پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,418
وێنە 105,311
پەرتوک PDF 19,451
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
د. فەرەنگیز قادری: بەریتانیا لە رێگەی دوو رۆژنامەی کوردییەوە هەوڵیداوە کورد خۆی بە عێراقی بزانێت
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هێمن عەبدوڵا، پێشکێشکاری بەرنامەی دیاسپۆرا لەگەڵ بەرپرسانی سەنتەرەکە

هێمن عەبدوڵا، پێشکێشکاری بەرنامەی دیاسپۆرا لەگەڵ بەرپرسانی سەنتەرەکە
پەیمان محەمەد
سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆی ئێکسێتەری بەریتانیا، ئەرکی بەدیجیتاڵیکردنی بەڵگەنامە کوردییەکانی لەئەستۆگرتووە، سەرۆکی سەنتەرەکە دەڵێت: ساڵی 2006، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکاریی دامەزراندنی سەنتەرەکەی کردووە.
لە ئینیستیتیوتی لێکۆڵینەوە عەرەبی و ئیسلامیییەکانی زانکۆ ئێکسێتەری بەریتانیا، سەنتەرێک بۆ لێکۆڵینەوە کوردییەکان هەیە، کە د. فەرەنگیز قادری سەرۆکایەتی دەکات.
تیمی بەرنامەی دیاسپۆرای تۆڕی میدیایی ڕووداو سەردانی ئێکسێتەر و سەنتەری لێکۆڵینەوەکەیان کردووە و گفتوگۆیدان لەگەڵ فەرەنگیز قادری کردووە، کە تێیدا چۆنیێتیی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکە لە سەنتەرەکەدا، بۆ بەئەرشیڤکردن و بەدیجیتاڵکردنی بەڵگەنامە کوردیییەکان دەخاتەڕوو و دەڵێت: ''هەوڵدەدەین بەڵگەنامەکان لە ئەرشیڤی کوردیدا بناسێنین و بیانهێنینە نێو گۆڕەپانی ئەکادیمییەوە.''
سەرۆکی ئەو سەنتەرە زانیاریی گرنگ لەسەر چۆنیێتیی درووستبوونی قەوارەی ئێراق، ''بەزۆر لکاندن''ی باشووری کوردستان بە ئێراق و گرنگیی ڕۆژنامەکان لە سەردەمی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفیددا دەخاتەڕوو.
فەرەنگیز قادری باس لە گێرتوتبێڵ (میس بێڵ)، ئەو ئەفسەرە ژنە بەریتانیاییە دەکات کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پێکهێنانی قەوارەی ئێراق و، ''بەزۆر لکاندن''ی باشووری کوردستان بەو وڵاتە نوێیەوە هەبووە.
سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆی ئێکسێتەر ئاماژەی بەوە کرد، گێرتوتبێڵ، دیزاینەری سەرەکیی پڕۆژەکە بووە و هەوڵی زۆری بۆ لکاندنی باشووری کوردستان بە قەوارەی ئێراق داوە، وتیشی ''بەڵام لەنێو پێشانگەکەماندا موقاوەمەی کوردی، ڕۆژنامە کوردییەکان و بزووتنەوەی کوردستانیش لە بەرانبەر هەوڵی بێڵدا دەبینرێن.''
بەریتانییەکان دوای جەنگی یەکەمی جیهانی و لاوازبوونی دەسەڵاتی عوسمانییەکان ناوچەی ئێراقیان خستەژێڕ دەسەڵاتی خۆیان و دواتر لە ساڵی 1921 کرایە وڵاتێکی پاشایەتی و، مەلیک فەیسەڵ کە بە ڕەچەڵەک هاووڵاتیی سعودی بوو، لەلایەن بەریتانیاوە کرایە یەکەم شای ئەو وڵاتە نوێیە.
فەرەنگیز قادری دەڵێت: گیرتوتبێڵ ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە هاوردەکردنی شا و پێکهێنانی حکومەتی مەلیک فەیسەڵ لە ئێراق و پشتیووانییەکی زۆری لە دەسەڵاتەکەی کردووە.
