-06-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
ڕاپۆرتو ڕاوەلوای ششۆمین هەمامەو کوڵەداستانێ هۆرامیێ
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەدی مەلا کەریم
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,987
ۋېنۍ 106,356
کتېبۍ PDF 19,330
فایلی پەیوەڼیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
ڕاپۆرتو ڕاوەلوای ششۆمین هەمامەو کوڵەداستانێ هۆرامیێ
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.468 چرکە(چرکۍ)!