کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,109
ۋېنۍ 106,709
کتېبۍ PDF 19,299
فایلی پەیوەڼیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,392
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
فەرهاد عەونی - فەرهاد عوسمان حەبیب
چە ڕاو کوردیپێدیایۆ مزانی؛ کې، کې ھەن! کۊگە، کۊگە ھەن، چېش چېش ھەن!
پېڕە: ژیواینامە | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فەرهاد عەونی

فەرهاد عەونی
فەرهاد عەونی لە 28-11-1946 لە گەڕەکی بەفری قەندی لە شاری کۆیە لەدایک بووە و لە ساڵی 1953 و لە تەمەنی حەفت ساڵیدا لە پۆلی یەکەمی قوتابخانەی (مدرسە الابتدائیە الاولی) وەرگیراوە و ساڵی 1958 بووەتە قوتابی پۆلی یەکەمی ناوەندی و ساڵی 1966 دواناوەندی هەر لە کۆیە تەواوکردووە و لە پایزی هەمان ساڵ لە کۆلێژی (ئابووری و زانستە سیاسییەکان) (کلیە الاقتصاد والعلوم السیاسیە) وەرگیراوە لە زانکۆی بەغدا وە ساڵی 1970 کۆلێژی تەواوکردووە.
* بەهۆی هەبوونی پەڕتووکخانە لە ماڵەکەیان و سەرەڕای باوکێکی خوێندەوار و شاعیر لە پۆلی چواری سەرەتاییەوە خولیای خوێندنەوە بووە و یەکەم پەڕتووکیشی کە لەسەرەتای ژیانی خوێندوویەتییەوە (چیرۆکی زادیج) بووە کە لە بنەڕەتدا ڤۆلتێر نووسیویەتی و (طه حسين) ی نووسەری میسری وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی بەڵام ناوی وەرگێڕە کوردییەکەیم لە بیرنەماوە کە لە پەڕتووکخانەکەی ماڵەوەیان هەبووە وە یەکەم پەڕتووکی بە زمانی عەرەبیش خوێندۆتەوە کە پەڕتووکەکەی (مەم و زین) ی محەمەد سەعید ڕەمەزان بۆتانی بووە کە ئەویش لە پۆلی یەکەمی ناوەندی بووە.
* لەژێر کاریگەریی شاعیرییەتیی (عەونی) باوکی دەستی بە شیعر نووسین کردووە و پاش شۆڕشی 14ی گەلاوێژی ساڵی 1958 تاکوو ساڵی 1960 سێ پارچە شیعری لە ڕۆژنامەی پێشکەوتنی خوالێخۆشبوو محەمەد بریڤکانی کە لە بەغدا دەردەچوو بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی و گۆڤاری دەنگی قوتابییان کە لە هەولێر دەردەچوو سێیەم شیعریشی لە ڕۆژنامەی ژین بڵاوکردۆتەوە بەڵام لەم بوارە بەردەوام نەبووە و بەهۆی چوونی بۆ ناو ڕیزی خەباتی سیاسییەوە.
*ساڵی 1960 وە لە تەمەنی 14 ساڵیدا بووەتە ئەندام لە حزبی شیوعی ئێراقی بۆ ماوەی نزیک سێ ساڵ لەم حزبە ماوەتەوە، پاشان لەژێر کاریگەرییەتی باوکی و مامی (خوالێخۆشبوو عومەر حبیب) و پەرەسەندنی تەوژمی کوردایەتی و چاوپێکەوتنی بە بارزانی نەمر لە ساڵی 1963 لە ماڵی کاکە زیاد ئاغای غەفووری لە کۆیە هۆکاری چوونە ڕیزی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردستان بووە و کە هەر لەم ساڵەدا و لە وەروزی هاوین چووەتە ڕیزی لەشکری شۆڕشگێڕی کوردستان وەکوو پێشمەرگەیەک (لە دادگای بەرزی شۆڕش لە ماوەت بووەتە نووسەر) .
* فەرهاد عەونی لە پایزی ساڵی 1964 چووەتە ڕیزی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان ساڵ دوای ساڵ ڕۆڵی زیاتری لە یەکێتیی قوتابییانی کوردستان بینیوە و تاکوو لە ساڵی 1969 بووەتە ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی ناوەندی لە یەکێتیی قوتابییانی کوردستان و لێپرسراوی ناوچەی بەغدا و دەوروبەری.
* پاش ڕێککەوتننامەی (11ی ئازاری ساڵی 1970) لە کۆنگرەی شەشەمی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان بە سکرتێری گشتیی ئەم یەکێتییە هەرڵبژێردراوە تاکوو کۆنگرەی حەوتەم کە لە 28/4/1972 کە لە سلێمانی بەسترا لەم پۆستە ماوەتەوە پاشان لەسەر ئارەزووی خۆی لەم بوارە دەستی کێشاوەتەوە.
