ناونیشانی پەرتووک: کەسایەتیی بەهێز
ناوی نووسەر: یاسر بەدر ئەلحوزەیمی
ناوی وەرگێڕ: #ئاودێر ئەحمەد قەمتەرانی#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: #ناوەندی ڕێنوێن#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
بابەتەکەمان لەسەر کەسایەتیی بەهێزە، بۆ ئەوە هەڵمبژاردووە تا تۆش لێی بەهرەمەند بی و یەکێک بیت لەو جۆرە کەسایەتییە و پێی بەرز ببیتەوە. بۆ ملوانکەش ئەوە بەسە کە دەوری ملی داوە، بەڵام ملی هاوشێوەی تۆ هیمەتبەرزی گەورەی دەکات، لەپێناو بەپێزکردنی بابەتەکەدا زۆرم خوێندووەتەوە و زۆر گەڕاوم، چوار ساڵی تەواو لە کۆکردنەوە و نووسین و بیرکردنەوە و ڕامان لە ئەزموونی کەسانی خاوەن کەسایەتی. زیاتر لە دوو سەد و پەنجا پەرتووکم خوێندووەتەوە، کە هەموویان باس لە کەسایەتیی بەهێز دەکەن، یانیش لەدەوری پرسێک لە پرسەکانی ئەو بابەتە هەڵدەسووڕێن، لە زۆر کۆڕ و وانەدا ئامادە بووم، زۆر پێوەی ماندوو بووم، ئەمە وەک منەت ناڵێم، تەنیا مەبەستم ئەوەیە کە دڵتان لە خوێندنەوەی زانیارییەکانی ناوی ئارام و دڵنیا بێ، فەزڵی سەرەتا و کۆتاییش هەر بۆ زاتی خودایە.
قسە لە گیرفانی خۆم دەر ناهێنم، چەمکی نامۆ و ون بەکار ناهێنم، ئامۆژگارییەک ناڵێم کە نەتوانرێ جێبەجێ بکرێ، بەڵکوو بە جۆرێک دەنووسم، کە تەواو یەکانگیر بێ لەگەڵ واقیع، بەو هەستە دەینووسم کە بۆ خۆمم نووسیبێ، ئەو دەمەی کە کەسایەتییەکی لاوازم هەبوو، لەبارەی ئەو هەستانەش بۆت دەنووسم کە کەسایەتیم دەکەوتە لەرزین، بەڵێ، بە ئەزموونی دڵێک بۆت دەنووسم، تا لە دڵەوە بگات بە دڵ. [1]