هەر لەو کاتەدا، شێخ مەحموودی حەفید کە دوای هەرەسهێنانی میرنشینی بابانەکان لە باشووری کوردستان دەسەڵاتی سیاسی، ئایینی و کۆمەڵایەتیی ناوچەکەی بە دەستەوە گرتبوو، لە بەرەی شەڕ لە دژی بەریتانییەکان بوو. سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئێکسێتەر دەڵێت ''حکومەتی بەریتانیا نەیویستووە دەسەڵاتی مەلیک مەحموود لە کوردستان قبووڵ بکات، بۆیە بەردەوام لە شەڕ و بەربەرەکانیدا بووە لەگەڵی.''
وەک فەرەنگیز قادری باسی دەکات، پێشتر لە ئەرشیڤەکاندا تەنیا لە ڕوانگەی بەریتانیاوە باسی ڕووداوەکانی ئەو کاتی کوردستان کراوە، ''بەڵام ئێمە گوتوومانە دەبێت دەنگی کوردیش لە ئەرشیڤەکەدا پارێزراو بێت و بەپێی بەڵگەکان باس لەو ستەمانە بکرێت کە لە کورد کراون و ڕۆڵی خراپی بەریتانیا لەسەر کوردستان نیشان بدرێت، کە ئەمەش لەلایەن زانکۆکەوە قبووڵکرا.''
سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئێکسێتەر وتیشی، ئێستا لە بەشێکی پێشانگەی بێڵ، باس لە بەرەنگاربوونەوەی کوردی لە بەرانبەر بەریتانیا و بەتایبەتیی ڕۆڵی شێخ مەحموودی حەفید کراوە.
لە سەنتەرەکەدا بەڵگەنامەکان بە دیجیتاڵی دەکرێن
بەوتەی فەرەنگیز قادری، پێشانگەکە هەم بۆ بەریتانییەکان و هەم بۆ کورد شتی نوێی تێدایە: ''بەتایبەتیی لەسەر هۆکاری ناکۆکییەکانی نێوان شێخ مەحموودی حەفید و حکومەتی بەریتانیا.''
وەک لە بەڵگەنامەکاندا هاتووە، سیاسەتی بەریتانیا بەرانبەر بە کورد بەردەوام گۆڕراوە، سەرۆکی سەنتەرەکە لەوبارەوە وتی ''ڕاستە پێشتر بەریتانیا هانی ناسیۆنالیزمی کوردی داوە، بەڵام ئەوە لەژێر ئەجێندای سیاسەتی سەرمایەداریی خۆیدا بووە و دواتر سیاسەتیان بە گشتی بەرانبەر بە کورد گۆڕراوە.''
ڕۆڵی ڕۆژنامەکان لە کاتی شەڕی بەریتانیا و مەلیک مەحموود لە کوردستان
بەریتانیا لە ساڵەکانی 1918وە تاوەکوو ساڵی 1926 چەندین ڕۆژنامەی کوردی لە باشووری کوردستان چاپ و بڵاوکردووەتەوە، یەکەم ڕۆژنامەی کوردی کە لە باشووری کوردستان بە زاراوەی سۆرانی بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژنامەی ''تێگەیشتنی ڕاستی'' بووە، کە یەکەم وەشانی لە ساڵی 1918 لە بەغدا بووە.
فەرەنگیز قادری جەختی لەوە کردەوە ''گێرتوتبێڵ بەر لەوەی بۆ خۆی بە فیزیکی کوردستان داگیربکات، ڕۆژنامەکەی ناردووە و لەژێر درووشمی 'ڕۆژنامەیەک کە خزمەتی سەربەستی، یەکێتی و سەربەخۆیی کوردان دەکات' بڵاوی کردووەتەوە، کە هانی ناسیۆنالیزمی کوردی و پێکهێنانی حکومەتی سەربەخۆی کوردی دەدات و دژی عوسمانییەکان دەرکراوە.''
وەک سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی دەڵێت ''بەپێی بەڵگەنامەکان، کاتێک ڕاوێژکارانی بەریتانیا هاتوونەتە کوردستان، شێخ مەحموودی حەفید کە هێزێکی گەورەی هەبووە، زۆر زوو لە مەبەستیان تێدەگات کە ئەو سنوورەی بۆیان دیاری کردووە حکومەتی تێدا پێکبهێنێت، تەنیا سنووری سلێمانییە و لەگەڵ ئەو سنوورەی پێشتر بەڵێنییان بە کورد دابوو، زۆر جیاوازە؛ بۆیە شێخ مەحموود ئەوە قبووڵ ناکات و سەرهەڵدانی کورد درووست دەبێت.''
