ناو: حەسەن
نازناو: حەسەن وەردی
ناوی باوک: مستەفا حەمەد نەبی
ڕۆژی لەدایکبوون: #05-07-1957#
ڕۆژی شەهیدبوون: #04-04-1989#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی وەردە، شارۆچکەی #چۆمان#، پارێزگای #هەولێر#
$ژیاننامە$
حەسەن مستەفا حەمەد نەبى ناسراو بە (حەسەن وەردى)، 05-07-1957 لە گوندى وەردەی شارۆچکەی چۆمانی پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە.
ئاستى خوێندن: سەرەتایی
عەشیرەت: باڵەک
بارى خێزانى: خێزاندار
ناوى هاوسەرى شەهید: حەبیب ئەحمەد
ناوى منداڵەکانى شەهید: حەمەڕەش، فرمێسک، جێگر
ساڵى پەیوەندى بە ڕێکخستن: 1977 لە ڕێگاى شەهیدان (دکتۆر خالید، #حەسەن کوێستانى#)
ئۆرگان: #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# (شۆڕشگێران)
ساڵى پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەوە: 1979
ئۆرگان: هەرێمى باڵەک
لە تەمەنى پێشمەرگایەتى بەشدارى چەندین چالاکى پێشمەرگانەى کردووە.
دواتر لەلایەن شەهیدان حەسەن کوێستانى و حاجى گەڵاڵى ڕەوانەى شارى دەکەنەوە لە شار کارى ڕێکخستن بکات و ببێتە ڕایەڵەى شار و شاخ بەهۆى دڵسۆزى و متمانەى شۆڕش.
لە ساڵى 1986 بە کۆمەڵێک نامەوە دەستگیر کراوە کەنامەکانیش هیی شەهید حەسەن کوێستانى بوو.
سێ جار بریندار بووە.
برایەکى بەناوى (حسێن) شەهید بووە ساڵى 1987 لە دۆڵى خانەقا، وە ئامۆزایەکى ترى بەناوى عەبدوڵڵا لە ڕاپەڕین شەهید بووە.
لە ڕێکەوتی 04-04-1989 شەهید دەبێت[1]