* لە سەرەتای ساڵی 1972 بووەتە (بەڕێوەبەری کارگێڕیی ڕۆژنامەی التآخی و برایەتی) لە بەغدا کە پارتی دیموکراتی کوردستان دەریدەکرد سەرەڕای سەرپەرشتیکردنی بابەتەکانی ڕۆژنامەی برایەتی.
* ساڵی 1974 جارێکی دیکە بووەتە پێشمەرگە و لە (ئەمانەتی گشتیی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و لاوان پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی لاوانی وەرگرتووە) کە هەر لەم ساڵەدا (تیپی تۆپی پێی هەڵبژاردەی کوردستانی پێکهێناوە) و (دوو ژمارەشی لە گۆڤاری دیاریی لاوان دەرکردووە) لەگەڵ خوالێخۆشبوو دارای شێخ نووری شێخ ساڵح کە پۆستی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی لاوان بوو.
* پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1975 گەڕاوەتەوە کوردستان و لە ساڵی 1977 لە دائیرە ئینحیساری تووتن بە (معاون ملاحظ نقل) دامەزراوە تاکوو ساڵی 1986 وە بەهۆی دواکەوتنی لە خزمەتی سەربازی لە هەمان ساڵ (فەسڵ) کراوە تا پاش ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 ئەوسا گەڕاوەتەوە وەزیفە.
* پاش ڕاپەڕین سەرەڕای چەندین جار لەملا و لەولا تەکلیفی پۆستی جۆراوجۆری لێکراوە بەڵام بەهۆی مانەوەی لە کۆیە کە نەیویستووە باوکی (عەونی) پیر و نەخۆشی بەجێ بهێڵێت ئەو پۆستانەی ڕەت کردۆتەوە بەڵام پاش مردنی باوکی بە ساڵێک لە 26/10/1993 بووە سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕۆژانەی (برایەتی) سەرەرای لێپرسراوییەتیی کارگێڕیی دەزگای (برایەتی و خەبات) تاکوو 20/2/2000 لەم پۆستەدا ماوەتەوە لە هەمان کاتدا سەرنووسەری گۆڤاری (سەنتەری برایەتی و حەفتەنامەی برایەتی ئەدەب و هونەر و ڕۆژنامەی وەرزشی برایەتی و گۆڤاری برایەتی وەرزش بووە) .
* لە ساڵی 1997 بووەتە سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کە لەیەکەم کۆنگرەی ئەم سەندیکایەدا کە لە (28-30/12/1998) لە هەولێر بەسترا وەکوو نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هەڵبژێردرا پاشانیش لە کۆنگرەی دووەمیشدا هەر بەنەقیبی ڕۆژنامەنووسان هەڵبژێردرایەوە.
* ڕۆڵێکی سەرەکی و بەرچاوی هەبووە لە یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسان کە بریتیبوون لە (سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان) لە ڕێکخراوێکی سەرتاسەریدا بە ناوی (سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان) وە لە کۆنگرەی گشتیی یەکەم و دووەمی ئەم ڕیکخراوە سەرتاسەرییە بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردرایەوە بە نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان تاکوو کۆنگرەی سێیەم کە لە هاوینی 2011 بەسترا.
* لەم سەندیکایە خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری (رۆژنامەنووس) و سەرنووسەری گۆڤاری (الصحفی) بووە کە بە زمانی عەرەبی دەردەچوو.
فەرهاد عەونی لە بواری کاری ڕۆژنامەنووسیدا بەشداری و لێپرسراوییەتیی دەرچوونی ئەم ڕۆژنامە و گۆڤارانە بووە:
1- گۆڤاری (نضال الطلبە/ 1970-1972) چوار ژمارە.
2- (التآخی و برایەتی) ساڵانی 1972-1974.
3- گۆڤاری (دیاریی لاوان) ساڵی 1974 لە ناو شۆڕش.
4- گۆڤاری (ژینۆ) کە لە لەندەن دەردەچوو لەگەڵ شێرکۆ حەبیب ی ئامۆزای.
5- ڕۆژنامەی (کوردستان الیوم) دیسان لەگەڵ شێرکۆ حەبیب کە لە هەولێر دەریاندەچواند.
لەم ڕێکخراوانەی خوارەوە کاری تێداکردوون و پۆستی دیاری تێدا هەبووە:
1- یەکێتیی قوتابییانی کوردستان لە ساڵانی نێوان 1964-1972.
2- نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە (جمعیە الاقتصادیین العراقیین/ المرکز العام) کە ئەندامی دەستەی باڵا بووە لەنێوان ساڵانی 1972-1974.
3- ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەنێوان ساڵانی 1991 تاکوو ڕۆژانی ئەمڕۆ کە لە کۆنگرەی دووەمی ئەم ڕێکخراوە کە لە ساڵی 1993 لە سلێمانی بەسترا بە ئەندامی لیژنەی باڵا هەڵبژێردراوە.
4- کۆمەڵەی دۆستایەتیی کورد و عەرەب لە ساڵی 1998.