حکومەتی بەریتانیا دوای گۆڕینی سیاسەتەکانی بەرانبەر بە کورد، دوو ڕۆژنامەی دیکەش بە ناوەکانی ''پێشکەوتن'' و ''ژیانەوە'' بە زاراوەی سۆرانی لە کوردستان بڵاودەکاتەوە، کە فەرەنگیز قادری لەبارەی نێوەڕۆکی ڕۆژنامەکانەوە دەڵێت: ''ئەم جارە بەریتانیا هەوڵدەدات تاکی کورد ئامادە بکات بۆ ئەوەی شووناسی نوێی خۆی وەکوو هاووڵاتییەکی ئێراقی قبووڵ بکات.''
''شیخ مەحموود لە گرنگیی ڕۆڵی ڕۆژنامەکان تێگەیشتبوو''
سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئێکسێتەر هەر سەبارەت بە کاریگەریی ڕۆژنامە لەو سەردەمەدا دەڵێت ''هەر وەک چۆن بەریتانیا بۆ ئەوەی کاریگەریی بخاتە سەر کوردستان کەڵکی لە ڕۆژنامەکان وەرگرتووە، شێخ مەحموودیش بۆ پێشخستنی ئەجێندای خۆی، هانای بۆ ڕۆژنامە بردووە و دەردەکەوێت، کە ئەوکات زۆر بە باشی لە گرنگیی ڕۆڵی ڕۆژنامە تێگەیشتووە.''
''کوردستان'' یەکەم ڕۆژنامە بووە کە شێخ مەحموودی حەفید، بۆ گەیاندنی دەنگی کورد و داخوازییەکانیان کەڵکی لێ وەرگرتووە، دواتر ڕۆژنامەی ''بانگی حەق'' لەژێر هێرشی بەریتانییەکاندا، لە ئەشکەوتی جاسەنەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە، هەروەها ڕۆژنامەی ''امید استقلال''یش فەرمانەکانی شێخ مەحموود و داخوازیی ئەو کاتەی خەڵکی کوردستانی تێدا بڵاوکراوەتەوە.
سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆی ئێکسێتەر، لە ساڵی 2006ەوە دامەزراوە
ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە پێکهێنانی سەنتەرەکە
سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆی ئێکسێتەر، لە ساڵی 2006ەوە دامەزراوە، کە بەوتەی سەرۆکی سەنتەرەکە، تاوەکوو ئێستا چەندین مامۆستای کورد و بیانی کاریان تێدا کردووە.
فەرەنگیز قادری وتی بەر لەوەی بچێتە زانکۆکە، سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئینیستیتیوتی لێکۆڵینەوە عەرەبی و ئیسلامییەکان پێکهاتبوو، دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەی ئیبراهیم ئەحمەد هاوکار بوون بۆ دامەزراندنی سەنتەرەکە.
''چەندین کەسایەتی ئەرشیڤی خۆیان بە سەنتەرەکە بەخشیوە''
وەک سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئێکسێتەر دەڵێت: ئەرشیڤی چەندین کەسایەتیی کورد و بیانی لە سەنتەرەکەیاندا هەیە، لەوانەش ئەرشیڤی عومەر شێخ مووس، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و کریس کۆشیرا، نووسەر و فۆتۆگرافەری فەرەنسی و دۆستی دێرینی کورد.
عومەر شێخ مووس لەوبارەوە بە ڕووداوی گوت، ''ساڵی 2007 کە بیستم سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئێکسێتەر دامەزراوە، بڕیارمدا سەرجەم ئەرشیڤەکەم بخەمە بەردەستی سەنتەرەکە.''
ئەو نووسەر و سیاسەتڤانە کوردە وتیشی، ''جگە لە بەشێکی کەمی نامەکان کە زۆر هەستیارن و نەمناردوون، سەرجەم ئەو نامە و نووسراوانەی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد ئاڵوگۆڕم کردوون، پێشکەشی سەنتەرەکە کراون و لە ئەرشیڤەکەدا بەردەستن.''
