گڵی یاقووتە تۆزی عەنبەری سارایە بەرزنجە
گڵی یاقووتە، تۆزی عەنبەری سارایە بەرزنجە
گیای زمڕووتە، بەردی گەوهەری یەکتایە بەرزنجە
لەلای کوێر گەر بینای وەک دۆزەخە، ئەمما لەلای چاوساغ...
وەکوو قەسر و قوسووری جَنَّةُ المَأْوى یە بەرزنجە
مەتافی یادگاری شێری یەزدان و حُسَيْنَيْنە
زیارەتگاهی ئالی حەزرەتی طاها یە بەرزنجە
نەوەک هەر کانیاوی عەینی شەهد و شیر و تەسنیمە
درەختیشی لەلای ئەربابی خۆی «تووبا» یە، بەرزنجە
بڵێ ڕووی تێ نەکەن دەججاڵ و فیرعەونی زەمان، بێخود
کە جەولانگاهی شێخ عیسا و شێخ مووسایە بەرزنجە
سەرچاوە: #دیوانی بێخود#
هۆزانەوان: #بێخود#. [1][2]