5- بۆ ماوەی 10 ساڵ ئەندامی هەردوو مەکتەبی ناوەندیی ڕاگەیاندن و مەکتەبی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە بووە لە پارتی دیموکراتی کوردستان.
7- هەڵگری پێناسەی فدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی (IFJ) لە ساڵی 2003 تاوەکوو ئەمڕۆ.
8- ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق بووە (خولی کۆمەڵەی نیشتمانیی ئێراقی، الجمعیە الوطنیە العراقیە) لەسەر لیستی هاوپەیمانیی کوردستان لە ساڵی (2005-2006) .
9- ڕاوێژکار لە یەکێتی پەڕڵەمانتارانی کوردستان.
بەرهەمە بڵاوکراوەکانی بریتین لە:
1- ذاکرە الأیام، الطبعة الاولي 2011.
2- المنظمات الجماهيرية الکوردستانية ط 1-1999، ط2- 2015
3- من حقیبتی، ط1- 2011 – ط2- 2014.
4- تجربتي الصحفيه، ط1-2015
5- ئەزمونی ڕۆژنامەوانیم، چاپی -1- ساڵی 2011
6- ڕۆژگارم ئاوا تێپەڕی، دوو بەرگ- چاپی -1- ساڵی 2016
7- لەگەڵ ڕوداوەکان- چاپی یەکەم- ساڵی 2019
8- 36 نامه و چەند کەسایەتیکی دیوانی من – چاپی 1- ساڵی 2019
9- عەونی لەنێو کەشکۆڵەکەی تاهیر ئەحمەد حەوێزی و چەند بابەتێکی دیکەدا- چاپی 1- ساڵی 2021
10- لە هەگبەم دا، چاپی یەکەم – ساڵی 2019
11- ڕێکخراوە جەماوەریە کوردستانییەکان، چاپی یەکەم- ساڵی 2021
ئەو پەڕتووکانەی کە لەسەر ئەرکی نووسەر چاپکراوە و پێشەکی بۆ نووسیوە.
1- دیوانی عەونی، چاپی یەکەم، ساڵی 1997 بەرگی یەکەم.
2- دیوانی عەونی، چاپی دووەم، ساڵی 2011 بەرگی یەکەم.
3- دیوانی عەونی، چاپی یەکەم 2018 بەرگی دووەم.
4- چوارینەکانی خەیام، پاچەفەی عەونی، چاپی یەکەم، 2012 لە ئامادەکردنی جەلال زەنگابادی.
5- ژیان و بەرهەمی عەونی، شاعیر، ئومید عەزیز مستەفا، چاپی یەکەم، ساڵی 2014.
6- هونەری جوانکاری لە شیعری عەونی، بەهار عەبدولجەبار جامی، چاپی یەکەم، 2017.
+ بە ئامادەبوونی کۆمەڵیک لە نووسەر و ڕۆشنبیران پەڕتووکخانە تایبەتییەکەی کە بە ناوی (پەڕتووکخانەی فەرهاد عەونی) یە لە هەولێر لە 22/4/2014 کرایەوە. کە ڕۆژانە پێشوازیی لە دۆست و برادەر و میوانەکانی لێ دەکات.
* ساڵی 1974 هاوسەرگیری لەگەڵ (پەروین عەبدوڵڵا سەعید) دەرچووی کۆلیژی زانستەکانی بەشی کیمیا لە زانکۆ بەغدا کردووە و ئێستا کوڕ و کچێکی هەیە بە ناوەکانی (رێکان) کە ئێستا پزیشکە و بۆردی ئەوروپیی و ئێراقی لە دەمار و مێشک (الجملە العصبیە) هەیە، (لانە) ی کچیشی دەرچووی کۆلێژی یاسایە و ئێستا فەرمانبەرە لە بەشی یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵا. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.farhadawni.com/=KTML_Link_External_Between=پێگەی تایبەتیی فەرهاد عەونی=KTML_Link_External_End=
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 5,368 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 12
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕۊ پېڎابېیەی: 28-11-1946 (78 ساڵە)
جۊرو کەسی: ڕۊنامەنۋیس
شار و شارەکڵۍ (پېڎابېیەی): هۆلېر
نیشتەنگا / یاگۊ ژیۋای: کورڎەسان
نەتەوە: کورڎ
وڵات - ھەرېم (پېڎابېیەی): پانیشتو کورڎەسانی
ڕەگەز: نېرە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 88%
88%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 27-04-2010 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:20-07-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 5,368 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.114 KB 27-04-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
کوڵەباس
ڕاپۆرتو ڕاوەلوای ششۆمین هەمامەو کوڵەداستانێ هۆرامیێ
کوڵەباس
مەتی شانۍ
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
مەولە

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەدی مەلا کەریم
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,109
ۋېنۍ 106,709
کتېبۍ PDF 19,299
فایلی پەیوەڼیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
کوڵەباس
ڕاپۆرتو ڕاوەلوای ششۆمین هەمامەو کوڵەداستانێ هۆرامیێ
کوڵەباس
مەتی شانۍ
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
مەولە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 1.25 چرکە(چرکۍ)!