- لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری ماردینی باکووری کوردستان، 24 کەس برینداربوون کە 10 یان پۆلیسن.
- لە شاری ڕحا (ئورفە) کەسانێکی نەناسراو هێرشێکی چەکداریان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی تورک و لە ئەنجامدا دوو پۆلیسیان بەگرانی بریندارکرد، دوای گەیاندیان بە نەخۆشخانە هەردوو پۆلیسەکە مردوون.
- لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە مۆڵەتی مانگێک درایە ئاوارە عەرەبەکانی شارەکە، ئەو ئاوارانەی کە ناوچەکانیان لە چەکدارانی داعش پاککراوتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,325 car hatiye dîtin