ئەحمەد ئیلاهی، وەزیرێ ئابووری یێ کۆمارا کوردستانێ بوو.
ژدایکبوویێ ساڵا 1287هتاڤی (1909/1908زانینی) ل #مەهاباد#
وەغەرا داویێ: 14-08-1350هەتاوی (#05-11-1971#) ل باژێڕێ تەهران
مام ئەحمەد ئیلاهی، ئەحمەد حاجی ئەڵای ل ئەندامێن سەرەتایی ئێن کۆمەڵەیا ژێکاف و ناڤێ ڕێکخراوەیی ل کۆمەڵێدا ئا.ئا.ڕژدی -24 بوو.
ئیلاهی ل گۆواری نێشتمان و ل ڕوژنامەیا کوردستان دا نڤیسین هەنە. لدیف قسەیا ویلیام ئیگلتنی کوڕ، قازی محەمەد ل مەها ئۆکتۆبەرا 1944 ل ماڵا ئەحمەد ئیلاهی سویندی ئەندامەتی یا ژێکافێ خارییە. ئەحمەد ئیلاهی ئەندامێ کۆمیتەیا ناڤەندی یا حزبا دێمۆکڕاتا کوردستانێ و ل حکوومەتێ دا وەزیرێ ئابووری بووە. ئەڤ نڤیسینێن خارێ ل دوماهیک سێ ژمارەیێن نشتیمان دا کو بهەڤڕە بەڵاڤ بووینە، چاپ بووینە.
نیشتمان ژماره9، 8، 7، ساڵێن ئێکەم، بەهارا 1323، لاپەڕەیا 12
آ:ڵ، ب؛ ا.ا.رژدی-24
ئاشتی
لگیتی دا بە هۆی ڕێ و شوێنی مرۆکی پایدار نابێت، پێویستە پەنا برێتە بەر قانوونێکی یەزدانی و ئاسمانی
زۆر چاک دەزانن لەو ڕۆژەوە کە گیتی درووستکراوە و باوک ئادەم لەسەر گەنم خواردن فڕێدرایە سەر زەوی جەنگ و ئاژاوە و پشێوی لەناو ئادەمیزاد نەبڕاوەتەوە. یەکەم جار قابیل، هابیلی کوشت و نرخی برا کوشتنی باو کرد، بەم جۆرە تا ئیمڕۆژ دەریایەک زۆر هەڵکەوت (حادثە)مان پیشان دەدا کە هەر یێکەی چەند ساڵێک گیتی شڵەژاندووە و مەردومی خسووەتە داماوی و زەبوونییەوە.لئەنجامی هەر جەنگێک دا بۆ ڕێکی و ئاشتێکی هەمیشەیی هێندێک ڕێوشوێن داندراوە، بەڵام هیچ کامەیان نەیان توانیوە تا سەر ئەم ئارەزووە پێک بهێنن تەنانەت عصبەالاممی جەنگی ڕابردووش کە زۆر کەس پێی دڵنیا بوو ئەم جەنگەی ئێستای بۆ بەربەست نەکرا.
ئەمن لکنم وایە هەر وەکوو قەوانینی بەشەری تا ئیمڕۆ نەیان توانیوە ئاساییشت و خۆشی لگیتی دا بڵاو بکەنەوە، لەمە و دواش ئەو کەلکەیان لێ وەرناگیرێت، چونەکە دەستوورێکی مرۆک (بەشەر) دای بنێ عەداڵەت و دادی یان تەواو تێدا نابێت یان تێشی دابێ بەتەواوی ئیجرا ناکرێت، حەقی یەکێک دەدرێ بە یەکێکی دیکە، ئینجا گلەیی لناوا پەیدا دەبێت و جەنگ و شەڕ و شووڕ لهەموو گیتی دا هەڵ داییسێت.دوور نەچین ئەم کوردستانەی خۆمان کە سیاسەتی ئیستیعمار خستوویەتە ژێر چەنگاڵی جەور و ستەمی دەوڵەتانی تورکیا، ئێران، و ئێراقی هیچ و پووچ، چاوی وردبینی دونیای موتەمەدین گوایە کە ماوەیەکی زۆر درێژە هیچ کامێک لەو حکوومەتانە نانی ڕەحەتیان نەخواردووە و دایما لگۆشەیێکی کوردستاندا ئاگری هەرا وشەروشت گڕی بۆ ئاسمان بەرز بووە و گەلێک زیانی ماڵی و گیانی لەم دەوڵەتە نەگریسانە داوە بۆچی؟ لبەر ئەوەی کورد هەستی بە مەزلوومی خۆی کردووە دەیەوێت خۆ ڕزگار بکات.
لەم چەند ذێڕانەی سەرەوە چاک دەردەکەوێت کە هەر قانوونێک بەشەر دای بنێ بۆ ئاشتی و سوڵحی گیتی کیفایەت نییەم جا بۆیە دەبێت پەنا ببرێتە بەر دەستوورێکی ئاسمانی و یەزدانی. من لەم بابەتەوە پێم وایە لەنێوان دەستوورەکانی ئاسمانی دا بۆ بڵاوکردنەوەی عەداڵەت و خۆشی لگیتی دا هیچیان ناگەنە (دەستووری ئیسلام).لژمارەکانی دیکە دا لەم مەوزووعە بە درێژی دەدوێم.
$تێبینی:$ ئەڤ وێنەیە ب سپاسی، ل پەرتووکا ساوجبلاغ مکری (مەهاباد) هاتییە وەرگرتن.
$چاڤکانیێ وێنە:$ پەرتووکا ویلیام ئیگلتن [1]
$تێبینی:$ ئەڤ بابەتە ب ڕێنڤیسا چاڤکانیێ ئیماژە پێکری هاتییە نڤیسین، کوردیپێدیا توو دەستکارییەک نەکرییە!. [2]