وێنەیەکی ئەرشیڤیی لە سەنتەرەکە
بەدیجیتاڵکردنی بەڵگەنامەکان
د. جەیمس داونس، کە لە پڕۆژەی تۆمارکردنی دیجیتاڵیی بەڵگەنامە کوردییەکان هاوکاری سەنتەرەکە دەکات، لەبارەی چۆنیێتیی ئەرشیڤکردنی بەڵگەنامەکان و بەردەستبوونیان بۆ خوێنەر و توێژەران بە ڕووداوی وت ''ئێمە چەند بژارەیەک لە بابەتە بە دیجیتاڵکراوەکان لە ئەرشیڤ و دەنگەکان کە هەڵمانگرتوون، هەڵدەبژێرین، کە بابەتەکان دەستنیشانکران، دەخرێنە سەر ماڵپەرێکی تایبەت کە [بۆ بینینیان] نە پێویست بە خۆتۆمارکردن و چوونە ژوورەوە دەکات، نە تێپەڕەوشە [پاسوۆرد]، هەمووی بۆ داونلۆدکردن بەردەستن.''
د. جەیمس داونس وتیشی، کاتێک بابەتێک دەستنیشان دەکرێت، بەبەکارهێنانی کامێرایەکی تایبەت وێنەی دەگیرێت و دەکرێتە کۆپییەکی دیجیتاڵی، ''پاشان فایلە دیجیتاڵییەکان بەڕوونیی زۆر بەرز لەبەر دەگیرێنەوە، ئینجا وێنەکان، چاکدەکرێن و دەخرێنە سەر ماڵپەرەکە. چەندین لاپەڕە دەکرێنە فایلی پی دی ئێف و وێنەکانیش بە فایلی جی ئی پێگ دەمێننەوە کە فایلی وێنەیین.''
فەرەنگیز قادری: پێشتر لە ئەرشیڤەکاندا تەنیا لە ڕوانگەی بەریتانیاوە باسی ڕووداوەکانی ئەو کاتی کوردستان کراوە، بەڵام ئێمە گوتوومانە دەبێت دەنگی کوردیش لە ئەرشیڤەکەدا پارێزراو بێت.
''ڕۆڵی ژنان لە مێژووی کورددا وەک خۆی پیشان نەدراوە''
فەرەنگیز قادری ئاماژەی بەوە کرد ''لە وڵاتانی دیکە، ژنانی کورد بە چەوسێندراوە و ستەملێکرا و ناسراون و لە 10 ساڵی ڕابردووشدا وێنای چەکدار لە ژنی کورد درووستبووە، کە ئەمە دوو وێنای تەواو پێچەوانەن بۆ ژنانی کورد.''
سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئێکسێتەر ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە پێشتر بەردەست بوون، ژنانی کورد وەکوو بەرهەمهێنەری هونەری و ئەدەبی نەناسراون و ئەو بۆشاییە لە لێکۆڵینەوە زانستییەکان، وەرگێڕانە ئەدەبییەکان لە زمانی کوردی و زمانە ئەورووپییەکاندا دەبینرێن ''بەڵام ئەو ئەرشیڤە بەهێزەی کە لە سەنتەرەکەدا هەیە، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە؛ ژنانی کوردیش لە ئەدەب و هونەردا بەشدار بوونە.''
فەرەنگیز قادری ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی بەڵگەنامەکان، ژنانی کورد نەک تەنیا بەشداری چالاکییە ئەدەبی، هونەری و سیاسییەکان بوونە بەڵکوو ڕۆڵێکی زۆر کاراشیان گێڕاوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 108 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 21-02-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 21-01-2024 (0 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کلتوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 22-02-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-02-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 24-02-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 108 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.166 KB 22-02-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,418
وێنە 105,311
پەرتوک PDF 19,451
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
فۆڵدەر
کورتەباس - پارت / لایەن - ح. د. ک. ئ. کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - تیرۆریزم کورتەباس - جوڕێ دۆکومێنتێ - زمانی یەکەم کورتەباس - جوڕێ وەشانێ - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کورتەباس - باژێر و باژارۆک - هەولێر کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - وەڵات - هەرێم - رۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - نەتەوە - کورد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.579 چرکە!