لە یارانی وەفاداران ئەدیبێکی زەکی مابوو
لە یارانی وەفاداران ئەدیبێکی زەکی مابوو
لەپڕ پشتی لە دنیا کرد و ڕووی بۆ موڵکی عوقبا بوو
ئەمینی عاسیمەی غیرەت، زەکی بەگ خادیمی میللەت
دەبیری مەکتەبی قودرەت، وەزیری شاری بەغدا بوو
بە یادی زیارەتی خاکی وەتەن هات بۆ سولەیمانی
کەچی ناگەﮪ وەفاتی کرد و ڕۆحی جەننەتارا بوو
بڵا با ناڵە هاودەم بێ، قەدی چەشنی ئەلف خەم بێ
زیای ڕۆژی فەرەح کەم بێ، شەوی غەم زوڵمەت ئەفزا بوو
لە بێخود ساڵی کۆچی ئەو زەعیمەم پرسی و فەرمووی:
کە بەدری بورجی عیرفان و مەعارف ئیمشەو ئاوا بوو
سەرچاوە: #دیوانی بێخود#
هۆزانەوان: #بێخود#. [1][2]